بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١. گرنگی و کاریگەری کارۆسێڵ لە سۆشیاڵ میدیا بەتایبەتی (لینکدئین).
٢. ڕێنمایی پراکتیکی بۆ دروستکردنی کارۆسێڵێکی کاریگەر.
لە ماوەی سێ ساڵی ڕابروودا، زیاد لە ١٠٠ کارۆسێڵمان دروستکردووە! وەرە با گرنگترین وانەت لەسەر کارۆسێڵ بۆ باس بکەم.
لە جیهانی ئەمڕۆی سۆشیاڵ میدیادا، کارۆسێڵەکان بوونەتە یەکێک لە بەهێزترین و کاریگەرترین شێوازەکانی پێشکەشکردنی ناوەڕۆک لەسەر پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا، بەتایبەتی لە ئینستاگرام و لینکدئین ئەم شێوازە لە ناوەرۆک توانیویەتی سەرنجی بەکارهێنەران و بینەران و براندە کەسیی و پیشەییەکان ڕابکێشێت بەلای خۆیدا بەهۆی بوونی تایبەتمەندی جیاواز و توانای داڕشتنی ناوەرۆکی جیاواز وەک :
– گێڕانەوەی چیرۆکی تەواو.
– پێشکەشکردنی زانیاری وورد و نمایشکردنی بەرهەمەکان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش و کاریگەر.
بەڵام چۆن دەتوانیت کارۆسێڵێک ئامادە بکەیت کە بەڕاستی کاریگەر بێت و سەرنجی خەڵکی ڕابکێشێت؟
لەم بڵۆگەدا بەوردی باس لە هەموو ئەو ڕەهەند و هەنگاوانە دەکەین کە بۆ ئامادەکردنی کارۆسێڵێکی کاریگەر پێویستن کە دەتوانیت سوودیان لێ وەربگریت…
ناوەڕۆکی کارۆسێڵ جۆرێکی ناوەڕۆکە لە پلاتفۆرمەکانی سۆشیاڵ میدیا بەپێی ئەلگۆریزمی سۆشیاڵ میدیا لە ناوەڕۆکی سینگڵ پۆست و شێوازەکانی تری ناوەڕۆک دەتوانێت زیاتر کاریگەرتر بێت و پەیوەندی قوڵتر دروست بکات لەگەڵ بینەر بەو پێیەی ناوەڕۆکێکی وەک سینگڵ پۆست بە خێرایی سکرۆڵ دەکرێت بەڵام ناوەڕۆکێکی وەکو کارۆسێڵ بینەر بۆ ماوەیەکی زیاتر ئەهێڵێتەوە لەسەر ناوەڕۆکەکە و بەکارهێنەران بۆ ماوەیەکی زیاتر سەرقاڵ دەکات و ڕایان دەگرێت لەسەر ناوەڕۆکەکە مانەوەی زیاتری لەسەر ناوەڕۆکەکە بەپێی کاریگەری ناوەڕۆکەکە دەبێت، ئەمەش وادەکات بەهایەکی زیاتر ببەخشن بە ئەلگۆریزمەکانی سۆشیاڵ میدیا و دەرفەتێکی زیاتر بۆ پەیوەندیکردن لەگەڵ بینەرەکانت بۆ بڕەخسێنێت.
لە چ کاتێکدا کارۆسێڵ بەکاربهێنین؟
لەوانەیە ئەمە پرسیاری زۆرێک لە کەسانی پیشەیی و ئەو کەسانە بێت کە بەردەوامن لەگەشەدان بە براندی کەسیی خۆیان لە ڕێگەی دروستکردنی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاوە.
پێش ئامادەکردنی ناوەڕۆکی هەر کارۆسێڵێک، زۆر گرنگە تێبگەیت کە لە کوێ و لە چ کاتێکدا بەکاریان بهێنیت بۆ ئەوەی زۆرترین دەستڕاگەیشتنیان هەبێت و ئامانجی ڕاستەقینەی خۆی بپێکێت:
١. زانیاری و فێرکاری: کارۆسێڵەکان ڕێگەت پێدەدەن ناوەڕۆک دابنێیت بەچەند سڵایدێک کە دەتوانیت بەکاریان بهێنیت بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی وەک فێرکاری، ڕێنمایی هەنگاو بە هەنگاو و باسکردنی ورد و درشتی بابەتێک لە کۆمەڵە سڵایدێکدا بە سادە و ساکاری.
