ئەم وێنەیە باس لە ستراتیژیای براندی کەسیی دەکات

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟

بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:

١.  چۆن و لە کوێوە دەست بکەم بە گەشەدان بە براندی کەسیی خۆم؟  خاڵی دەستپێکم چییە؟

٢.  ئەم شەممەیە ٢/٨ کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەخێرهاتنتان دەکەم.

سڵاو هاوڕێ گیان،
هیوادارم زۆر باش بیت،
پێش ئەوەی دەسپێبکەم، دەمەوێت پێتان ڕابگەیەنم کە چەند بڵاوکراوەی داهاتوومان تەرخان دەکەم بۆ باسکردن لە سەرجەم پێکهێنەرەکانی براندی کەسیی و هەر هەفتەیەک جەخت دەخەمە سەر یەکێکیان.  هەموو هەفتەیەک لەگەڵم بن و هەنگا و بە هەنگاو براندی کەسیی خۆمان گەشەپێدەدەین.  پێکهاتەی باسەکەمان بۆ هەر هەفتەیەک بەم جۆرە دەبێت:

پێکهێنەرەکانی براندی کەسیی

١.  ستراتیژیا

٢.  ئامانج

٣.  تارگێت ئەودیەنس

٤.  چەناڵەکانی گەیاندن

جا ڕەنگە هەرکام لەم پێکهێنەرانە زیاد لە هەفتەیەکیان بدەمێ و لەگەڵم بن.  بە هیوای سوودی هەموو لایەکتان

جا با ئێستە دەست بکەین بە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەمان،

١.  پێکهێنەری یەکەمی براندی کەسیی: ستراتیژیای براندەکەت لە چی پێکدێت؟

ستراتیژیای براندی کەسی لەم بەشانە پێکدێت:
١.  بەها کەسییەکانت

٢.  چیرۆکی کەسییت

٣.  خاڵی لاواز و بەهێزت

٤.  پاراستنی ڕەسەنایەتی

١.١ ستراتیژیا: چۆن بەها کەسییەکانی براندی کەسیی

خۆمان بدۆزینەوە؟

ئەم وێنەیە باس لە ستراتیژیای براندی کەسیی دەکات

ناکرێت باسی برانی کەسیی بکەین، بەبێ ئەوەی قووڵ ببینەوە لە بەها کەسییەکانی خۆمان.  واتە یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین.  ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن، تۆ پێویستت بە  گفتوگۆیەکی ڕاست و بێ پێچ و پەنا هەیە لەگەڵ خۆتدا کە ٣ بەهای کەسیی خۆت دیاریی بکەیت.

هەڵە تێگەیشتنێک کە زۆرجار توشی بەشداربوانی پرۆگرامی کۆچینگ دەبێت ئەوەیە کە لە کاتی دیاریکردنی بەهاکانیاندا تەنها بیرییان لە لایەنی پیشەیی و تەکنیکییە، واتە ئەگەر کەسێک ئەندازیار بێت، بەردەوام بەهاکانی دەباتەوە سەر پیشەیی ئەندازیاریی، بەڵام ئەوە هەڵەیە!  بەهاکانی براندی کەسیی خۆت دەبێت بەهای کەسیی بن نەک پیشەیی.  تۆ کار و پیشەکەت لەسەر بەهای کەسیی بنیاد دەنێیت، بۆیە دەبێت بناغەکە بەها کەسییەکانت بن.  بۆیە لەکاتی گفتوگۆ کردن لەگەڵ خۆتدا، وەک مرۆڤ بیر لە خۆت بکەرەوە نەک کارساز یان ئەندازیار یان هەر بوارێک کە کاری تێدا دەکەیت.

ئەی چۆن دەتوانیت سێ بەهای کەسی خۆت دیاری بکەیت؟  ئەم چەن ڕ‌ێگایەی خوارەوە زۆر یارمەتی دەرت دەبێت:
١.  بیربکەرەوە لەو ساتەی تەمەنت کە هەستت بە دڵخۆشییەک و ئارامییەکی دەروونی زۆر کردووە، چ بەهایەکی تۆ گەیاندیتی بەو خۆشحاڵی و ئارامبوونەوەی دەروون و هەست کردن بە بەهاداریت و دەتەوێت هەموو تەمەنت ئەو هەست دووبارە بکەیتەوە؟

٢.  لە ژیانی ڕۆژانەتدا، چ تایبەتمەندییەک یان بەهایەک هەیە کە زۆر گرنگی پێدەدەیت و هەرگیز لێی لانادەیت یان بە پێچەوانەیەوە ڕەفتار ناکەیت؟
٣.  سەرەنجی ئەو کەسانە بدە کە پێیان سەرسامیت و حەزدەکەیت وەک ئەوان بیت، چ بەهایەکیان هەیە کە وا تۆیان عاشق کردووە؟

٤.  لە کەسانی چواردەوەرت بپرسە کە چ بەهایەک لە تۆدا هەیە کە ئەوان پێی سەرسامن و بە خاڵی بەهێزی تۆی دەزانن؟

٥.  یاخود بیربکەرەوە لەو سیفەتەی کە زۆر رقت ڵێیەتی، دەگونجێت پێچەوانەی ئەو سیفەتە بەهایەکی کەسی خۆت بێت.

جا ئێستە ئەوەی پێویست بیکەیت ئەوەیە کە لەگەڵ خۆت دابنیشە و ٣ بەهای کەسی خۆت دیاری بکە، چونکە ئەوە خاڵی دەستپێکی تیگەیشتن و گەشەدانە بە براندی کەسیی خۆت.  لە وەڵامی ئەم ئیمەیڵەشدا، بەهاکانی خۆتم بۆ بنێرە و پێم بڵێ کە بۆچی و چۆن ئەو بەهایەت هەڵبژاردووە با بەیەکەوە لەسەری بدۆێین.

