بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١. گرنگی Lead وەک پردێک بۆ دروستکردنی متمانە لەگەڵ کڕیار
.٢. قۆناغەکانی گۆڕینی فۆڵۆوەری ئاسایی بۆ Lead.
بەرهەمی باش بەتەنیا بەس نییە! گەورەترین کێشەی کارسازانی ئەمڕۆ ئەوەیە کە پارەیەکی زۆر لە مارکێتینگدا خەرج دەکەن، بەبێ ئەوەی بگەنە ئەو ئەنجامەی خەونی پێوە دەبینن.
ڕاستییەکەی ئەوەیە کە زۆرکات لەوانەیە کێشەکە لە بەرهەمەکەدا نەبێت، بەڵکو لە شێوازی گەیاندنی پەیامەکە بێت بەشێوازێکی هەڵە.
نهێنی فرۆشتنی سەرکەوتوو لەوەدایە کە بزانیت چۆن فۆڵۆوەرەکانت دەگۆڕیت بۆ Lead, چونکە تەنیا لەم قۆناغەدا دەتوانیت متمانەی ڕاستەقینە دروست بکەیت و پڕۆسەی فرۆشتن لە ماندووبوونەوە بگۆڕیت بۆ چێژ.
Lead چییە و بۆچی گرنگە؟
Lead بە کوردی دەتوانین بڵێین کە کەسێکە ئارەزووی خۆی نیشانداوە بۆ بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکەت و براندی کەسیی تۆ بەتایبەتی، وە زانیاریی پەیوەندیی خۆی وەک ئیمەیڵ، ژمارەی مۆبایل یان هەر شتێکی بەردەست خستووە لای تۆ و ئامادەیە گوێ لە تۆ بگرێت، وە پەیوەندی و دۆزینەوەی ئاسانە و بەردەستە.
واتە ڕەنگە هێشتا کڕینی ئەنجام نەدابێت، بەڵام زۆر ئاشنایە بۆ تۆ و بەرهەم یان خزمەتگوزارییەکەت. واتە پلەیەک لە فۆڵۆوەر بەرزترە، بەڵام هێشتا نەبووەتە کڕیار.
جیاوازی لە نێوان کڕیاری ڕاستەوخۆ و Lead ئەوەیە کە کڕیار ڕاستەوخۆ بەرهەمەکەت یان خزمەتگوزاریەکەت تاقی دەکاتەوە بەبێ دروستکردنی متمانەیەکی بەردەوام، دۆزینەوەی و بەردەوام هێشتنەوەی و خۆپیشاندانی قورسە بەڵام Lead ئامادەیی و ئارەزوو و پێویستییەکانی خۆیی نیشان داوە کە ئامادەیە گوێت بۆ بگرێت و بەرهەم و خزمەتگوزارییەکەت بەوپەڕی متمانە و باوەڕیەوە تاقی بکاتەوە،
هەڵەیەکی کوشندەیە ئەگەر پێش دروستکردنی متمانە، داوای کڕین بکەیت.
پڕۆسەی Lead Generation پردێکە بۆ ناسینی وردی کڕیار و کۆکردنەوەی Leadەکان لە لیستێکدا، ئەمە وا دەکات کاتت تەنیا بۆ ئەو کەسانە تەرخان بکەیت کە بەڕاستی دەیانەوێت پاشەکەوتی خزمەتگوزارییەکانت بن.
لە بری ڕاکردن بەدوای کڕیار هەوڵ بۆ کۆکردنەوەی Lead بدە
کێشەی ڕێگای کۆنی بازرگانی ئەوەیە کە زۆر لە کارسازان پارەیەکی زەبەلاحیان بۆ ڕێکلام کردن خەرج دەکەن کە ڕاستە لەوانەیە ڕێکلامەکە بگات بە هەزاران کەس، بەڵام لەو هەزارەها تەنها چەند کەسێک کڕیاری ڕاستەقینەی ئەوانە. ئەمە وەک ئەوەیە وایە بە چاوبەستراوی تیرێک بهاوێژیت و هیوات وابێت کە ئامانج دەپێکێت.
چارەسەر بریتییە لەوەی لەبری هەوڵدان بۆ فرۆشتن بە هەموو کەسێک و سەیرکردنی هەموو کەسێک وەک کڕیار، سەرنجت بخەیتە سەر کۆکردنەوەی زانیاریی و باشتر تێگەیشتن لە ئەو کەسانەی کە بەڕاستی ئارەزووی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی تۆن(گروپی بەئامانجگیراو) بۆ دروستکردنی گروپێک وەک Lead بۆ براندی تایبەت بەخۆت.
ڕێگەکانی کۆکردنەوەی Lead جۆراوجۆرن و دەتوانیت هەرکام لەوانە بەکاربهێنیت کە گونجاوی بزنسەکەتە، بەنموونە:
فۆڕمی خۆتۆمارکردن لەسەر وێبسایت بە پێشکەشکردنی شتێکی بەنرخ بەخۆڕایی وەک وێبینارێک یان ڕاوێژکاری بەخۆڕایی یەکێک لە باشترین ڕێگەکانە.