٢. چیرۆک گێڕانەوە: ناوەڕۆکی کارۆسێڵ یارمەتی دروستکردنی چیرۆک و گێڕانەوەیەکی کاریگەر دەدات و دەگونجێت بە سەرنجڕاکێشترین شێوە پیشانی بینەر بدرێت.
٣. ڕێکلام و ڕاگەیاندن: فرە سلایدی لە ناوەڕۆکی کارۆسێڵ دا ڕێگەت پێدەدات بە کاریگەرترین شێوە بانگەشە و ڕێکلام و ڕاگەیاندن بۆ بەرهەمەکانت بکەیت ئەگەر بابەتی فرۆشتنت هەیە، یان ڕاگەیاندن بۆ پڕۆژە و کارێکت بکەیت کە ئەتەوێ خەڵکێکی ئێجگار باش بزانن کە چیت کردووە و خەریکی چییت. جگە لەوەش دەتوانیت هەندێک زانیاری گرنگ دابنێیت لەگەڵیاندا.
چۆن ناوەڕۆکی کارۆسێڵێکی کاریگەر ئامادەبکەین؟
هەنگاوی یەکەم: پلانی ناوەڕۆکەکەت دابنێ
بڕیار بدە لەسەر ئامانجی ناوەڕۆکی کارۆسێڵەکەت دەتەوێ کە چ جۆرە ناوەڕۆکێک بڵاوبکەیتەوە فێرکاری بێت، ڕێکلام بێت یان بەها بەخشین بێت لەڕێگەی چیرۆکگێڕانەوەیەکی براندی کەسیی خۆت.
هەنگاوی دووەم: دیزاینی سەرنجڕاکێش و بەردەوام بەکاربهێنە
مەبەست لە بەردەوام ئەوەیە کە خوێنەر بزانێت کە کۆمەڵێک سڵاید بەیەکەوە تەواوی ماناکە دەدەن و هان بدرێت بە گۆڕینی سڵایدەکان.
زۆر گرنگە دیزاینێکی جوان و سەرنجڕاکێش دروستبکەیت بۆ ناوەڕۆکەکانت و واباشترە براندینگێکت هەبێ کە لەسەر کارۆسێڵەکەتدا بەکاریبهێنیت بۆ ئەوەی ناوەڕۆکەکانت بناسرێتەوە و پڕۆفایلێکی سەرنجڕاکێش بۆ براندی کەسیی خۆت دروستبکەیت .
هەنگاوی سێیەم: با سڵایدەکانت وەکو زنجیرەیەک کاربکەن
لە هەر سڵایدێک دا پێویستە شتێکی کاریگەری تێدابێت کە هەستی تامەزرۆبوون و چاوەڕوانی لە بینەردا دروست بکات بۆ ئەوەی کاریگەرییەکی ئەرێنی لەسەر دروست بکات و بەردەوام بێت لە خوێندنەوەی.
بە نموونە: ئەگەر چیرۆکێکی کەسیی دادەڕێژیت لە چوارچێوەی کارۆسێڵێکدا چیرۆکەکە دابەش بکە بەسەر سێ ئاستدا (سەرەتا، ناوەڕاست، کۆتایی) هەر ئاستێک لە چیرۆکەکە دابەش بکە بەسەر چەند سڵایدێکدا، با خوێنەر هەستی چاوەڕوانی ئەنجامێک بێت لە کۆتاییدا وە بێزار نەبێت و سڵایدەکان بەگشتی پەیوەست بن بە دەرخستنی ئامانج و دەرەنجامێکەوە.
هەنگاوی چوارەم : قولاپ (هوک) کاریگەر لە سڵایدی یەکەم دا بەکاربهێنە
سڵایدی یەکەم بڕیار دەدات کە ئاخۆ بینەر بەردەوام دەبێت یاخو نا!
هەنگاوی پێنجەم: بەکارهێنانی Call to Action (CTA)
ئەگەر توانیت بینەر تا کۆتایی لەگەڵ خۆت بهێڵیتەوە، پێویستە کە سەرمایەگوزاری بکەیت تیایدا، واتە دڵنیابەرەوە لەوەی کە سڵایدی کۆتاییت بانگەوازێکی ڕوون و ئاشکرای هەیە بۆ کردەوەیەک کە بە ئینگلیزی پێی دەوترێت Call To Action کورتکراوەکەی بریتییە لە CTA وەک:
“ئەم پۆستە لای خۆت سەیڤ بکە”، “هاوڕێیەکت تاگ بکە”، یان “کۆمێنت بکە تاکو لینکی ئەو بابەتەت بۆ بنێرم”، لە کۆتایی دا پێویستە هانی بینەر بدەیت کە سەیڤ بکەن، کۆمێنت بکەن یان هاوبەشی بە ناوەڕۆکەکەت بکەن، واباشترە شتێکی سوودبەخشی تێدابێت بۆ ئەو نەک تەنها داواکردنێک بێت وەکو ئەوەی کە هەمیشە ئێمە دەڵێین:
لە کۆمێنت بنووسە “براندی کەسیی” تاکو لینکی درێژکراوەی ئەم بابەتەت بە نامە بۆ بنێرم.
کە ئەمە CTA ێکی زۆر کاریگەرە بۆ بەکارهێنان چونکە دیسانەوە بە تامەزرۆییەوە کۆمێنت دەکات ئەگەر لە بابەتەکە سوودمەند بووبێت چاوەڕوانی سوودێکی زیاترت لێدەکات و لە کۆتاییدا سوودگۆڕکێ دەبێت.
هەنگاوی شەشەم: نووسینی Caption
ئەمە هەنگاوێکی گرنگ و پێویستە کە کاپشنێکی کاریگەر بنووسیت کە پۆستەکەت کورت بکاتەوە یان بەهایەکی پۆستەکە دەربخات کە لەوانەیە ببێتە هۆی زیادکردنی بینەرەکانت. دڵنیابەرەوە کە لە کاتی پۆستکردنی کارۆسێڵدا، کاپشنەکە زۆر دوور و درێژ نییە.
چونکە هەندێ کەس لە ناوەڕۆکدا یەکەم شتێک سەرنجی بدەن کاپشنە ئەگەر کاپشنێکی کاریگەر نەبێت ڕایان بگرێت لەسەر کارۆسێڵەکە ئەوا زۆر بەسادەیی سکرۆڵی دەکەن.
هەنگاوی حەوتەم: شیکاری داتا
دوای بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک پێویستە شیکاری و بەدواداچوون بۆ کارایی (Performance) کارۆسێڵەکەت بکەیت، لایک و کۆمێنت و شەیر و سەیڤ و گەیشتنی ناوەڕۆکەکەت ببینە، بینەرەکانت هەڵبسەنگێنە بە یارمەتی بەشی Insights تاکو بتوانیت بەردەوام ستراتیژی داڕشتنەوەی ناوەڕۆکەکانت باشتر بکەیت.
"یەکەم سڵایدی کارۆسێڵەکەت سەرنج ڕادەکێشێت، دوا سڵایدەکەت کردار بەدەست دەهێنێت"
داوەر لهۆنی Tweet
هەڵە باوەکانی ئامادەکردنی کارۆسێڵ چیین؟
بۆ ئامادەکردنی کارۆسێڵێکی کاریگەر کە هاندەربێت بۆ گەیشتن بەخەڵکێکی زیاتر و بۆئەوەی ئەنجامێکی باشتر پێشکەش بکات، پێویستە خۆت لە هەڵە باوەکانی ئامادەکردنی کارۆسێڵ بەدوور بگرێت:
هەڵەی یەکەم: ئەگەر سڵایدی یەکەم بینەر ڕانەگرێت، ئەوا سوایپ ناکەن بۆ بینینی سڵایدی داهاتوو دڵنیابە لەوەی کە یەکەم سڵاید هووکی تێدایە و سەرنجڕاکێشە.
هەڵەی دووەم: دوور بکەوەرەوە لە پیشاندانی زانیاری زۆر لە یەک سڵایددا. ڕوونی و بۆشایی تێگەیشتن و سەرنجدان بۆ بینەر بهێڵەرەوە.
هەڵەی سێیەم: بیرۆکەی ناوەڕۆکی کارۆسێڵەکە پەرتەوازانە دامەڕێژە کە بینەر سەرلێشێواو بکات یان بێزار بکات لە خوێندنەوەی ناوەڕۆکەکە پێویستە هەموو سڵایدەکان بە شێوەیەکی لۆژیکی پەیوەست بن پێکەوە.