بەم جۆرە تۆ هەنگاوی سەرەتایی و گرنگی براندی کەسیی خۆت دیاری دەکەیت، ڕەنگە ئێستا هێشتا باش تێنەگەیت کە چۆن تەنها ٣ بەها گرنگە بۆ براندی کەسیی خۆت، بەڵام دان بەخۆتدا بگرە، بەرە بەرە تێدەگەیت کە چۆن ئەو بەهایانەت بکەیت پایەیەکی گرنگی براندەکەت.

✅١.١ ستراتیژیا: بەها کەسییەکانی براندی کەسیی

چاوەڕوان بن لە بڵاوکراوەی داهاتوودا باسی

١.٢ ستراتیژیا: چۆن چیرۆکی کەسی دابڕێژم؟ ⌛

ڕۆژی شەممە ٨/٢ کاتژمێر ٥ ی ئێوارە لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بابەتێک پێشکەش دەکەم بە ناونیشانی
”چۆن متمانە دروستبکەین لەڕێگەی براندی کەسییەوە”
هاتن بۆ هەمووانە و خۆشحاڵ دەبم بە ئامادەبوونتان

ئامادەبوونی داوەر لهۆنی وەک قسەکەرە لە کۆنفرانسی مێدیکۆ لە هەولێر

ئێستا خۆت تۆماربکە و ئاگاداری سەرجەم بڵاوکراوە و چالاکییەکانمان بە

ببە بە بەشێک لەو دەیان کەسە پیشەییەی کە سوودیان لە هەنگاو و تەکنیکەکانی ئەم بڵاوکراوەیە وەرگرتووە و بەردەوام گەشە بە براندی کەسیی خۆیان دەدەن

تکایە دڵنیابە لە ڕاستی ئیمەیڵەکەت

لە تۆڕە جیاوازەکان لەگەڵم بە

ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە

Facebook
Twitter
LinkedIn

خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

دەستێک لەسەر مۆبایلێک دەست دەگرێت کە پرۆفایلی ئینستاگرامی Nice Scrubs لەسەر شاشەکەی دیارە، لەگەڵ ئامێری دەستکاریکردنی وێنە لە خوارەوەی شاشەکە

چۆن چوارچێوە(فرەیمۆرک)ی 5-3-1 یارمەتیت دەدات لە دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت و درێژ؟

چوارچێوەی 5-3-1 ڕێگاچارەیەکی زیرەکانەیە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت و درێژ بە هەوڵێکی کەمتر
زۆرێک لە کەسانی پیشەیی تەنها پشت بە ناوەڕۆکی کورتی سۆشیاڵ میدیا دەبەستن و ناوەڕۆکی درێژ پشتگوێ دەخەن.
ئەم چوارچێوەیە یارمەتیدەرە هەم لە ڕێگەی ناوەڕۆکی کورتەوە ئاسان بدۆزرێیتەوە، هەم لە ڕێگەی ناوەڕۆکی درێژەوە متمانە بنیات بنێیت.

Read More »
وێنەیەکی کۆمپیوتەر کە پەڕەیەکی بلۆگ پیشان دەدات

چۆن لە ڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاوە متمانە بۆ براندی کەسیی خۆت دروست دەکەیت؟

لە جیهانێکدا کە زۆر دکتۆر، ئەندازیار، یان هەر پیشەیەکی تر کە هەن کەمینەن کە سەردەکەون چونکە فاکتەری ڕاستەقینەی سەرکەوتن متمانەی پیشەییـەتی.
بە بەخشینی بەهای بەردەوام، ڕەسەنبوون، و نیشاندانی شارەزایی لەڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاوە دەبیت بە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە بوارەکەتدا.

Read More »
کۆمەڵێک گۆزەی هونەری سێ ڕەهەندی بە ڕەنگی مۆر و زەرد لەسەر باکگراوندێکی تاریک

براند ئارکیتایپ : چۆن ١٢ جۆری کەسایەتی براند دەتوانن براندی کەسیی تۆ هەڵبسەنگێنن؟

هەر براندێک دەتوانێت ئەو کارەکتەرە بدۆزێتەوە کە لەگەڵ بەها و ئامانجەکانیدا دەگونجێت. کاتێک براندێکی کەسیی ئارکیتایپی دروست هەڵدەبژێرێت و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی کەسیی و پیشەییدا پابەندی بێت، نەک تەنها جیاواز دەبێت لە کەسانی دیکە، بەڵکو پەیوەندییەکی قووڵ و درێژخایەن لەگەڵ گروپی بەئامانجگیراوی دادەمەزرێنێت

Read More »
پیاوێک بە چاکەتی ڕەش و کراسی سپی، کارتێکی سپی و بەتاڵی بە دەستەوە گرتووە کە دەبێ ئەو کارتە بریتی بێ لە پڕۆفایلی کاری

پێشکەوتنی پیشەیی لە ڕێگەی براندی کەسییەوە: چۆن خۆت وەک پسپۆڕێک لە بوارەکەتدا دەناسێنیت؟

کاتێک هەمووان هەوڵ دەدەن لە هەموو شتێکدا پسپۆڕ بن، تۆ ئەگەر لە یەک بواردا قوڵ ببیتەوە وەک ئەحمەد بە خەونەکەت دەگەیت. ئەم بڵۆگە نهێنی گۆڕینی خەونی پسپۆڕبوونت دەکاتەوە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیادا کە چۆن واز لە کۆپی کەسانی تر بهێنیت بۆ دروستکردنی دەنگێکی ناوازەی تایبەت بە خۆت.

Read More »

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Scroll to Top