بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:
١. ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەن کلیلی سەرکەوتنە لە سۆشیاڵ میدیادا وە ڕێگای کارامە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی ڕەسەن چییە؟
٢. گفتوگۆیەکی من و شیرین خان لەسەر گرنگی ناوەڕۆکی ڕەسەن لە سۆشیاڵ میدیادا لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
لە چەند بڵاوکراوەی هەفتەکانی پێشوودا، سەرجەم بەشەکانی ستراتیژیای براندی کەسییمان باسکرد، بۆ باشتر تێگەیشتن لە ئامانجی بڵاوکراوەی “براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا”، جارێکی دیکە پێکهاتەی بڵاوکراوەکەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە کە لەم بەشانەی خوارەوە پێکدێت:
پێکهێنەرە سەرەکییەکانی براندی کەسیی (کرتە بکەن لەسەر لینکەکان بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی پێشوو)
١. ستراتیژیا
بەها کەسییەکان – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
چیرۆکی کەسییت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
خاڵی لاواز و بەهێزت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
پاراستنی ڕەسەنایەتی – چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
٢. ئامانج
گرنگی هەبوونی ئامانجێکی دیاریکراو – بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
چوارچێوەی SMART وەک ڕێنیشاندەرێک بۆ دانانی ئامانج بۆ براندی کەسییت
٣. گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس)
بۆچی براندی کەسیی قەت سەرکەوتوو نابێت بەبێ هەبوونی گروپی بەئامانجگیراو
چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟
٤. ناوەندە جیاوازەکانی گەیاندنی پەیامەکانی براندی کەسیی کامانەن
٥. ئەو ڕێسا شاراوەیەی کە هەرکەسێک بەکاری بهێنێت لە سۆشیاڵ میدیا سەرکەوتوو دەبێت! (لەم بڵاوکراوەیەدا باس دەکرێت)
حەسەن پێشتر ڕووبەڕووی ماندوبوون و شکستهێنانێکی زۆر دەبویەوە چەندین جار هەوڵی دابوو کە پەیوەندییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ خەڵک دروست بکات بەڵام بێ ئەنجام بوو تاکو ڕۆژێکیان لە کاتی کارکردن و هەوڵدان دا بیرۆکەیەکی بە مێشکدا هات کە ڕێگایەکی جیاواز تاقی بکاتەوە بۆیە بڕیاری دا وێنەیەکی ڕاستەقینە دابنێ لە کاتی هەوڵدان و کارکردن دا وەک پیشاندانی ڕاستییەکی ژیانی. ئەو پۆستە بوو بە خاڵی وەرچەرخانی ژیانی لە سۆشیاڵ میدیادا، بینی کە خەڵکی کاردانەوەیەکی نایابی هەبووە بۆ پۆستەکەی کە بریتی بووە لە ڕاستەقینەبوون ڕەسەنییەتی خۆیی ، حەسەن دەڵێت ئەو ڕاستییەم بۆ دەرکەوت کە سەرکەوتووبون لە دنیای سۆشیاڵ میدیا و دیجیتاڵی دا پێویستی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنە تێگەشتم کە هەوڵدان بۆ کۆپی بوون و دەرکەوتن وەک ئەوانی تر تۆ ناکەن بە کەسایەتییەکی ڕاستەقینە.
لە دنیایەک دا کە هەموو کەسێک دەیەوێت دەنگ و ڕەنگی خۆی بەرزبکاتەوە، دروستکردنی ناوەڕۆکی ڕەسەن و سروشتی یەکێکە لە گرنگترین ڕێگاکان بۆ جیاکردنەوەی خۆت لە کەسانی تر بەڵام چۆن دەتوانیت ئەم کارە بکەیت ؟
لەم بڵۆگەدا ستراتیژییەکی پڕ لە کارامە پێشکەش بە تۆی خوێنەر دەکەین کە یارمەتیت دەدات لە گەشەدان بە براندی کەسیی خۆت لە دروستکردنی ناوەڕۆکی ڕەسەن لە سۆشیاڵ میدیا دا.