لە سۆشیاڵ میدیا دەتوانیت ئۆفەری تایبەتت هەبێت تەنها بە ئەو کەسانە پێشکەش بکەیت کە خۆیان تۆمارکردووە وەک ئەندامێک لە گروپێکی تایبەت بە بزنسەکەت یان پەیجەکەت و زانیاریەکانیان پێت دەدەن.
پەروەردەکردنی Lead چییە؟
پەروەردەکردنی Lead ڕێگەیەکی کاریگەرە بۆ هێشتنەوەی Lead و دانەبڕان و باشترکردنی پەیوەندی لەگەڵیاندا بەو شێوەیەی کە تۆ هەمیشە ئەوانت لەبیرە و لە خەمی کێشەکانیان و لە هەوڵی دۆزینەوەی چارەسەری کێشەکانیاندایت بەنموونە:
گرتنەبەری ڕێگای ئیمەیڵ مارکێتینگ ڕێگایەکی زیرەکانەیە لە ڕێگەی ئیمەیڵی خۆکار کە زانیاریی بەنرخیان پێشکەش بکەیت، لە ڕێگاکان و ئاستەنگیەکانیان دا ببیت بە بیرخەرەوەیەکی کاریگەریان.
جگە لە ئیمەیڵ مارکێتینگ، ناوەڕۆکی بەنرخیان پێشکەشبکە لەڕێگەی بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆکی درێژ وەک بڵۆگی سوودبەخش کە چارەسەری کێشەکانیان دەکات، ڤیدیۆی درێژی یوتیوب و وێبینار و گێڕانەوەی چیرۆک و باسکردنی ئەزموونی بەشداربووانی خزمەتگوزارییەکان و کڕیارانی بەرهەمەکان لە پێشتردا بۆ ئاستەکانی Intermediate و Advanced ی Lead
"بەدوای کڕیاردا ڕامەکە، متمانە دروست بکە، Lead کۆ بکەرەوە، خۆیان دێنە لات."
داوەر لهۆنی Tweet
نمونەیەک کە چۆن دەتوانیت Lead پەیدا بکەیت
بۆ ئەوەی باشتر لە چەمکی Lead Generation بگەیت، با سەیری ئەم نموونەیە بکەین کە چۆن فۆڵۆوەرێکی ئاسایی دەبێتە کڕیارێکی متمانەپێکراو:
١. قۆناغی کێشکردن (Attraction): وا دابنێ تۆ ڕاوێژکاری بزنسیت. پۆستێک لە سۆشیاڵ میدیا بڵاو دەکەیتەوە بە ناونیشانی «٥ هەڵەی باو کە ڕێگرن لە زیادبوونی فرۆشەکەت». لە کۆتایی پۆستەکەدا دەڵێیت: «بۆ چارەسەری وردتر، پەرتووکێکی (PDF) کورتم ئامادە کردووە، دەتوانیت بێبەرامبەر دایبگریت».
٢. قۆناغی گۆڕین (Conversion): کەسەکە کلیک لەسەر لینکی ناو پۆستەکە دەکات و دەچێتە لاپەڕەیەک (Landing Page). لەوێدا داوای لێ دەکەیت تەنیا ناو و ئیمەیڵەکەی بنووسێت بۆ ئەوەی پەرتووکەکەی بۆ بنێریت. لێرەدا ئەو کەسە فەرمییەن لە «فۆڵۆوەر»ەوە گۆڕا بۆ Lead.
٣. قۆناغی پەروەردەکردن (Nurturing): دوای ناردنی پەرتووکەکە، تۆ زنجیرەیەک ئیمەیڵی سوودبەخشی بۆ دەنێریت. بۆ نموونە دوای دوو ڕۆژ دەپرسیت: «ئایا پەرتووکەکەت خوێندەوە؟ ئەمە ڤیدیۆیەکی تریشە کە یارمەتیت دەدات». لێرەدا تۆ متمانە و شارەزایی خۆت دەسەلمێنیت.
٤. قۆناغی فرۆشتن (Closing): دوای ئەوەی کەسەکە بە تەواوی متمانەی پێ کردیت، ئۆفەرێکی تایبەتی بۆ دەنێریت: «بەبۆنەی ئەوەی تۆ ئەندامی لیستی ئێمەیت، دەتوانیت بە %٢٠ داشکاندن ڕاوێژێکی تایبەتمان لەگەڵ ئەنجام بدەیت». لێرەدا فرۆشتنەکە زۆر ئاسان دەبێت، چونکە ئەو کەسە پێشتر بەها و سوودی لە تۆ بینیوە.
هەمیشە ئەوەت لەبیر بێت هەر براندێکی کەسیی و بازرگانی گەورە کە ئەمڕۆ دەیبینیت لە یەکەم Leadەوە دەستی پێکردووە.
ژمارەی Leadەکانت سەرمایەیەکی نەبڕاوەی براندەکەتن. ئێستا کاتی ئەوەیە چیتر کار لە دۆزینەوەی کڕیار نەکەیت بەتەنها بەڵکو کار لەسەر دروستکردن و کۆکردنەوەی Lead ی تایبەت بەبراندی کەسیی خۆت بکەیت.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

