بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:
١. داڕشتنەوەی چیرۆکی کەسیی دەکرێت ببێتە فاکتەری سەرکەوتنی پیشەییت.
٢. دیارییەک بۆ تۆ
سڵاو هاوڕێ گیان،
هیوادارم زۆر باش بیت،
پێش ئەوەی دەسپێبکەم، دەمەوێت کە پێت ڕابگەیەنم بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیەمان درێژەدانە بە زنجیرەی “بنەماکانی براندی کەسیی چین؟” و ئەم هەفتەیە زنجیرەی دووەمی بڵاوکراوەکەمانە. بۆ خوێندنەوەی زنجیرەی پێشوو، بە ناونیشانی “ لە کوێوە دەستپێبکەم؟” کلیک لێرە بکە
لە بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیەشماندا باسی “گرنگی چیرۆکی کەسیی لە براندی کەسییدا” دەکەین بە هیوای سوودی هەموو لایەکتان
جا با ئێستە دەست بکەین بە ناوەڕۆکی بڵاوکراوەکەمان،
١. پێکهێنەری یەکەمی براندی کەسیی: ستراتیژیای براندەکەت لە چی پێکدێت؟
ستراتیژیای براندی کەسی لەم بەشانە پێکدێت:
١. بەها کەسییەکانت
٢. چیرۆکی کەسییت
٣. خاڵی لاواز و بەهێزت
٤. پاراستنی ڕەسەنایەتی
١.٢ ستراتیژیا: چۆن چیرۆکی کەسیی خۆم کاریگەرانە
دابڕێژمەوە؟
کاتێک کە دەڵێین “براندی کەسیی” وشەی کەسیی کرۆکی چەمکەکەیە، وە هەر کەسیش لە ئێمە وەکو مرۆڤ، چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە کۆکراوەی تێگەیشتن و بەها و ئەزموون و تێڕوانینەکانییەتی. ناکرێت باس لە براندی کەسیی بکەین، بەبێ ئەوەی چیرۆکێکمان نەبێت کە بتوانین بەردەوام بیڵێینەوە و بیکەینە مایەی هاندان و دروستکردنی وێنەیەکی کاریگەر لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەمان.
هەبوون و داڕشتنەوەی چیرۆکی کەسیی گرنگە لەبەر هەم هۆکارانە:
١. لەڕێگەی چیرۆکەوە دەتوانین پەیوەندییەکی پشتبەستوو بە هەست و کاریگەر بنیادبنێیت لەگەڵ تارگێت ئەودیەنسەکەت. چیرۆک دەکرێت کاریگەر بێت و ئەو کەسەی کە چیرۆکەکەی پێدەگات لە هەستەکانی پشت چیرۆکەکە تێبگات و وابەستە بێت بە خاوەنی چیرۆکەکە. چونکە ڕەنگە زۆربەی جار خوێنەری چیرۆکەکە خۆی لە هەمان قۆناغەکانی چیرۆکەکەدا ببینێت و ڕەنگە چیرۆکەکە ببێتە سەرچاوەی ئیلهام و هاندان. خەڵکی لەڕێگەی چیرۆکی کەسیی خۆتەوە هۆگرت دەبن، نەوەک زانیارییە تەکنیکیەکانت، چونکە زانیاری تەکنیکی لە زۆر شوێنی تر دەست دەکەوێت.
(خاتوو لارا، ئەندازیاری بواری وزەیە و بەشداربوویەکی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتە، کە بەردەوام گلەیی ئەوەی دەکرد کە لەو شوێنانە کە پێویستە خۆی بناسێنێت، نازانێت کە چۆن چیرۆکی خۆی بڵێت، هەر لە سەرەتای پرۆگرامەکەوە بەردەوام وای دەزانی چیرۆکی نییە، یاخود هەموو چیرۆکەکەی تەنها بوارە تەکنیکیەکەی بوو، لە ماوەی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتدا، توانیمان بەیەکەوە چیرۆکی کەسی دابڕێژینەوە. ئێستا لە زۆربەی کۆنفرانس و بۆنەکاندا لە کاتی خۆناساندنیدا، چیرۆکەکەی ئەو دەبێتە مایەی سەرەنجی گشت ئامادەبووان). ئەگەر تۆش دەتەوێت یارمەتیت بدەم کە چیرۆکی کەسیی خۆت دابڕێژیتەوە با لە واتساپ قسە بکەین ئێستا. کلیک لێرە بکە
٢. چیرۆکی کاریگەر زۆر ئاسانە بۆ بیرهاتنەوە و لە هۆشی خوێنەری چیرۆکەکەدا جێگیر دەبێت.
٣. چیرۆکەکەت جێگایەکی باشە بۆ دووبارە جەخت کردنەوە لە بەهاکانت و جێگیرکردنیان.
٤. چیرۆکی کاریگەر فاکتەرە بۆ سەلماندنی توانا و بەهای خاوەن چیرۆک و ئەمەش دەبێت هۆی زیادکردنی متمانە.
