بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:
١. تێگەیشتن لە چوارچێوەی سمارت و دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان
٢. نمونەیەکی دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی لەسەر چوارچێوەی سمارت لەگەڵ بەشداربوویەکی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
سڵاو هاوڕێ گیان،
هیوادارم زۆر باش و تەندروست بیت،
“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت.” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.
بیرت نەچێت، هەموو کات خوێنەری سەرجەم بابەتەکانی پێشووتر بیت کلیک لەم لینکە بکە
لە چەند بڵاوکراوەی هەفتەکانی پێشوودا، سەرجەم بەشەکانی ستراتیژیای براندی کەسییمان باسکرد، بۆ باشتر تێگەیشتن لە ئامانجی بڵاوکراوەی “براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا”، جارێکی دیکە پێکهاتەی بڵاوکراوەکەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە کە لەم بەشانەی خوارەوە پێکدێت:
پێکهێنەرە سەرەکییەکانی براندی کەسیی (کرتە بکەن لەسەر لینکەکان بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی پێشوو)
١. ستراتیژیا
بەها کەسییەکان – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
چیرۆکی کەسییت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
خاڵی لاواز و بەهێزت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
پاراستنی ڕەسەنایەتی – چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
٢. ئامانج
گرنگی هەبوونی ئامانجێکی دیاریکراو – بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
چوارچێوەی SMART وەک ڕێنیشاندەرێک بۆ دانانی ئامانج بۆ براندی کەسییت – (ئەم بڵاوکراوەیە)
٣. تارگێت ئەودیەنس – (لە بڵاوکراوەکانی داهاتوودا باسی دەکەین)
٤. چەناڵەکانی گەیاندن – (لە بڵاوکراوەکانی داهاتوودا باسی دەکەین)
- چوارچێوەی SMART وەک ڕێنیشاندەرێک بۆ دانانی ئامانج بۆ براندی کەسییت
چوارچێوەی SMART یەکێکە لە سیستەمە دیارەکانی شێوازی داڕشتنەوەی ئامانجەکان. کە خودی وشەی SMART بە واتای زیرەک دێت، بەڵام لە هەمان کاتدا کورتکراوەی پێنج وشەیە بەم شێوەیە:
S – Specific (واتە دیاریکراو)
M – Measurable (پێوانەکراو)
A – Achievable (بەدیهێنراو)
R – Relevant (پەیوەندیدار)
T – Time-bound (کاتی دیاریکراو)
چوارچێوەکە پێمان دەڵێت کە بۆ ئەوەی بتوانین ئامانجێکمان هەبێت کە ڕوون و واقیعی بێت، پێویستە کە دیاریکراو و پێوانەکرا و بەدیهێنرا و پەیوەندیدار و کات دیاری کراو بێت.
بۆ نمونە، ئامانجێک کە لەسەر چوارچێوەی SMART نەبێت دەبێتە، “دەمەوێت وەرزش بکەم”
بەڵام ئەگەر هەمان ئەو ئامانجە بخەینە سەر چوارچێوەی SMART دەبێتە، “دەمەوێت کە پێنج کیلۆ لە کێشم کەم بکەم بە ماوەی سێ مانگ بە ڕاهێان کردن هەفتەی سێ جار و هەر جارەو بۆ ماوەی ٣٠ خولەک”
بەم شێوەیە لەو ڕاستییە تێدەگەین کە چوارچێوەی SMART هۆکارێکی کاریگەرە بۆ زانینی ئەوەی کە ئاخۆ ئامانجەکانمان هەر بەڕاستی بەدەست دێن و دەبنە هۆی بەرهەمدابوونمان یاخود تەنها خەیاڵێکن کە توشی هیلاک بوون و کۆڵدانمان دەکەنەوە.

