براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا:  چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟  چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟

بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:

١.  چۆن ڕەسەنایەتی دەبێتە خاڵی متمانەی براندی کەسیی ئێمە؟

٢.  گفتوگۆی من و سارا خان دەربارەی ڕەسەنایەتی و براندی کەسیی

سڵاو هاوڕێ گیان،

هیوادارم زۆر باش و تەندروست بیت،

هەرچەندە کە باری تەندروستیم زۆر باش نییە ئەم هەفتەیە، بەڵام هەربڕیارم دا کە پابەند بم بە نوسینی بڵاوکراوەکەمان تەنها لە پێناو ئەوەی یارمەتی تۆ بدەم بە کەمترین کات، کاریگەرترین ڕێگاکانی دروست کردنی براندی کەسیی خۆت بدۆزیتەوە.

بەهیوای سوود،

بیرت نەچێت، هەموو کات خوێنەری سەرجەم بابەتەکانی پێشووتر بیت کلیک لەم لینکە بکە

لەم بڵاوکراوەیەدا، درێژە دەدەین بە باسکردن لە ستراتیژیای براندی کەسیی.  لە زنجیرەکانی پێشوودا، لەسەر ئەم بابەتانەمان بووسی:

  ستراتیژیای براندی کەسی لەم بەشانە پێکدێت:

(کلیک بکە لە لینکەکان بۆ خوێندنەوەی بابەتەکان)

١.  بەها کەسییەکانت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟

٢.  چیرۆکی کەسییت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە 

٣.  خاڵی لاواز و بەهێزت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟

٤.  پاراستنی ڕەسەنایەتی – لەم بڵاوکراوەیەدا باسی دەکەین

خۆت تۆمار بکە ئێستا! گەشە بە برانی کەسیی خۆت بدە

هەفتانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە زانیاریی و فێرکاری و ئۆفەری تایبەتت پێدەگات کە یارمەتیت دەدات لە گەشتی دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا

تکایە دڵنیابە لە ڕاستی ئیمەیڵەکەت
  1.  چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟  چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟

 

ئینگلیز قسەیەکی جوانی هەیە کە دەڵێت، “Be Yourself, everyone else is already taken” واتە تۆ پێویستە خۆت بیت، لەبەر ئەوەی هەموو کەسێکی تر گیراوە.

کێشەی ئەمڕۆی ئەو کەسانەی کە گەشە بە براندی کەسیی خۆیان دەدەن لە جیهانی سۆشیاڵ میدیا لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە، لەبەر ئەوەی بە وردی خۆیان و خاڵی بەهێز و لاوازی خۆیان نازانن، ستانداردی کاریگەربوون لە کەسانی چواردەوری خۆیانەوە وەردەگرن، واتە لاسایی کەسانی دیکە دەکەنەو و براندی کەسیی خۆیان بە تەواوی لە ڕەسەن بوون دادەماڵن.

ڕەسەن بوون ئەوەیە کە تێڕامانێکی زۆر گرنگ بۆ خودی خۆمان بکەین و تەواوی پەیام و گوفتار و تێگەیشتنەکانمان بۆ براندی کەسیی خۆمان دروست بکەین لە دەوری خودی خۆمان بەبێ گەڕانەوە بۆ ستاندارێک لە دەرەوەی خۆمان.  واتە تەواوی پۆست و پەیام و ناوەڕۆکەکانمان بە پاکی و پۆختی هەڵقوڵاوی خۆمان و پاشخانی فکری خۆمان بێت.

وێنەکە باس لە ڕەسەنایەتی دەکات

بۆچی ڕەسەنایەتی گرنگە لە دروست کردنی براندی کەسییدا؟

 

١.  متمانە بەهێز دەکات لە لای تارگێت ئەودیەنسی خۆت:  کاتێک کە کەسێک بەردەوام خودی خۆیەتی لە پۆست و ناوەڕۆک و پەیامەکانیدا و لاسایی کەسانی دیکە ناکاتەوە، تارگێت ئەودیەنسەکەی زیاتر ڕێزی لێدەگرن و متمانەی پێدەکەن لەبەر ئەوەی هەست بە ڕاستگۆییەکەی دەکەن.