ناوەڕۆکی ڕەسەن:
ناوەڕۆکی ڕەسەن بریتییە لەو ناوەڕۆکەی کە لەلایەن تۆوە دروستکراوە و تایبەتە بە کەسایەتی و بەرگی تایبەتی براندی کەسیی تۆ، جیاوازترە لە ناوەڕۆکی کۆپیکراو، ناوەڕۆکی ڕەسەن زیاتر سەرنجڕاکێشتر و کاریگەرتر و قوڵترە چونکە بیرۆکە و کاریگەری تۆ نیشان دەدات، بەبەهایە چونکە چارەسەری کێشەیەکی ڕاستەقینەی خەڵک دەکات وە جیاوازە چونکە لە ناوەڕۆکی هیچ کەسێکی ترناچێت وە خەڵک حەزدەکەن کەسایەتی ڕاستەقینە ببینن نەک کۆپیکراو بۆ نموونە کە تۆ باس لە ڕێگای سەرکەوتووبونی خۆت دەکەیت یان ڤیدیۆیەکی تایبەتی لەسەر ژیانی خۆت دروست دەکەیت خەڵک زیاتر چێژی لێ دەبینن و کارلێکی لەگەڵدا دەکەن تاکو چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنی یان بابەتە دوبارەبووەکانی ڕۆژ.
وە بەپێی توێژینەوەیەکی جیهانی کە لە ڕاپۆرتی hubspot دا هاتووە پێمان دەڵێت کە کاریگەری ناوەڕۆکی ڕەسەن لەسەر گەشەی براندی کەسیی ٧٠% زیاترە بەبەراورد بە ناوەڕۆکی دووبارە و کۆپی بەجۆرێک کە ئەگەری ئەوەی زیاترە خوێنەرو بینەری براندی کەسیی تۆ ببێت بە کڕیاڕ.
لەم بەشەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن بتوانین ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەین بۆ گەیاندنی بەهاکانی براندە کەسییەکەمان.
ئەو کەسانەی کە گەشە بە براندی کەسیی خۆیان دەدەن لە ڕێگەی ناوەڕۆکی ڕەسەن و ڕاستەقینەبوونی خۆیان ئەگەری سەرکەوتنیان زیاترە.
داوەر لهۆنی Tweet
١. بیرۆکەی تایبەت بە خۆت بدۆزەرەوە:
پرسیار لەخۆت بکە تۆ کێی؟ وە جیاوازیت چییە لەگەڵ ئەوانی تر؟ چ ئەزمونێکت هەیە کەکەسانی تر نیانە؟ دەتوانیت چ کێشەیەک چارەسەربکەیت؟
بۆ نموونە ئەگەر مامۆستای وانەیەکیت تەکنیکی جیاوازی تۆ چییە لە مامۆستاکانی تر بەهرەی چیت پێیە بە ناوەڕۆکێکی ڕەسەن دایبڕێژە.
٢. کەسایەتی خۆت نیشان بدە:
ڕاستگۆبوون باشترین ستراتیژییە بۆ دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵک.
بۆ نموونە با پۆستت هەبێ دەربارەی شکستەکانیشت بێزارییەکانت سەختییەکانت دانبنێ بەهەڵەکانت، بەشێک بە لە ژیانی ڕاستی و هەستەکانت چونکە خەڵک ئەو ناوەڕۆکانەی خۆشدەوێت کە بەشێکن لە واقیعی ژیانی ئەو.
٣. بەردەوامبوون:
ناوەڕۆکی ڕەسەن کاتی دەوێت تۆ ناتوانیت لە شەو ڕۆژێکدا ببیت بە ئەستێرەیەک لە دنیای سۆشیاڵ میدیا دا، کورد جوانی وتووە هەرگیز لە پڕێک نابی بە کوڕێک، بۆیە بەردەوامبوون و کۆڵنەدان لە دروستکردنی ناوەڕۆکی ڕەسەن تاکە بژاردەی گەیشتنە بەو ئامانجەی کە هەتە لە سۆشیاڵ میدیادا.
لەم بەشەدا باس لە بەکارهێنانی کۆمەڵێک ستراتیژی جیاوازی سۆشیاڵ میدیا دەکەین بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی ڕەسەن:
١. ناسینەوەی ئامانج و ناسنامەی براندی کەسیی خۆت لە سۆشیاڵ میدیا:
ئامانجەکانت دیاری بکە، ئەتەوێت ببیت بەکێ لە سۆشیاڵ میدیا و وە چ خزمەتێک پێشکەش بکەیت.
٢. دروستکردنی ناوەڕۆکی کوالێتی و بەرچاو:
بەکارهێنانی وێنە و ڤیدیۆی پیشەیی بە کوالێتی کاریگەری ناوەڕۆکەکانت زیاتر دەکات و زیاتر دەیخاتە بەرچاو وە لەگەڵ نووسینی بڕگەی سەرنجڕاکێش لە ڕێگەی کاپشنەوە بۆ هاندانی خوێنەر بۆ مانەوە لەسەر پۆستەکانت.
٣. بەکارهێنانی ستراتیژییەکانی ئەلگۆریزم:
کاتی گونجاو هەڵبژێرە بۆ پۆستکردن بزانە خوێنەر و بینەرەکانت لە چ کاتێکدا چالاکن.
بەکارهێنانی ووشە کلیلی گونجاو و هاشتاگ ڕێگایەکی کاریگەرن بۆ گەیشتنی زیاتر بە خەڵک.
٤. پەیوەندیکردن لەگەڵ گروپی بەئامانجگیراوت:
پەیوەندی بکە بە گروپی بە ئامانجگیراوت لەڕێگەی وەڵامدانەوەی کۆمێنت و نامەکانیان بە دروستکردنی کۆمەڵگایەکی هاندەر کە بمێننەوە لەسەر ناوەڕۆکەکانت.
دەتوانین بەو ڕێگایانەی کە باسمان کرد ناوەڕۆکی ڕەسەن دروستبکەین بەڵام چۆن بتوانین ئەو ناوەرۆکە ڕەسەنە بەکاربێنین بۆ گەورەکردن و گەشەدان بە براندی کەسیی، ئەویش لەڕێگەی ئەم دوو ستراتیژییەوە:
١. ناساندنی کەسایەتی و بیرۆکە تایبەتییەکانت بە هاوبەشیپێکردنی ئەزموون و چیرۆکە کەسییەکانت چونکە خەڵک حەز لە پەیوەندی ڕاستەقینە و پێشکەشکردنی بیرۆکەی جیاواز دەکەن.
٢. بەکارهێنانی ستراتیژییەکانی SEO بۆ گەورەکردن و فراوانکردنی بینینی ناوەڕۆکەکانت و دۆزینەوەیان لەلایەن خەڵکی ئەویش لەڕێگەی بەکارهێنانی ووشە کلیلی گونجاو بۆ دەرکەوتنی زیاتر لە سێرچ دا وە پشت بەستن بە ناوەڕۆکی پێشوو کە تەکنیکی internal linking ی پێ دەوترێت کاتێک کە ناوەڕۆکەکانت بەیەکەوە دەبەستیتەوە ئەوا کاریگەری ناوەڕۆکەکانت زیاددەکات.
لە کۆتاییدا ناوەڕۆکی ڕەسەن تەنها پۆستێکی سۆشیاڵ میدیا نییە بە تەنها بەڵکو ڕێگای دروستکردنی کۆمەڵگایەکی بەهێزە بۆ ناساندنی پسپۆری و براندی کەسیی کاریگەری خۆت و گەشەدان پێی بەبەکارهێنانی ئەو ستراتیژییانەی کە باسمان کرد تۆ دەتوانیت کاریگەری خۆت لە ڕێگەی ناوەڕۆکەکانت لەسەر خەڵکی زیادبکەیت،
گەشەدان بەبراندی کەسیی خۆت کات و زیرەکی دەوێت کە تۆ توانیت بەڕێگایەکی دروست جێبەجێی بکەیت ئەوا دەتوانیت کاریگەری خۆت لەسەر خەڵک لە سۆشیاڵ میدیادا زیادبکەیت،
هەمیشە لەبیرت بێت ناوەڕۆکی ڕەسەن تەنها ناوەڕۆکێکی ئاسایی نییە بەڵکو چارەسەرکاری کێشەیەکی خەڵکە کە تۆ دەیکەیت ئەگەر بێتو ناوەڕۆکەکەت بە ڕاستی خەڵک بەلای خۆیدا ڕابکێشێت سەرکەوتن خۆیی دێت!
٢. گفتوگۆیەکی من و شیرین خان لەسەر گرنگی ناوەڕۆکی ڕەسەن لە پڕۆگرامی کۆچینگ دا :
شیرین خان ئەندازیارێکی پیشەییە کە لە دەرەوەی وڵات کاردەکات، پێش بەشداری کردنی لە پڕۆگرامی کۆچینگ بەهۆی ئەوەی کە ناوەڕۆکەکانی ناوەڕۆکی ڕەسەنی خۆی نەبوون بەڵکو تەنها دووبارەی ناوەڕۆکی کەسانی تر بوو نەیدەتوانی ئامانجێکی باش بۆ براندە کەسییەکەی پەیدا بکات، پاش ئەوەی بەشداری کرد لە پڕۆگرامی کۆچینگی تایبەت تێگەیشت لەوەی کە پێویستە ناوەڕۆکی ڕەسەن و تایبەت بەخۆیی دروست بکات وە ئێستا بەشێکی زۆر لە کۆنفرانس و چالاکییە نێودەوڵەتییەکان پەیوەندی پێوە دەکەن و دەیدۆزنەوە لە ڕێگەی ناوەڕۆکە ڕەسەنەکانیەوە و دەرفەتی پیشەیی زیاتری بۆ ڕەخساوە لە ڕێگەی فێربوونی نوسینی ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە لە پڕۆگرامی کۆچینگی تایبەت.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