کێشەیەک کە زۆرێک لە کارساز و کەسانی پیشەیی هەیانە ئەوەیە کە سەرەڕای هەبوونی ستراتیژیا و خولیایەکی باش بۆ گەشەدان بە براندی کەسیی خۆیان، بەهۆی نەبوونی ئامانجێکی دیارەوە لە پشت براندی کەسیی خۆیان، بەردەوام هەرچیەک دەکەن، هەست بە گەشەی براندی کەسیی خۆیان ناکەن. هەرچەندە ناوەڕۆک دروست دەکەن و سەرجەم ڕێکارەکان ئەنجام دەدەن، ناتوانن گەشەی براندی کەسیی خۆیان ببینن، یاخود هەر گەشەناکەن! وەک لەسەرەوە باسمان کرد، “ئەگەر نەزانیت بۆ کوێ دەچیت، لە هەموو شوێنێک تۆ ونیت”. وە زۆربەی جار بە داخەوە نەبوونی ئامانج دەبێت هۆی بێزاربوون و بێتاقەتبوونی خاوەن براندی کەسیی کە وای لێدەکات وابزانێت کە هیچ شتێک سوودی نییە و واز لە گەشەدان بە براندی کەسیی خۆی بهێنیت.
بۆ ئەوەی باشتر تێبگەین با نمونەیەک بهێنینەوە:
سارا خان خاوەنی هەژمارێکی ئینستاگرامە کە کاری دەستی تێدا دەفرۆشێت. هەموو ڕۆژێک لە هەژمارەکەیدا پۆست دەکات دەربارەی شتی جیاواز و تاکە پێوانەی بۆ گەشەی هەژمارەکەی ژمارەی فۆڵۆوەرەکانییەتی کە هەڕەمەکیانە زیاد دەکەن و سارا خان نازانێت بۆچی دەبیت فۆڵۆوەر زیاد بکات! لە پاش چەند مانگێک، سارا تەنها ژمارەی فۆڵۆوەری بۆ زیاد دەبێت و هێچ فرۆشێکی نییە. سارا هەست بە بێزاری دەکات و پێی وایە کە هەموو هەوڵەکانی بێسوودن و لە پۆست کردن دەوەستێت و بۆ هەمیشە سارد دەبێتەوە و هەستێکی خۆبەکەم زانی و شکستی لەلا دروست دەبێت.
بەڵام ئەگەر بێین لە براندی کەسیی سارا وردبینەوە، دەبینین سارا بۆ ئەوەی کە فرۆش زیاد بکات، پێویستە کە “بۆ ماوەی شەش مانگ، هەفتەی سێ پۆست بکات کە بەدڵی ئەو کەسانەن کە لە شارە گەورەکاندا دەژین و دەوڵەمەندن و لەو ڕێگەیەوە فۆڵۆوەرەکانی ئاڕاستی فۆڕمێکی زانیاری بکات کە هەفتەی 40 کەس خۆیان لەو فۆڕمەدا تۆمار بکەن هەتا دەگاتە ١٠٠٠ کەس و سارا هەفتانە لە ڕێگەی نامەی تایبەتەوە لەگەڵ ٢٠ کەسیان قسە بکات و بەرهەمەکانی خۆی پێیان بفرۆشێت”
وەک دەبینین کە ئامانجی سارامان خستە سەر چوارچیوەی SMART کە زۆر یارمەتی دەرە لەوەی سارا بتوانیت فرۆش زیاد بکات و لە هەمووشی گرنگتر هەست بە هیلاکی نەکات و هەست بەوە بکات کە ڕۆژ بە ڕۆژ لە ئامانجەکەی نزیک دەبێتەوە.
لەگەڵ خۆت دابنیشە و بزانە کە ئایا ئامانجی براندی کەسییت لەسەر چوارچێوەی SMART داناوە، ئەگەر ئامانجێکی ڕوون و واقیعیت لەسەر چوارچێوەی SMART نەبێت، ئەوا دەتوانین بڵێین کە ڕەنگە زوو ماندوو بیت و لە کۆتایشدا بە تەواوی سارد بیتەوە لە پرۆسەی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆت.
داوەر لهۆنی Tweet
براندی کەسیی دەکرێت ئەو دەرگایانەت بۆ بکاتەوە کە ڕێگرن لە گەشەکردنی پیشەیی تۆ.
لە کۆمێنت بنوسە “براندی کەسیی” با لینکی بەشداری کردن لە بڵاوکراوەی هەفتانەی براندی کەسییت بۆ بنێرم کە یارمەتیت دەدات بە کاتێكی کەم براندێکی کەسیی کاریگەر بنیادبنێیت.
“با دەرفەتەکان تۆ بدۆزنەوە” 🚀





٢. نمونەیەکی دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی و نمونەی بەشداربوویەکی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت (علی)
نمونەی علی، یەکێک لە بەشداربووانی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت و دانانی ئامانج لەسەر چوارچێوەی SMART
عەلی خاوەنی بزنسێکی دروستکردنی خانووە. ستافی تایبەتی هەیە و بە کۆنتراکت خانوو بە خەڵکی دروست دەکات. پێشتر لەسەر سۆشیاڵ میدیاکەی بە هەڕەمەکیان پۆستی کردوە و بۆی دەرکەوتووە کە سۆشیال میدیا سوودی نییە بۆی، بەڵام لەڕاستیدا، نەبوونی ئامانجێکی دروست و واقیعی وای کردبوو کە عەلی هەست بە ماندووبون بکات.
لە ماوەی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتدا، ئامانجێکمان دانا بۆ عەلی کە “لە ماوەی ٢ مانگدا، ١٠ ناوەڕۆکی ڤیدیۆی پیشەیی، کە خۆی تێیدا قسە بکات، تۆماربکات کە ئاڕاستەی تارگێت ئەودیەنسەکەی خۆی بکات، کە باس لە کێشەکانی بازاڕەکەی خۆی بکات، بەمەبەستی زیادکردنی یەک کڕیار بۆ هەر مانگێک” ئەم ئامانجە دووبارە تێگەیشتنی عەلی بۆ ستراتیژیای براندی کەسیی خۆی داڕشتەوە بە شێوازێک کە بە ڕۆحیەت و وزەیەکی باشترەوە دەست بکاتەوە بە گەشەدان بە براندی کەسیی خۆی.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان
“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت: ١. داڕشتنەوەی چیرۆکی کەسیی دەکرێت ببێتە فاکتەری سەرکەوتنی پیشەییت. ٢. دیارییەک بۆ تۆ سڵاو هاوڕێ گیان،هیوادارم زۆر باش

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین. ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن،