چۆن خۆت بەهێز دەکەیت بەرامبەر نەخێر

بەهێزکردنی ماسوولکەی داواکردن

بەهێزکردنی ماسوولکەی داواکردن

 

بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:

١. بەهێزکردنی ماسولکەی داواکردن و دروستکردنی بەرگری بۆ “نەخێر”

٢. چیرۆکی ترسی کاک سەردار لە ڤیدیۆکردن لەسەر سۆشیاڵ میدیا

 

سڵاو هاوڕێ،
هیوادارم زۆر باش بیت،

پێش ئەوەی دەستپێبکەم، دەمەوێت کە ڕای تۆ بزانم، لەسەر ئەوەی کە “ئەگەر تۆ پێشنیارم بۆ بکەیت کتێبێت بنووسم لەسەر “براندی کەسیی”، چ ناونیشانێک، تایتڵێک هەڵدەبژێریت بۆ کتێبەکە؟”
لە وەڵامی ئەم ئیمەیڵە ناوی ئاو تایتڵەم بۆ بنوسە.

جا با ئێستە دەست بکەین بە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەمان،

 

١.  ماسولکەی داواکردن چییە؟ (بیرۆکەی ئەم نوسینە وەرگیراوە لە کتێبی Million Dollar Weekend)

تۆ ئەگەر بتەوێت کارێکت دەستبکەوێت، دەبێت داوای کاربکەیت!

ئەگەر بتەوێت بەڕێوبەرەکەت موچەکەت بۆ زیاد بکات، دەبێت داوا بکەیت!

ئەگەر بتەوێت بەرهەمێک یان خزمەتگوزارییەکت بفرۆشیت، دەبێت داوای بکەیت!

ئەگەر بتەوێت کە خەڵكی ڕێزت بگرن، دەبێت داوای بکەیت!

 

داواکردن بنەمایەکی سەرەکی گەشەکردنە. بەڵام لەلای خەڵكی داواکردن کێشەیەکی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە دەترسن “ڕەت بکرێنەوە”.  ئەو ترسە بابەتێکی مرۆیی و کەم تا زۆر هەمومان تێماندایە، بەڵام ئەوە ڕاستییەکی ڕوونە کە گەشەکردنی دوورمەودا بەدەست نایەت بەبێ بەهێزبوون بەرامبەر ڕەتکردنەوەکان لە کورت مەودادا.

 

جا بۆیە، بۆ گەشەدان بە براندی کەسیی خۆت و بەهێزبوون لە بواری پیشەییدا، پێوسیتە کە ماسولکەی داواکردنت بەهێز بکەیت بە خۆ خستنە بەردەم ڕەت کردنەوەکان و دروستکردنی بەرگری بۆی.  هەمیشە ئەوە بزانە کە ناتوانیت گەشە بکەیت، ئەگەر بەرگری پەیدانەکەیت بەرامبەر بە ڕەت کردنەوەکان.

 

چۆن خۆت بەهێز دەکەیت بەرامبەر نەخێر

 

ئەتەوێت چالێنجێکت پێ بڵێم کە یارمەتیت بدات ئەو ماسولکەیەت بەهێز بکەیت؟

بڕۆ بۆ نزیکترین فرۆشگا لای خۆتەوە و شتێک بکڕە، لە کاتی پارەداندا، داوای داشکاندن بکە (لە سەدا سەدیش دەزانیت کە داشکاندنت بۆ ناکەن)، ئەم سکریپتەی خوارەوە جێبەجێ بکە:

 

تۆ:  سڵاو بەڕێزم، ئەم شتە حسابەکەی چەند دەکات؟
فرۆشیار: دەکات ١٠٠٠ دینار.
تۆ: دەتوانی ٪١٠ داشکاندم بۆ بکەیت؟
فرۆشیار:  ببورە وەڵا داشکاندمان نییە ئێمە، بۆچی باسی داشکاندان دەکەیت؟
تۆ: کەسێک پێی وتم کە پێویستە ماسولکەی داواکردنم بەهێز بکەم، هەر ئەوەندە!  زۆر سپاس ئەوەی ١٠٠٠ دینارەکە. خوات لەگەڵ.

 

لەوانەیە ئێستە بڵێی جا ئەوە چالاکییە زۆر ئاسانە.  ڕاست دەکەیت، بەڵام یارمەتیت دەدات کە بەرگری دروست بکەیت، بەرامبەر ڕەت کردنەوەکان لە کورت مەودادا و بە زۆر دووبارە کردنەوەی ماسولکەی داواکردنت بەهێز دەبێت و بەرگریت دروست دەکەیت بەرابەر بە ترس لە ڕەت کردنەوە.دەروازی گەشەکردنی تۆ، دروستکردنی بەرگرییە بەرامبەر بە ڕەت کردنەوەکان.