لە ڕوانگەی براندی کەسییەوە، ناوبانگ ئامانجی کۆتاییە یان هۆکاری گەیاندنی بەها؟
ناوبانگ کاتێک بەردەوامی دەبێت کە بەها دروست بکات، لە سۆشیاڵ میدیادا ڕاستەقینەبوون و بەهای تایبەت ناوبانگت دەکەن نەک خۆدەرخستن.

ئایا بەناوبانگبوون خراپە؟ : تێگەیشتنێکی نوێ دەربارەی پەیوەندی نێوان کاریگەربوون و ناوبانگ لە سەردەمی سۆشیال میدیادا
سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

ئەو ڕێسا شاراوەیەی کە هەرکەسێک بەکاری بهێنێت لە سۆشیاڵ میدیا سەرکەوتوو دەبێت!
سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

ناوەندەکانی گواستنەوەی بەهاکانی براندی کەسیی کامانەن؟
بەکارهێنانی ناوەندە جیاوازەکان دەرفەتێکی فراوانتر دەدات بە بەها و تواناکانت بۆ گەیشتن بە کەسانی زیاتر، هەر ناوەندێک تایبەتمەندی و کاریگەری جیاوازی هەیە

چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟
گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس) تەنها بیریتی نییە لە زانینی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندن لە براندی کەسیی تۆ و تۆ دەتەوێت بە ئامانجیان بگریت! زانینی ڕەگەز و تەمەن ڕەنگە یارمەتیت بدەن کە بیاندۆزیتەوە، بەڵام یارمەتیت نادەن لە بەدەستهێنانی سەرەنج و متمانەیان.

براندی کەسیی سەرکەوتوو نابێت بەبێ گروپی بەئامانجگیراو
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
وەهمێک هەیە لەناو کارسازاندا کە پێیان وایە پێویستە پەیامەکانی براندی کەسیی خۆیان بگات بە زۆرترین کەس!