بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:
١. بەناوبانگبوون خراپ نییە ئەگەر بەهای ڕاستەقینەی پێوەبێت، وە جیاوازی چییە لە نێوان ناوبانگی بەهادار و بێ بەها؟
٢. ترس لە دەرکەوتن و ناوبانگ دەرفەتەکان دەکوژێت.
سارا کارسازێک و بەشداربوویەکی پڕۆگرامی کۆچینگە دەڵێت بۆ ماوەی ٢ ساڵ بە شاراوەیی ناوەڕۆک و بیرۆکەکانم بڵاودەکردەوە لە ڕێگەی چەند پەیج و گروپێکی سۆشیاڵ میدیا دا بەبێ ئەوەی ھیچ پۆستێک بکەم لەسەر پڕۆفایلی خۆم و دەربکەوم. ڕۆژێکیان یەکێک لە کڕیارەکان پێی ووتم “ئەگەر تۆ لە سۆشیاڵ میدیادا خۆت نیشان نەدەیت، چۆن دەتوانم باوەڕ بە شارەزایی و بەهاکانت بکەم؟” ئەم قسەیە کاریگەری زۆری کردە سەر سارا. ئەو تێگەیشت کە ترسی لە ‘بەناوبانگبوون’ بووەتە هۆکاری ئەوەی کە خەڵک نەتوانن پەی بە شارەزایی و بەھا ڕاستەقینەکانی ببەن.
زۆرێک لە کارسازان و کەسانی پیشەیی لەوە تێگەیشتوون کە دروستکردنی ناوەڕۆکی ڕەسەن و دەرکەوتن چەندە گرنگە بەڵام لەبەر ئەو تێگەیشتنە هەڵەیەی کە پێیان وایە “هەموو بەناوبانگبوونێک خراپە” وای کردووە وون ببن لە جیهانی ئەمڕۆی سۆشیاڵ میدیا و وای کردووە کە لە پڕۆسەکە دوابکەون و خەڵک ئاشنانەبن بە شارەزایی و لێهاتوویی و بەهاکانیان.
لەم بڵۆگەدا ئەمانەوێت ئەو تێگەیشتنە هەڵەیە ڕاستبکەینەوە و نیشانی بدەین کە هەموو بەناوبانگبوونێک خراپ نییە، بەڵکو بەناوبانگبوون دەستکەوتنی کاریگەری ڕاستەقینەیە بۆ دروستکردنی دەرفەتێک بۆ گەیاندنی پەیام و بەهاکانت بە کەسانی ڕاستەقینە.

بەناوبانگبوون لە جیهانی دیجیتاڵی دا بریتییە لە دەستکەوتی ناسینەوە و کاریگەربوون لەسەر کۆمەڵێکی بەئامانجگیراو بەڵام لەسەر بنچینەیەکی ڕاستەقینە و پشتبەستوو بە بەها و شارەزایی. بەناوبانگبوون واتە توانای دروستکردنی پەیوەندییەکی ڕاستەقینە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە ناوەڕۆکەکانت و کارەکانت بەهای بۆیان هەیە. بەپێچەوانەی ئەو تێگەیشتنە هەڵەیەی کە دەرکەوتنی خراپ و ناوبانگی خراپ کراوەتە پێناسەیەک بۆ تەواوی دەرکەوتنەکان کە ڕەنگە بەهۆی خراپ بەکارهێنانی ناوبانگەوە بێت لەلایەن کەمینەکەوە.
جیاوازی هەیە لە نێوان ناوبانگی بێ بەها و ناوبانگی بەهادار:
ناوبانگی بێ بەها: بریتییە لە پیشاندانی وێنەیەکی ساختە لەسەر سۆشیاڵ میدیا، کە ناتوانێت جیاوازی و کاریگەرییەکی بەهادار دروست بکات. مەبەستیش لێی زاڵبوونە بەسەر گرێیەکی دەروونیدا و هەبوونی حەزێکی بێ بنەما بۆ ناوبانگ.
ناوبانگی پیشەیی و بەهادار: بریتییە لە نیشاندانی ڕاستی بە پشتبەستن بە بەهای ڕاستەقینە و شارەزاییەوە، توانای دروستکردنی جیاوازی و کاریگەری بەهاداری هەیە لەسەر کۆمەڵگە.
"بەناوبانگبوون خراپ نییە، خراپەکە ئەوەیە کاتێک بەبێ هیچ بەهایەک بەدەست بێت."
داوەر لهۆنی Tweet
ئەو ترسەی کە لە بەناوبانگبوون و دەرکەوتن هەیە زۆرجار لە تێگەیشتنێکی هەڵەوە سەرچاوە دەگرێت ئەویش نواندن و بەناو خراپ ڕۆشتنی ناوبانگ و ترسانە لەوەی خەڵک چۆن بیر لە ناوبانگ ئەکەنەوە؟ وە گەر من بەناوبانگ بم خەڵک چۆن بیر لە من دەکەنەوە؟ ئەبێت بەر لە هەموو شتێک لەوە تێبگەین کە بەناوبانگبوون مانای ئەوە نیە تۆ بناسرێیت لای هەموو تاکێک و خەڵکە گشتییەکە سەرجەمیان ببن گروپی بەئامانجگیراوی تۆ وە ڕاستییەکە ئەوەیە گروپی بەئامانجگیراو هەموو خەڵک نیین بەڵکو تەنها کۆمەڵە کەسانێکن کە پێویستی ڕاستەقینەیان بە وەرگرتنی بەها و شارەزاییەکانی تۆ هەیە، پێویستە بیانناسیت چونکە پێویستییان بە تۆ هەیە بۆ دەستکەوتنی بەها وە تۆش پێویستیت بەوان هەیە بۆ وەرگرتنی دەرفەت بۆ گەیاندنی پەیام و بەها و شارەزاییەکانت.
وە نابێت گروپی بەئامانجگیراو تەنها بە چاوی کڕیارێک سەیربکرێت، بەڵکو ئەوان یارمەتیدەر و هاوبەشی ڕاستەقینەتن لەو گەشتە پیشەییەی کە دەستت پێکردووە.
دروستکردنی ناوەڕۆکی بەهادار و دەرکەوتنێک کە بەها ببەخشیتەوە بە کۆمەڵە کەسانێکی پیشەیی کە گروپی بە ئامانجگیراوی تۆن کاریگەری تەواوی هەیە لەسەر ئەوەی کە بتوانیت باڵانسی هێز لە ناو سۆشیاڵ میدیادا بەرەو باشە بگۆڕیت لە ناو ئەو هەموو خراپی و ناشیرینییانەی کە هەن، ئەمەش بەشێکە لە بەرپرسیارێتی کۆمەڵایەتی و ئەخلاقی بۆ ئەوەی بتوانیت خزمەتێک بە کۆمەڵگاکەت بکەیت و ستانداردی بەها بەرز بکەیتەوە، چونکە ئەگەر کەسی پیشەیی و بەهادار و پەیامدار نەبن کۆمەڵگاش بەرەو شتە ناشیرین و بێ بەهاکان دەچن.
لە کۆتاییدا بەناوبانگبوون خراپ نییە خراپەکە ئەوەیە کاتێک بەبێ هیچ بەهایەک ناوبانگ بەدەست بێنیت.
سارا نیشانیداین کە ترس لە ناوبانگ و دەرکەوتن مانای لەدەستدانی دەرفەتە، نەک پاراستنی بەها. کاتێک تۆ خۆت بە ڕاستی دەناسیت و بەهاکانت دەزانیت، ناوبانگ و دەرکەوتنت بەڵگەیە بۆ کاریگەری بەخشینەوەی بەها بەو کۆمەڵە دیاریکراوەی کە گروپی بە ئامانجگیراوی تۆن و وەرگرتنی دەرفەتی زیاتر و ڕاستەقینەتر بەخۆت.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

لە ڕوانگەی براندی کەسییەوە، ناوبانگ ئامانجی کۆتاییە یان هۆکاری گەیاندنی بەها؟
ناوبانگ کاتێک بەردەوامی دەبێت کە بەها دروست بکات، لە سۆشیاڵ میدیادا ڕاستەقینەبوون و بەهای تایبەت ناوبانگت دەکەن نەک خۆدەرخستن.

ئایا بەناوبانگبوون خراپە؟ : تێگەیشتنێکی نوێ دەربارەی پەیوەندی نێوان کاریگەربوون و ناوبانگ لە سەردەمی سۆشیال میدیادا
سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

ئەو ڕێسا شاراوەیەی کە هەرکەسێک بەکاری بهێنێت لە سۆشیاڵ میدیا سەرکەوتوو دەبێت!
سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

ناوەندەکانی گواستنەوەی بەهاکانی براندی کەسیی کامانەن؟
بەکارهێنانی ناوەندە جیاوازەکان دەرفەتێکی فراوانتر دەدات بە بەها و تواناکانت بۆ گەیشتن بە کەسانی زیاتر، هەر ناوەندێک تایبەتمەندی و کاریگەری جیاوازی هەیە

چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟
گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس) تەنها بیریتی نییە لە زانینی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندن لە براندی کەسیی تۆ و تۆ دەتەوێت بە ئامانجیان بگریت! زانینی ڕەگەز و تەمەن ڕەنگە یارمەتیت بدەن کە بیاندۆزیتەوە، بەڵام یارمەتیت نادەن لە بەدەستهێنانی سەرەنج و متمانەیان.

براندی کەسیی سەرکەوتوو نابێت بەبێ گروپی بەئامانجگیراو
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
وەهمێک هەیە لەناو کارسازاندا کە پێیان وایە پێویستە پەیامەکانی براندی کەسیی خۆیان بگات بە زۆرترین کەس!