کۆمەڵێک گۆزەی هونەری سێ ڕەهەندی بە ڕەنگی مۆر و زەرد لەسەر باکگراوندێکی تاریک

براند ئارکیتایپ : چۆن ١٢ جۆری کەسایەتی براند دەتوانن براندی کەسیی تۆ هەڵبسەنگێنن؟

بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟

١.ڕوونکردنەوەی چەمکی براند ئارکیتایپ و چۆنیەتی بەکارهێنانی

٢. باسکردنی تەواوی جۆرەکانی براند ئارکیتایپ

خۆت تۆمار بکە ئێستا! گەشە بە برانی کەسیی خۆت بدە

هەفتانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە زانیاریی و فێرکاری و ئۆفەری تایبەتت پێدەگات کە یارمەتیت دەدات لە گەشتی دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا

تکایە دڵنیابە لە ڕاستی ئیمەیڵەکەت

کاتێک ناوی هاوڕێیەکت لا دەهێنن ڕاستەوخۆ وێنایەکی ڕوونت بۆ دروست دەبێت لەسەر کارەکتەری کەسایەتییەکەی ڕەنگە وەک کەسێکی ڕاستگۆ و زیرەک بیبینیت یان کەسێکی ئازا و چاونەترس، وە ئەو وەسفانەش کە وێنان لای تۆ بە ڕێکەوت درووست نەبوون بەڵکو بەرهەمی ئەو کاریگەرییە بەردەوامەیە کە ئەو کەسە بەدرێژایی ژیانی لەسەر دەوروبەرەکەی جێیهێشتووە بەم شێوەیە وێنەیەکی دیاریکراوی لە کەسایەتی خۆی چەسپاندووە لە هزری خەڵکی دا
یان کاتێک بیر لە براندە گەورەکانی وەک ئەپڵ و نایک و مارسیدز و دیزنی، هتد… دەکەیتەوە کە چی وایان لێدەکات ئەم براندانە لەلای خەڵک پێگەیەکی گەورە و تایبەتییان هەبێت و خەڵک بە پەرۆش بن بۆ خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانیان
ئەو نهێنییە چییە کە براندە سەرکەوتووەکان بەکاری دەهێنن بۆ دروستکردنی پەیوەندییەکی قوڵ و بەردەوام لەگەڵ خەڵکی و کڕیارەکانیان بەگشتی؟
وەڵامەکە لە براند ئارکیتایپ دایە، براند ئارکیتایپ بریتییە لەو هەستەی کە براندێکی دیاریکراو دەیبەخشێت.


لێرەدا خاڵێکی گرنگ هەیە کە پێویستە لەبیرت بێت مرۆڤ بوونەوەرێکە کە زۆربەی بڕیارەکانی ژیانی کۆنترۆڵ کراون لەڕێگەی هەستەکانییەوە نەک لەڕێگەی لۆژیکەوە. ئەوەی وا دەکات کە خەڵک متمانە بە براندێک بکات یان بەرهەمێک بکڕێت پەیوەستە بەوەی چ هەستێکی بۆ دروست دەبێت کاتێک مامەڵە لەگەڵ ئەو براندەدا دەکات
هەستی ئاسوودەیی و متمانەیە بێت یان هێز و جوانی…
هەروەک براندە ناسراو و گەورەکانی جیهان بەڕوونی ئارکیتایپی خۆیان دیاری کردووە و لە هەموو بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانیاندا ئەو هەستە ڕەنگ دەداتەوە.
لەبیرت بێت ناسینی ئارکیتایپی براندەکەت هەنگاوێکی سەرەکییە بەرەو داڕشتنی ناسنامەی براندێک و ئەو هەستەی کە دەیبەخشیت بە گروپی بەئامانجگیراوی خۆت تاکو خەڵکی پەیوەندییەکی قوڵ بە براندەکەتەوە بکەن