چۆن مارکێتینگ و براندینگ لەیەک جیا بکەینەوە؟
بۆچی هەندێک بزنس هەمیشە پەشیمان دەبن لە پارەی خەرجکراویان بۆ مارکێتینگ؟ چونکە مارکێتینگ و براندینگ تێکەڵ دەکەن. بۆیە فێری جیاوازیان ببە تا ئەنجامی کاریگەر و درێژخایەن ببینیت

پێشکەوتنی پیشەیی لە ڕێگەی براندی کەسییەوە: چۆن خۆت وەک پسپۆڕێک لە بوارەکەتدا دەناسێنیت؟
کاتێک هەمووان هەوڵ دەدەن لە هەموو شتێکدا پسپۆڕ بن، تۆ ئەگەر لە یەک بواردا قوڵ ببیتەوە وەک ئەحمەد بە خەونەکەت دەگەیت. ئەم بڵۆگە نهێنی گۆڕینی خەونی پسپۆڕبوونت دەکاتەوە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیادا کە چۆن واز لە کۆپی کەسانی تر بهێنیت بۆ دروستکردنی دەنگێکی ناوازەی تایبەت بە خۆت.

لە ڕوانگەی براندی کەسییەوە، ناوبانگ ئامانجی کۆتاییە یان هۆکاری گەیاندنی بەها؟
ناوبانگ کاتێک بەردەوامی دەبێت کە بەها دروست بکات، لە سۆشیاڵ میدیادا ڕاستەقینەبوون و بەهای تایبەت ناوبانگت دەکەن نەک خۆدەرخستن.

ئایا بەناوبانگبوون خراپە؟ : تێگەیشتنێکی نوێ دەربارەی پەیوەندی نێوان کاریگەربوون و ناوبانگ لە سەردەمی سۆشیال میدیادا
سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

ئەو ڕێسا شاراوەیەی کە هەرکەسێک بەکاری بهێنێت لە سۆشیاڵ میدیا سەرکەوتوو دەبێت!
سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

ناوەندەکانی گواستنەوەی بەهاکانی براندی کەسیی کامانەن؟
بەکارهێنانی ناوەندە جیاوازەکان دەرفەتێکی فراوانتر دەدات بە بەها و تواناکانت بۆ گەیشتن بە کەسانی زیاتر، هەر ناوەندێک تایبەتمەندی و کاریگەری جیاوازی هەیە
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.