هەڵەی چوارەم: شیکاری بۆ کارۆسێڵەکانت پشتگوێ مەخە، ئەگەر واز لە شیکاری و بەدواداچوون بۆ کارایی ناوەڕۆکەکانت بهێنیت، ئەوا دەرفەتە سەرەکییەکان لەدەست دەدەیت بۆ باشترکردن و بەرەوپێشبردنی ناوەڕۆکەکانت.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

بۆچی کارۆسێڵ زۆر گرنگە لە لینکدئین؟
لە جیهانی ئەمڕۆی سۆشیاڵ میدیادا، کارۆسێڵەکان بوونەتە بەهێزترین شێوازی پێشکەشکردنی ناوەڕۆک، بەتایبەتی لە لینکدئین. ئەم جۆرە ناوەڕۆکە پەیوەندییەکی قوڵتر دروست دەکات لەگەڵ بینەر، کە ئەمەش وادەکات ئەلگۆریزمی سۆشیاڵ میدیا بەهایەکی زیاتری پێبدات، لەم بڵۆگەدا بەوردی باسمان لە گرنگی کارۆسێڵ و ئەو ڕێنماییانە کردووە کە گرنگن بۆ ئامادەکردنی کارۆسێڵێکی کاریگەر.

چۆن چوارچێوە(فرەیمۆرک)ی 5-3-1 یارمەتیت دەدات لە دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت و درێژ؟
چوارچێوەی 5-3-1 ڕێگاچارەیەکی زیرەکانەیە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت و درێژ بە هەوڵێکی کەمتر
زۆرێک لە کەسانی پیشەیی تەنها پشت بە ناوەڕۆکی کورتی سۆشیاڵ میدیا دەبەستن و ناوەڕۆکی درێژ پشتگوێ دەخەن.
ئەم چوارچێوەیە یارمەتیدەرە هەم لە ڕێگەی ناوەڕۆکی کورتەوە ئاسان بدۆزرێیتەوە، هەم لە ڕێگەی ناوەڕۆکی درێژەوە متمانە بنیات بنێیت.

چۆن لە ڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاوە متمانە بۆ براندی کەسیی خۆت دروست دەکەیت؟
لە جیهانێکدا کە زۆر دکتۆر، ئەندازیار، یان هەر پیشەیەکی تر کە هەن کەمینەن کە سەردەکەون چونکە فاکتەری ڕاستەقینەی سەرکەوتن متمانەی پیشەییـەتی.
بە بەخشینی بەهای بەردەوام، ڕەسەنبوون، و نیشاندانی شارەزایی لەڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاوە دەبیت بە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە بوارەکەتدا.

براند ئارکیتایپ : چۆن ١٢ جۆری کەسایەتی براند دەتوانن براندی کەسیی تۆ هەڵبسەنگێنن؟
هەر براندێک دەتوانێت ئەو کارەکتەرە بدۆزێتەوە کە لەگەڵ بەها و ئامانجەکانیدا دەگونجێت. کاتێک براندێکی کەسیی ئارکیتایپی دروست هەڵدەبژێرێت و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی کەسیی و پیشەییدا پابەندی بێت، نەک تەنها جیاواز دەبێت لە کەسانی دیکە، بەڵکو پەیوەندییەکی قووڵ و درێژخایەن لەگەڵ گروپی بەئامانجگیراوی دادەمەزرێنێت

چۆن مارکێتینگ و براندینگ لەیەک جیا بکەینەوە؟
بۆچی هەندێک بزنس هەمیشە پەشیمان دەبن لە پارەی خەرجکراویان بۆ مارکێتینگ؟ چونکە مارکێتینگ و براندینگ تێکەڵ دەکەن. بۆیە فێری جیاوازیان ببە تا ئەنجامی کاریگەر و درێژخایەن ببینیت

پێشکەوتنی پیشەیی لە ڕێگەی براندی کەسییەوە: چۆن خۆت وەک پسپۆڕێک لە بوارەکەتدا دەناسێنیت؟
کاتێک هەمووان هەوڵ دەدەن لە هەموو شتێکدا پسپۆڕ بن، تۆ ئەگەر لە یەک بواردا قوڵ ببیتەوە وەک ئەحمەد بە خەونەکەت دەگەیت. ئەم بڵۆگە نهێنی گۆڕینی خەونی پسپۆڕبوونت دەکاتەوە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیادا کە چۆن واز لە کۆپی کەسانی تر بهێنیت بۆ دروستکردنی دەنگێکی ناوازەی تایبەت بە خۆت.
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