گاری ڤی بە ڕاستگۆیی و دڵسۆزییەکەی ناسراوە، کەسایەتییەکی ڕوون و دڵسۆزانەی هەیە ئەو لە دنیای کارسازی دا بە شێوازێکی زۆر ڕوون قسە دەکات و هەر ئەم تایبەتمەندییە بووە بە هۆی سەرنجڕاکێشانی ملیۆنان فۆڵۆوەر، لەگەڵ ئەوەی وێنایەکی بەهێز و توندی کارسازی دەردەخات، بەڵام بنەمای ئارکیتایپی براندەکەی لەسەر دڵسۆزی و لێکتێگەیشتن دامەزراوە، باوەڕی بەوە هەیە کە گروپی بەئامانجگیراوی خۆی لە پێش قازانجەوەیە. ئەو براندێکی کەسی دروستکردووە کە تەواو لەگەڵ کەسایەتی خۆیدا دەگونجێت، بێ ئەوەی هیچ شتێک بشارێتەوە یان خۆی بگۆڕێت بۆئەوەی بەدڵی خەڵکی بێت. ئەم ڕاستگۆییە و بوونی بە خۆی وایکردووە بەملیۆنان کەس پەیوەندییەکی قوڵ بە پەیامەکانیەوە بکەن وە وەک سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو سەیری بکەن لە بواری مارکێتینگ و کارسازی دا.

 

نەخشەیەکی بازنەیی کە ١٢ جۆری براند ئارکیتایپ پیشان دەدات لەگەڵ وێنەی هەر کارەکتەرێک

براند ئارکیتایپ چییە؟
براند ئارکیتایپ کارەکتەرێکی گشتگیر و ناسراوە کە کەسایەتیت بەرجەستەی دەکات بۆ دروستکردنی ناسنامەیەکی بینراو و بەردەوام بۆ براندەکەت و دروستکردنی پەیوەندی لەگەڵ خەڵکی دا لەسەر بنەمای سۆزداری و مەعریفی قووڵ وە یارمەتیت دەدات لە پێناسەکردنی براندەکەت لەلای خەڵک، ئارکیتایپی براند دەتوانێت بەها و دیدگا و ئەرکەکانی بەشێوەیەک بگەیەنێت کە ڕەنگدانەوەی ئامانجی براندە کەسییەکەی بێت، وە هەموو براندێک هەستێکی دیاریکراو و تایبەت بە گروپی بەئامانجگیراوی خۆیی هەیە کە دەیبەخشێت ئەم هەستانە تەنها بەشێک نیین لە مارکێتینگ بەڵکو بەشێکی دانەبڕاون لە کەسایەتی ئەو براندانە ئەگەر ئەو هەستەی کە هەڵبژێردراوە گونجاو بێت لەگەڵ ئامانج و بەها پیشەییەکەدا ئەوا براندێکی سەرکەوتوو دروست دەبێت چونکە خەڵکی زۆر بەئاسانی دەتوانن جیاوازی بکەن لەنێوان هەستێکی دروستکراو و ڕاستەقینەدا.

 

چەمکی ئارکیتایپ لە بنەڕەتەوە لە دەرونناسی مرۆڤەوە هاتووە کە بەشێوەیەکی نائاگایانە کاریگەری هەستی و دەروونی و ڕەفتاری لەسەر مرۆڤ دادەنێت.

Carl Jung دەرونناسێکی بەناوبانگە باوەڕی وابوو کە ئارکیتایپەکان هەر لەسەرەتای دروستبوونەوە بەشێوەیەکی سروشتی لە مێشکی مرۆڤدا جێگیرن و کاریگەری دەکەنە سەر هەست و ڕەفتارەکانمان وە لە جیهانی براندی کەسیی دا ئەم ئارکیتایپانە یارمەتیدەر دەبن لە دروستکردنی کەسایەتی بەهێز و مرۆڤانەی جیاواز بۆ براندەکانمان.

لە جیهانی کارسازی و پیشەییدا تێگەیشتن لە چەمکی ئارکیتایپەکانی براند وەک کردنەوەی کۆدی نهێنی دەروونی بەرامبەرەکەتە لەڕێگەی ناسینی ئەو ڕاستییەی کە گروپی بەئامانجگیراو چ هەستێک بەرز دەنرخێنێت و تۆش لە ناوەڕۆکی براندەکەتدا جێگەی دەکەیتەوە. ئەم ئارکیتایپانە لە هەر براندێکی کەسیی دا وەک قاڵبێک کار دەکەن بۆ دروستکردنی ناسنامەی براندێکی سەرنجڕاکێش کە لە قووڵایی ناخی کەسایەتی براندەکەدا ڕەنگ دەداتەوە.
هەر ئارکیتایپێک کۆمەڵێک بەها و هەست و تایبەتمەندی کەسیی پێشکەش دەکات.
بە تێگەیشتن لەم ئارکیتایپانە براندە کەسییەکان دەتوانن بە شێوەیەکی کاریگەر ناسنامە تایبەتییەکەیان دروست بکەن، لەگەڵ ئامانجەکانیان لە ئاستێکی قووڵتر لە پەیوەندی دا بەشێوازێکی ڕێکخراو لەگەڵ گروپی بە ئامانجگیراویاندا و پەیوەندیەکی درێژخایەن دابمەزرێنن کە لەسەر بنەمای متمانە و ڕاستگۆیی خودی خۆیان بنیاتنراوە.

" براند ئارکیتایپ دەبێت هەستێک بێت کە کارەکتەری تۆ لە تەواوی بەشەکانی ژیانیدا دەیخاتەڕوو نەک بەتەنها لە سۆشیاڵ میدیا"

جۆرەکانی براند ئارکیتایپ:


١- The Creator – دروستکەر
ئارکیتایپی براندی دروستکەر پەیوەستە بە داهێنان و گەشەپێدان، ئامانجی بریتییە لە چارەسەرکردنی کێشەیەک بە داهێنانی شتێک کە پێشتر نەبووە بەردەوام هەوڵدەدەن بەرهەمی مانادار بە بەهای بەردەوام دروست بکەن کە لەگەڵ دیدگای براندەکەیاندا بگونجێت.

ئەدۆب لە جیهاندا پێشەنگی نمونەکانی ئارکیتایپی دروستکەرە کە بەردەوام تەکنەلۆژیای نوێ تێکەڵ بە بەرهەمە سۆفتوێرییەکانی دەکات.

 

٢- The Sage – حەکیم
ئەم براندانە نەک بەتەنها هەوڵدەدەن بەدوای زانیاری بەبەهادا بگەڕێن، بەڵکو هاوبەشی پێدەکەن لەگەڵ کەسانی دیکەشدا.
ئامانجی ئەم براندە باشترکردنی خەڵکە بۆ گۆڕینی جیهان نەک گۆڕانکارییەک لەسەر خۆیان.
خەڵکی پشتیان پێدەبەستن بۆ ئەوەی باشتر لە جیهانی دەوروبەریان تێبگەن. هەر لەبەر ئەمەشە گروپێکی بەئامانجگیراوی دڵسۆزیان هەیە کە بەردەوام دەگەڕێنەوە سەر ئەزموون و سەرچاوەکانیان.

BBC وەک یەکێک لە گەورەترین کۆمپانیاکانی هەواڵ و میدیا، خۆی وەک براندێک بۆ زانیاری ڕاستەقینە و متمانەپێکراو سەبارەت بە ڕووداوەکانی ئێستا لە سەرانسەری جیهان جێگیر کردووە.
هەر لەو ناوەڕۆکانەی بەرهەمی دەهێنن و تەنانەت ئەو هەڵمەتە ڕیکلامیانەی کە دروستی دەکەن، هەموو ئەو شتانەی کە دەیکات، بۆ یارمەتیدانی خەڵکە بۆ تێگەیشتنێکی باشتر و دروستتر لە جیهان.

 

٣- The Caregiver – چاودێر
ئەم ئارکیتایپە بریتییە لە کارەکتەری پەروەردەکار و پارێزەر و یارمەتیدەر ئەمەش وادەکات کە براندەکەی کەسایەتییەکی میهرەبانی هەبێت بۆ چاودێری تەندروستی و کۆمپانیا قازانج نەویستەکان و ڕێکخراوە ژینگە دۆست و ئاژەڵ دۆست و خۆبەخشییەکان.
ئامانجی ئەم جۆرە ئارکیتایپە لە چوارچێوەی ڕێکخراوە قازانج نەویستەکان بریتییە لە پاراستنی ژینگە و گیانلەبەران کە وایان لێبکات هەست بە پارێزراوی و سەلامەتی بکەن. ڕۆڵی کەسایەتییەکی دڵسۆز و چارەسەرکەر یان کارەکتەرێکی وەکو دایک بۆ منداڵەکەی دەگێڕن کە بەبێ هیچ بەرژەوەندییەک لە دڵەوە کاردەکات.