 

٢.   متمانە بەهێز دەکات لەلای خودی خاوەن براند:  ڕەسەن بوون یارمەتیت دەدات زیاتر و زیاتر لە خۆت تێبگەیت و خاڵی بەهێزی زیاتر لە خودی خۆتدا بدۆزیتەوە.  ڕەسەن بوون، جۆرێکە لە سەرمایەگوزاری کردن لە خودی خۆتدا.  

 

٣.  ڕەسەن بوون کلیلی خۆجیاکردنەوەیە:  پایەیەکی گرنگی براندی کەسیی بریتییە لەوەی کە یارمەتی تۆ بدات خۆ جیا بکەیتەوە لە قەڕەباڵغی بازاڕی کار، بە ڕەسەن بوونت، خۆت دیاری دەکەیت و تێکەڵ بە قەرەباڵغی نابیت.

 

هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

 

چۆن ڕەسەنایەتی جێبەجێ بکەین لە براندی کەسیی خۆماندا؟

 

١. پێویستە خودناسییەکی قوڵت هەبێت.  بەهاکان و ئامانجەکان و تایبەتمەندییەکانت چین؟

 

٢.  بوێربە کە جیاواز بیربکەیتەوە و باوەڕت بە خۆت هەبێت.  بگەڕێرەوە بۆ ناخی خۆت و با سەرجەم هەڵوێست و قسەکانت هی خۆت بن، زۆر خۆت بپارێزە لە کاریگەربوونی کوێرانە بە کەسانی دیکە.

 

٣.  بەردەوام بە لە فێربوون و تێگەیشتن لە بازاڕی کار و تواناکانت.  هەرچەندە زیاتر لەسەر بازاڕی کار بزانیت، زیاتر تێدەگەیت کە ڕا و بۆچون و هەڵوێست و تواناکانی تۆ لە چ کات و شوێنێکدا و بۆ چ کەسێک کاریگەرن.  

 

٤.  سەرجەم ستراتیژیای سۆشیاڵ میدیاکەت با لەسەر بنەمای ڕەسەنایەتی بێت.  لە هەموو وردەکارییەکی پۆست و ستۆری و نامە و سەرجەم گۆشەکاندا، با ڕەسەنایەتی ڕەنگ بداتەوە.

2.  گفتوگۆی نێوان من و سارا کە بەشداربوویەکی پڕۆگرامی کۆچینگی تایبەتە و ئەندازیاری وزەیە دەربارەی ڕەسەنایەتی

 

من:  سارا خان ئێستا تۆ پێت وایە کە پێویستە تۆ لە چ پلاتفۆڕمێک ناوەڕۆک بڵاو بکەیتەوە؟

سارا خان:  من ئینستاگرامم زۆر پێ باشە.

من:  بۆچی ئینستاگرام؟

سارا خان:  ئاخر لەوێ دەتوانم وێنەی جوان دابنێم و پرۆفایلەکەم زۆر جوان دەرەکەوێت!

من:  بەڵام سارا خان، تۆ پێت وایە تارگێت ئەودیەنسی تۆ لەسەر ئینستاگرامە زیاتر یان لینکدئین؟

سارا خان: همممم، وەڵا خۆ لینکدئین!

من:  ئەی بۆچی هەر حەزت لە ئینستاگرامە؟

سارا خان:  وەڵا هەستەکەم ئەو کەسانەی کە فۆڵۆوم کردوون لە ئینستاگرام زۆر کاریگەرییان هەیە لەسەرم، کە منیش وەکو ئەوان وابم.

من:  ڕاستەکەی سارا خان!  بەڵام ئامانج و بەهاکانی تۆ جیاوازە لەو کەسانەی لەسەر ئینستاگرامن.  ئێمە پێویستە ڕەسەنایەتی لە هەموو گۆشەیەکی براندەکەتدا جێگا بکەیەنەوە.

پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت

 

پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە.  یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.

 

پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای

Communion

Public Speaking/Speaking in front of camera

Brand Tone

Brand Story

Networking Strategies

لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.

 

لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون.  هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.

لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە

ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت

Facebook
Twitter
LinkedIn

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Scroll to Top