 

٢.  چیرۆکی ترسی کاک سەردار لە ڤیدیۆکردن لەسەر سۆشیاڵ میدیا

یەکێک لە بەشداربوانی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت، کاک سەردارە کە ڕاوێژکاری کۆمپانیاکانی نەوت و گازە و کەسێکە زیاد لە ١٠ ساڵ ئەزموونی هەیە.  کاک سەردار خۆی چاک دەزانێت کە فاکتەری زیاتر گەشەکردنی براندی کەسیی خۆی بریتییە لە دروستکردنی بناغەیەکی پیشەیی لەسەر سۆشیاڵ میدیا بۆ ئەوەی بتوانێت ئەزموونی خۆی باشتر بلاو بکاتەوە لە ناو تارگێت ئەودیەنسی خۆی.  بەڵام زۆر ترسی لە دروستکردنی ڤیدۆیی و دەرکەوتنی لەپێش کامێرە هەبوو.

 

هۆکاری سەرەکی ترسەکەی بریتی بوو لەوەی دەترسا کە خەڵكی ڕەخنەی لێبگرن.  لە ماوەی پرۆگرامەکەدا، ئاشنابوو بە داڕشتنی تارگێت ئەودیەنسی خۆی و ئەوەی بۆ دەرکەوت کە ئەو ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی بۆ هەموو خەڵک دروست ناکات، بەڵکو تەنها بۆ گروپێکی پیشەیی دروست دەکات کە مەبەستییەتی بەهایان پێببەخشێت و ئەزموونی چەند ساڵەی خۆی بڵاو بکاتەوە، ئەمەش وای کرد کە بەسەر ترسەکەیدا زاڵ بێت.

 

لە پاش ڕاهێنان و ڕاوێژکاری، زۆر دڵم خۆشبوو کە بینیم دوێنی ڤیدیۆیەکی خۆی بۆ ناردووم و بە شێوازێکی زۆر جوان و پێشەیی ناوەڕۆکی بۆ سۆشیال میدیایکەی خۆی دروست کردووە.

 

ئەگەر تۆش کارسازێک یان کەسێكی پیشەییت کە دەتەوێت گەشە بە براندی خۆت بدەیت، ئەوە دەتوانیت بەشداربیت لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت.  لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون.  هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.

 

پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای

Communion

Public Speaking/Speaking in front of camera

Tone of Brand

Brand Story

Networking Strategies

لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.

بۆ وەرگرتنی زانیاری زیاتر، خۆشحاڵم لە واتساپ هاوکارتان بم.

 

لە کۆتایی ئەم بڵاوکراوەدا دەڵێم، بە‌هێزکردنی ماسولکەی داواکردن فێرت دەکات کە بە ئاسانی ڕەتکردنەوەکان وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین جار ڕەت بکرێیتەوە، هەتاوەکو ئەو جارەی کە خۆت مەبەستتە ڕەت نەکرێیتەوە و ئامانجەکەت بەدیبێنی.

ئێستا خۆت تۆماربکە و ئاگاداری سەرجەم بڵاوکراوە و چالاکییەکانمان بە

ببە بە بەشێک لەو دەیان کەسە پیشەییەی کە سوودیان لە هەنگاو و تەکنیکەکانی ئەم بڵاوکراوەیە وەرگرتووە و بەردەوام گەشە بە براندی کەسیی خۆیان دەدەن

تکایە دڵنیابە لە ڕاستی ئیمەیڵەکەت

لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان فۆڵۆوم بکە

ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لەگەڵ هاوڕێکانت

Facebook
Twitter
LinkedIn
Email

خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

وێنەکە باسی گرنگی دەستپێکردنێکی دروست دەکات

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان

“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

Read More »
پێکانی ئامانج

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟

ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

Read More »
وێنەکە باس لە ڕەسەنایەتی دەکات

 براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا:  چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟  چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟

هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

Read More »
کەسێک کار لەسەر خاڵی بەهێزی خۆی دەکات بۆ گەشەدان بە براندی کەسیی خۆیە

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟

ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

Read More »
ئەم وێنەیە باس لە ستراتیژیای براندی کەسیی دەکات

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟

یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین. ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن،

Read More »

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Scroll to Top