WWF کە ڕێکخراوێکی جیهانی قازانج نەویستە، نموونەیەکی گەورەیە بۆ ئارکیتایپی Caregiver کە خۆنەویستانە کاردەکات بۆ پاراستنی گیانلەبەرە کێوییەکان و سروشتی ژینگە.

 

٤- The Innocent – پاکیی
ئەم ئارکیتایپە سادەیی و پاکی و هەستکردن بە گەشبینی بەرجەستە دەکات، نایانەوێت زیان بە هیچ کەس یان هیچ شتێک بگەیەنن، دیدگا و تێڕوانینێکی ئەرێنییان هەیە بۆ ژیان

براندی دۆڤ بە کارکردن لەژێر ناوی کەمپەینی “جوانی ڕاستەقینە” گرنگی بە بڵاوکردنەوەی هەستی خۆشی و گەشبینی و ئەرێنی دەدەن.

 

٥- The Jester – گاڵتەجاڕ
ئەم ئارکیتایپیە حەزی لە پێکەنین و بەسەربردنی کاتی خۆشە. ئەم براندانە شتەکان زۆر بە جددی وەرناگرن، و هانی خەڵک دەدەن کە لەگەڵیان پێبکەنن.
ئامانجی ئەم ئارکیتایپە یارمەتیدانی خەڵکە بۆ وازهێنان لە بیرکردنەوە سترێسییەکان و دوورکەوتنەوە لە خەم و جەنجاڵی ژیان و وەرگرتنی کەمێک خۆشی
ئەم جۆرە ئارکیتایپە تەنها لەو ساتەدا دەژین کە تێیدان لەوە تێگەیشتوون کە ژیان تێدەپەڕێت و پێویستی بە پێکەنین و وەرگرتنی خۆشی هەیە

براندی M&M’s نموونەن بۆ ئەم جۆرە ئارکیتایپە، ڕیکلامەکانیان پڕن لە خۆشی و گاڵتەئامێز و کارەکتەرەکانیان بەردەوام خۆشی دەبەخشن و خەڵک دڵخۆش دەکەن.

 

٦- The Lover – خۆشەویست
ئارکیتایپی براندی خۆشەویست بریتییە لە دروستکردنی پەیوەندی قووڵ و سۆزداری. وە بەدوای دروستکردنی پەیوەندییەکی ماناداردا دەگەڕێن.
کڕیارەکانی ئەم جۆرە ئارکیتایپە بە لایەنی هەست و سۆزدارییەوە پەیوەست دەبن بە براندەکەوە, لەسەر بنەماکانی جوانی و لوکس دروست دەبن

Dior کە خاوەنی براندێکی لوکسە بە بەرجەستە کردنی وردی و جوانی بە فۆڕمە جیاوازەکانی لە بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانی نمونەیە بۆ ئەم جۆرە ئارکیتایپە.

 

٧- The Hero – پاڵەوان
ئارکیتایپی پاڵەوان بریتیە لە هەوڵدان بۆ تێپەڕاندنی ئاستەنگییەکان بە نیشاندانی هێز و ئیرادە بۆ ئەوەی جیهان بکەن بە شوێنێکی باشتر یان زاڵبوون بەسەر چاڵنجەکان و سەلماندنی بەهای خۆیان

براندی Nike لە ژێر دروشمی ‘Just Do It’ بۆ وەرزشوانان و بە دەرخستنی کاریگەری بوێری نمونەیە بۆ ئەم جۆرە ئارکیتایپە.

 

٨- The Explorer – گەڕیدە
ئارکیتایپی براندی ئێکسپلۆرەر بریتییە لە کارەکتەری گەڕیدەیەک کە گەڕان بەدوای ئەزموونێکی نوێ و ئازادی و سەربەخۆیی بە بەبەهایەکی گەورە دەزانن، بەردەوام هانی خەڵک دەدەن چێژ لە ژینگەی دەرەوە وەربگرن، پاڵنەر و یارمەتیدەری خەڵکن کە لە Comfort Zone ی خۆیان دەربچن و بەدوای ئەزموونی نوێدا بگەڕێن

براندی Jeep لەژێر دروشمی Jeep’s Go Anywhere, Do Anything وێنایەکی بەم جۆرە ئارکیتاپە بەخشیوە.

 

٩- The Magician – جادووگەر
ئارکیتایپی براندی جادووگەر بریتییە لە دروستکردنی ئەزموونی گۆڕانکاری و کردنی کاری مەحاڵ، ئەوان بایەخ بە داهێنان و تێکەڵکردنی ژینگەی خەیاڵ بە واقیع دەدەن وە هەوڵ دەدەن بۆ هێنانەدی گۆڕانکاری ئەرێنی
هەستی سەرسوڕمان بۆ کڕیارەکانی دروست دەکات وە ئیلهامبەخشە و هاندەرە بۆ شێوازی نوێی بیرکردنەوە چونکە لەسەر بنەمای داهێنان و خەیاڵ دروست بووە.

براندی دیزنی نموونەیە بۆ ئەم جۆرە ئارکیتایپە بە گێڕانەوەی چیرۆکی ئەفسوناوی و وەرگرتنی ئەزموونە سیحراوییەکانی بەشێوازی فیلم و گەیاندنی بە بینەر.

 

١٠- The Rebel – یاخیبوو
ئارکیتایپی یاخیبووەکان بریتییە لەو کارەکتەر براندەی کە شکاندنی دەستوور و یاسا و تەحەدای گۆڕینی دۆخی ئێستا و گۆڕانکاری ڕیشەیی بە بەهایەکی گەورە دادەنێن و لە بوێری و یاخیبوون ناترسن، هەوڵدەدات دۆخی ئێستا تێکبدات بۆ ئەوەی خەڵکی بەدوای بەدیلێکی نوێ دا بگەڕێن و ڕوویان لێ بکات لە پڕۆسەکەدا, لەسەر بنەمای ئازادی و بوێری دروست دەبن

براندی هارلی دیڤیدسۆن خۆی لەسەر ئارکیتایپی یاخیبوون دامەزراندووە، بە پەیامی یاسا شکێنی ناوبانگی دەرکردووە. هارلی وەک کارەکتەرێکی گەورە خۆی ناساندووە بەرامبەر ڕۆتینی ژیان کە سەربەخۆیی و تاکەکەسیی خۆیان لە ڕێی دەستکاریکردنی ماتۆڕسکیلەوە نیشان دەدەن هارلی دیڤیدسۆن خۆی وەک شۆڕشگێڕێک و یاخیبوویەک نیشان دەدات.

 

١١- Everyman – سادە و بەدڵی هەمووان
ئەم ئارکیتایپە بریتییە لە پەیوەندی کردن لەگەڵ خەڵکی ئاسایی و دروستکردنی هەستی پێکەوەبوون، ئەو کارەکتەرە پەیوەندیدارەیە کە هەمووان هەست بە ئاسوودەیی دەکەن لەگەڵیاندا ئەم جۆرە ئارکیتایپە سروشتی زۆربەی براندە کەسییەکانە کە یارمەتی خەڵک دەدات بە پاڵپشتیکردن و گێڕانەوەی چیرۆکی ژیان و ئەزموونە سەرکەوتووەکانیان ئەم جۆرە براندە بەزۆری سەرنجی ئەو کەسانە ڕادەکێشن کە لە خوار ئاستی بەرز(لوکس) دەژین بۆ ئەوەی لە بەهای ئەو نرخە تێبگەن کە لە پڕۆسەکەدا بەدەستی دەهێنن.

براندی IKEA براندێکی کەلوپەلی ناوماڵە لە ژێر دروشمی “ناوماڵێکی جوان بۆ هەموو کەس” خزمەتگوزاری کەلوپەلی ناوماڵ پێشکەش بە خێزان و خانەوادەکان دەکات بۆ دەستەبەرکردنی ژیانێکی سادە و ئاسوودە.

 

١٢- Ruler – سەرکردە
ئارکیتایپی براندی Ruler سەبارەت بە کۆنترۆڵکردن و سەرکردایەتیکردنە. ئەوان بەها بە ڕێکخراوەیی و سەرکردایەتی دەدەن، هەوڵدەدەن بۆ وەرگرتنی بەرپرسیارێتی و متمانە بۆ دەستەبەرکردنی سەقامگیری لە بزنس و دروستکردنی بەرهەمی کوالێتی بەرز بۆ سەرکەوتن.

براندی مێرسیدس – بێنز لە ژێر دروشمی The best or Nothing شکۆمەندی و لوکس و گرانبەهای بەرهەمەکانی براندەکەیان دەگەیەنن بە بینەر و نوێنەرایەتی ڕێکخستن و خزمەت بەو کەسانە دەکەن کە سەقامگیری و پێگە بە نرخ دەزانن، وە سەرنجی بەکارهێنەران ڕادەکێشن بۆ پیشاندانی هێز و کاریگەریەکەیان.

 

لە کۆتاییدا براند ئارکیتایپ دەبێت هەستێک بێت کە کارەکتەری تۆ لە کۆی ژیانتدا دەیخاتەڕوو.

ئەو کارەکتەرەی کە هەڵتبژاردووە نابێت تەنها لە سۆشیاڵ میدیادا دەربکەوێت، بەڵکو دەبێت لە هەموو کایەکانی ژیانی کەسی و پیشەییتدا ڕەنگ بداتەوە. هەر لە بەرکەوتنەکانی ڕۆژانەتەوە تا چاوپێکەوتن و مامەڵەکانت، لە شێوەی قسەکردنت تا ڕەفتار و هەڵسوکەوتەکانت، هەموو گوفتار و ڕەفتارەکانت دەبێت گواستنەوەی هەمان کەسایەتی بێت.
یەکبوونی ئەو هەستە لە هەموو کایەکانی ژیانتدا وادەکات کە براندێکی کەسیی ڕەسەن و باوەڕپێکراو دروست بکات.
کاتێک ئەوەی لە پلاتفۆرمە دیجیتاڵییەکاندا پیشانی دەدەیت هاوتایە لەگەڵ ئەوەی لە ژیانی ڕاستەقینەدا دەبینرێیت خەڵکی ئەم یەکبوونە هەست پێدەکەن و متمانەیان بۆ دروست دەبێت. ئەوان دەزانن کە تۆ کەسێکی دووڕوو نیت، بەڵکو کەسێکی ڕەسەن و ڕاستەقینەیت کە بەبەها و کەسایەتی خۆی دەژی.


براند ئارکیتایپ بۆیە تەنها ستراتیژییەکی مارکێتینگ نییە بۆ سۆشیاڵ میدیا، بەڵکو فەلسەفەیەکە بۆ ژیان ئەوە ڕێگەچارەیەکە بۆ ئەوەی لە هەموو دەرکەوتنێکدا خۆت بیت، بێ ئەوەی ماسکێک دابنێیت یان ڕۆڵێک دیاری بکەیت. کاتێک ئارکیتایپەکەت دەبێتە بەشێک لە ناوەڕۆکی ژیانت، ئەوە چیتر هەر بە براند نامێنێتەوە، بەڵکو دەبێتە ناسنامەی ڕاستەقینەی تۆ.

پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت

پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە.  یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.

پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای

Communion

Public Speaking/Speaking in front of camera

Brand Tone

Brand Story

Networking Strategies

لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.

لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون.  هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.

لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە

ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت

Facebook
Twitter
LinkedIn

خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

چۆن خۆت بەهێز دەکەیت بەرامبەر نەخێر

بەهێزکردنی ماسوولکەی داواکردن

بە‌هێزکردنی ماسولکەی داواکردن فێرت دەکات کە بە ئاسانی ڕەتکردنەوەکان وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین جار ڕەت بکرێیتەوە، هەتاوەکو ئەو جارەی کە خۆت مەبەستتە ڕەت نەکرێیتەوە و ئامانجەکەت بەدیبێنی.

Read More »

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

Scroll to Top