چۆن چیرۆکی کاریگەری کەسیی خۆم دابڕێژم و تێکەڵی بکەم لەگەڵ بوارە پیشەییەکەم؟ ئەم چەند تەکنیکە زۆر کاریگەرە:
١. باس لە ئەزموونە کەسییەکانت بکە، چۆن بوارە پیشەییەکەت هەڵبژارد؟ چ بەربەستێکت هەبوو لە سەرەتاوە؟ چ هەڵەیەکت کرد کە ئێستە دووبارەی ناکەیتەوە؟ هتد.
٢. چ گرفتێکی گەورە بەرۆکی گرتی و چۆن توانیت زاڵ بیت بە سەریدا و چی فێربوویت و لە درەنجامدا چی ڕویدا؟
٣. لە بری ئەوەی باسی سەرکەوتنەکانت بکەیت، زۆر جەخت بخەرە سەر شکست و کەم و کوڕیەکانت، لەم ڕێگەیەوە دەتوانیت پێکهێنەری مرۆیی خۆت زیاتر پیشانبدەیت و وەکو کەسێکی ڕەسەن دەربکەویت و ببیتە ئیلهام بۆ ئەوانی تر.
٤. لە کۆی چیرۆکەکەت ٪٣٠ باسی بەهاکانت بکە، ٪٣٠ باسی بوارە پیشەییەکەت بکە، ٪٢٠ باسی سەرکەوتن و شکستەکانت بکە، ٪٢٠ چۆن دەتوانیت ئامۆژگاری خەڵک بکەیت.
پێویستە چیرۆکی کەسیی خۆم چەند درێژ بێت؟
زۆر گرنگە کە ڤێرژنی جیاوازی چیرۆکەکەت هەبێت، واتە کورت و درێژی چیرۆکەکەت لە گەڵ ژینگە و شوێنی باسکردنی چیرۆکەکە بگونجێنە، بەڵام گرنگە کە هەموو ڤێرژنە جیاوازەکان ئاماژە بە هەمان ڕوودا و بەها بکەن و لە کرۆکەوە جیاواز نەبن. وەک سەرەتا بە ڤێرژنێکی درێژە دەستپێبکە و بە پەرەگرافێک چیرۆکی کەسییت دابڕێژە. لە وەڵامی ئەم ئیمیڵەدا، چیرۆکەکەتم بۆ بنێرە با بەیەکەوە بیخوێنینەوە.
لە کوێدا، باسی چیرۆکی کەسیی خۆم بکەم؟
١. لە ناوەڕۆکەکانی سۆشیاڵ میدیادا
٢. لە ئیڤێنت و بۆنە پێشەییەکاندا
٣. لە سەر وێبسایت و پێگە ئۆنلاینەکان
٤. لە چاوپێکەوتنە تەلەفزیۆنی و میدییایەکاندا
دووبارەکردنەوەی چیرۆکەکەت لە پێگە و شوێنە جیاوازەکاندا، وێنەیەکی کاریگەری بۆ براندی کەسیی تۆ دروست دەکات و چیرۆکەکەت دەبێتە پێگەیەک بۆ کۆ کردنەوە و بەهێزکردنی تارگێت ئەودیەنسەکەت.
ڕۆژی شەممە ٨/٢ لە پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لە میانەی کۆنفرانسی MEDICO بابەتێکم پێشکەش کرد بە ناونیشانی
”چۆن متمانە دروستبکەین لەڕێگەی براندی کەسییەوە”
ئەگەر نەتوانی کە ئامادەبیت، ئێستە لە یوتیوب تەواوی وتارەکەم بۆ داناون وەک دیارییەک بۆتان
لەم لینکە بینەری سێمینارەکە بن
بۆ بەشداری کردن لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت، کە پرۆگرامێکە بە شێوازی ئۆنلاین و ڕووبەڕوو هاوکاری کەسانی پیشەیی و کارسازان دەکەت کە ستراتیژیای گەشەدان بە براندی کەسی خۆیان دابڕێژن لە ڕێگای فێربوونی دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیای و گەشەدان بە تواناکانی گفتوگۆی کاریگەر و قسەکردن لە بەردەم کامێرا و سەر ستەیج.
داوەر لهۆنی، ڕاوێژکاری براندی کەسیی و لە ژێر دروشمی “با دەرفەتەکان تۆ بدۆزنەوە” لە ڕیگەی پرۆگرامی تایبەتەوە یارمەتی کارساز و کەسانی پیشەیی دەدات کە براندی کەسیی کاریگەر دروست بکەن و هەتا ئێستا زیاد لە ١٥٠ کارساز و کەسانی پیشەیی سوودمەند بوون لە پرۆگرامەکانی. سەرجەم پرۆگرامەکانی داوەر لهۆنی کاردەکەن بۆ بەهێزکردنی تواناکانی قسەکردن لە سەر ستەیج و بەردەم کامێرە و دروستکردنی کەسایەتییەکی پرۆفیشناڵ لەسەر سۆشیاڵ میدیا. ئامانجی داوەرلهۆنی ئەوەیە کە یارمەتی ١ ملیۆن کەس بدات براندی کەسیی بەهادار دروست بکەن.
بۆ بەشداری کردن لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت لە واتساپ نامەم بۆ بنێرە
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان لەگەڵم بە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت