دەستێک لەسەر مۆبایلێک دەست دەگرێت کە پرۆفایلی ئینستاگرامی Nice Scrubs لەسەر شاشەکەی دیارە، لەگەڵ ئامێری دەستکاریکردنی وێنە لە خوارەوەی شاشەکە

چۆن چوارچێوە(فرەیمۆرک)ی 5-3-1 یارمەتیت دەدات لە دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت و درێژ؟

بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟

١. چوارچێوەی 5-3-1 چییە؟

٢. مەبەست چییە لە بەکارهێنانی چوارچێوەی 5-3-1؟

خۆت تۆمار بکە ئێستا! گەشە بە برانی کەسیی خۆت بدە

هەفتانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە زانیاریی و فێرکاری و ئۆفەری تایبەتت پێدەگات کە یارمەتیت دەدات لە گەشتی دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا

تکایە دڵنیابە لە ڕاستی ئیمەیڵەکەت

یەکێک لەو هەڵە باوانەی کە زۆرێک لە کەسانی کارساز و پیشەیی لە دروستکردنی ناوەڕۆکی بابەتە پیشەییەکانیاندا دووبارەی دەکەنەوە پشت بەستنی تەواویانە بە ناوەڕۆکی کورتی سۆشیاڵ میدیا وەک(کارۆسێڵ، سینگڵ پۆست، ڕیڵ، ستۆری) ئەو جۆرە ناوەڕۆکانەی کورتن و چاوەڕێی زۆرترین بینەریان لێ دەکرێت، وە پشتگوێخستنی ناوەڕۆکی درێژی وەک(بڵۆگ، ڤیدیۆی یوتیوب، پۆدکاست) ئەو جۆرە ناوەڕۆکانەی کە درێژن و وردەکاری زیاتر دەخرێتەڕوو لەسەر بابەتەکان، پێیان وایە تەنها لە ڕێگەی دروستکردنی ناوەڕۆکی کورتەوە خۆیان بە گروپی بەئامانجگیراوی براندی پیشەییان دەناسێنن و وە هەر لەڕێگەی ئەو جۆرە ناوەڕۆکانەوە دەبنە جێگای متمانە لەلای گروپی بەئامانجگیراویان.

بەڵام چوارچێوە (فرەیمۆرک)ی 5-3-1 یارمەتی کەسانی پیشەیی دەدات لە گەشەدان بە براندی کەسیی خۆیان تاکو بتوانن بە هەوڵێکی کەمتر هەردوو جۆری ناوەڕۆکی کورت و درێژ دروست بکەن.

 

چوارچێوە (فرەیمۆرک)ی 5-3-1 چییە و ڕۆڵی چییە لە دروستکردنی ناوەڕۆکدا ؟

1-3-5 چوارچێوە(فرەیمۆرک)ێکە داهێنراوە بۆ دەرخستنی ئەو ڕاستییەی کە ناوەڕۆکی کورت یان ناوەڕۆکی درێژ بەتەنها ناتوانرێت بەکاربهێنرێت لە دروستکردنی ناوەڕۆکی پیشەیی سۆشیاڵ میدیادا بۆ گەشەدان بە براندی کەسیی بەڵکو دەرخەری پەیوەندییەکی بەهێز و کاریگەری بەکارهێنانی هەردوو جۆرەکەی ناوەڕۆکە پێکەوە لە بنیاتنان و گەشەدان بە براندێکی کەسیی و پیشەیی کاریگەر.

 

بۆ گەشەدان بە براندێکی کەسیی و پیشەیی کاریگەر پێویستمان بە دوو خاڵی گرنگ هەیە کە بوونیان هەبێت ئەوانیش:

1. توانای ئاسان دۆزرانەوەی تۆ (Discoverability)

2. توانای دروستکردنی متمانە لەڕيگەی ناوەڕۆکەکانتەوە (Building Trust)

 

هیچ کام لە جۆرەکانی ناوەڕۆکی کورت یان ناوەڕۆکی درێژ ناتوانێت بەتەنها ئەو دوو خاڵە بەرجەستە بکات. 

لە براندی کەسییدا دا هەریەک لە ناوەڕۆکەکان کار لەسەر یەک لایەنیان دەکات بۆیە ناتوانیت بە دروستکردنی یەک جۆر ناوەڕۆک وابکەیت هەم دۆزراوە و جێگەی متمانە بیت لەلای گروپی بەئامانجگیراوت. 

 

لە ڕێگەی ناوەڕۆکی کورتەوە دەتوانیت بکەویتە پێشچاوی گروپی بەئامانجگیراوت لە ڕێگەی دروستکردنی ناوەڕۆکی بەهێز و سەرنجڕاکێش و پەیڕەوکردنی ئەلگۆریزمەکانی سۆشیاڵ میدیا واتە وادەکات بدۆزرێیتەوە (Discoverability).

وە پاش ئەوەی لە ڕێگەی ناوەڕۆکی کورتەوە توانیت ببیتە جێگەی سەرنجی گروپی بەئامانجگیراوت پێویستیت بە ناوەڕۆکی درێژ هەیە بۆئەوەی متمانەیەکی قوڵی پیشەیی و پەیوەندییەکی بەهێز دروستبکەیت لەگەڵیاندا.

واتە تەنها لە ڕێگای ناوەڕۆکی درێژەوە دەبیتە جێگەی متمانە لەلای گروپی بەئامانجگیراوت.

دوو دەست لە ناوەڕاستی پەنجەرەیەکی ڕەشوسپیدا دەستیان پێکەوە گرتووە، لە پشتەوە تیشکی ڕووناک دێتە ژوورەوە و هێڵەکانی پەردەی پەنجەرە دیارن

چوارچێوە(فرەیمۆرک)ی 5-3-1 چی دەڵێت؟

چوارچێوە(فرەیمۆرک)ی 5-3-1 دەڵێت بۆ ئەوەی بتوانیت بەردەوام ناوەڕۆکی نوێ و جیاوازت هەبێت بەبەکارهێنانی هەردوو جۆرەکەی ناوەڕۆک پێویستە:

 

1 ناوەڕۆکی درێژت هەبێت وەک(بڵۆگ، ڤیدیۆی یوتیوب، پۆدکاست، وێبینار، وۆرکشۆپ):

لێکۆڵینەوەکەی (Semrush(2022 دەری دەخات کە ناوەڕۆکی بڵۆگ واباشترە کە لە نێوان 2500-1500 ووشەدا بێت، چونکە ئەم مەودایە ڕێگەت پێدەدات کە بەقووڵی بچیتە ناو بابەتەکان و دەتوانیت زانیاری بەنرخ دەربارەیان پێشکەش بکەیت.

 

وە هەروەها دەربارەی درێژی ڤیدیۆی یوتیوبیش لە لێکۆڵینەوەیەکی(Teleprompter.com (2024 و چەندین لێکۆڵینەوەی تری وەک (Descript(2025 دا هاتووە پێشنیاری درێژی 15-7 خولەک دەکەن بۆ ناوەڕۆکی ڤیدیۆیی باسکردنی بابەتێک وە ئەم ماوەیە کاتێکی تەواوە بۆ ڕوونکردنەوەی بابەتەکە بە ووردی  و سەرنجڕاکێشانی بینەر و هێشتنەوەیان بەبێ ئەوەی هەست بە بێزاری بکەن. 

وە ئەگەر چی ناوەڕۆکی درێژتر و قووڵتری وەک پۆدکاست و وۆرکشۆپ هەیە تایبەت بە گروپی بە ئامانجگیراوی براندی کەسیی ئەویش بەپێی کات و شێواز و ئاستی گروپی بەئامانجگیراو دیاری دەکرێت.

 

لە ڕێگەی هەریەک لە ئەو ناوەڕۆکە دريژانەوە دەتوانیت

3 بەشی جیاوازی لێ دروست بکەیت کە هەڵگری کۆمەڵێک بابەت و ناوەڕۆکی جیاوازی کورت بن.  

پاشان هەرکام لەو 3 بەشە دەتوانێت کە 5 ناوەڕۆکی کورتت پێببەخشێت

بەم پێیە لە هەر ناوەڕۆکێکی درێژ، تۆ دەتوانیت زیاد لە 15 ناوەڕۆکی کورتت دەست بکەوێت و هەردوو مەبەستی توانای ئاسان دۆزرانەوە و بنیادنانی متمانە لەڕێگەی ناوەڕۆکەوە بەدەست بهێنیت.

"بە دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت ئاسان بەردەست بە و بە دروستکردنی ناوەڕۆکی درێژ متمانە بەدەستبهێنە"

گرنگی ئەم فرەیمۆرکە لەوەدا بەدەردەکەوێت کە تۆ دەتوانیت هەردوو خاڵە گرنگەکەی گەشەدان بە براندی کەسیی و پیشەیی کاریگەر دروست بکەیت ئەوانیش لەڕێگەی:

دەرکەوتنی 5 جارە لە ناوەڕۆکی کورتی سۆشیاڵ میدیادا وادەکات کە بناسرێیت و لە بەرچاو بیت و ئاسان بدۆزرێیتەوە.

پۆلێن کردنی 3 بابەتی جیاواز لە ڕێگەی ناوەڕۆکێکی درێژەوە. 

بەردەست بوونی 1 ناوەڕۆکی درێژە وەک سەرچاوەیەک بۆ ناوەڕۆکە کورتەکانت کە دەتوانیت متمانەی پیشەیی و پەیوەندییەکی قوڵی لەسەر بنیات بنێیت لەلای گروپی بەئامانجگیراوت.

 

ئەگەر لە کۆتاییدا بە نموونەیەکی واقیعی باس لەوە بکەین کە چۆن لە ڕێگەی ناوەڕۆکێکی درێژەوە دەتوانین 15 ناوەڕۆکی کورت دروست بکەین بەم شێوەیەی لای خوارەوە:

پۆدکاستی دیوەخان – داوەر لهۆنی، براندی کەسی چییە؟ یەک ناوەڕۆکە لە جۆری ناوەڕۆکی درێژ، لەم پۆدکاستەدا بەوردی باس لە سێ بەشی گرنگی براندی کەسیی کراوە وەک : 

1. براندی کەسی پیشەیی بۆچی گرنگە؟

2. بەکارهێنانی ناوەندی سۆشیاڵ میدیا بۆ گەیاندنی براندی کەسی خۆمان چ سودێکی هەیە؟

3. جیاوازی چییە لە نێوان براندی کەسی و ئینفلوێنسەردا؟

 

1. براندی کەسی پیشەیی بۆچی گرنگە؟

– کارۆسێڵێک دەربارەی “پێنج ڕاستی لەسەر براندی کەسیی کە زۆر درەنگ فێریان بووم.” بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین.

– کارۆسێڵێک دەربارەی “ئەو دەرگا داخراوە گرنگانە کامانەن کە لە ڕێگەی براندی کەسییەوە بۆت دەکرێتەوە! بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین.

-ڕیڵێک دەربارەی گرنگی براندی کەسیی بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک.

-دەرکردنی ووتەیەک لە پۆدکاستەکە بۆ سینگڵ پۆست بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین.

-گفتوگۆیەکی پۆدکاستەکە بکەی بە ستۆرییەک لە ئینستاگرام.

 

2. بەکارهێنانی ناوەندی سۆشیاڵ میدیا بۆ گەیاندنی براندی کەسی خۆمان چ سودێکی هەیە؟

-ڕیڵێک دەربارەی چیرۆکێکی براندی پیشەیی خۆت کە زاڵ بوویت بەسەر شتێکدا بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک

-کارۆسێڵێک دەربارەی “گرنگی پشتبەستن بە ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیا” بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین.

-کارۆسێڵێک دەربارەی جیاوازی نێوان “ناوەڕۆکی ڕەسەن و ناوەڕۆکی کۆپیکراو” بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین.

-سینگڵ پۆستێک بە دەرهێنانی ووتەیەک یان بەکارهێنانی قسەیەکی ناو پۆدکاستەکە بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین.

-ستۆرییەک و دانانی بەڵگەیەک وەک پشتڕاستکردنەوە بۆ قسەیەکی جیاوازت ئەگەر هەبووبێ لە ئینستاگرام.

 

3. جیاوازی چییە لە نێوان براندی کەسی و ئینفلوێنسەردا؟
-وەرگرتنی پارچەیەک لە پۆدکاستەکە بۆ ڕیڵێک دەربارەی جیاوازیان بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک.
-کارۆسێڵێك دەربارەی “بە ژمارە هەڵمەخەڵەتێ” بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین.
-کارۆسێڵێک دەربارەی “ناوبانگ ئامرازە یان ئامانج” بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین.
-سینگڵ پۆستێک بە وەرگرتنی قسەیەکی کاریگەر لەو بەشەی پۆدکاستەکەدا بۆ ئینستاگرام و فەیسبووک و لینکدئین.
-وەرگرتنی ڕای بینەرەکانت بە Q&A بێت یاخود live لە ئینستاگرام.

 

بەم شێوەیە یەک ناوەڕۆکی درێژ یارمەتی تۆ دەدات لە دروستکردنی 15 ناوەڕۆکی کورت بە هەوڵێکی کەم و جێهێشتنی کاریگەرییەکی زۆر بە باشتر دۆزرانەوەی تۆ و وە هەروەها دروستکردنی متمانە لە ڕێگەی سەرچاوەی ناوەڕۆکە درێژەکەوە.




پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت

پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە.  یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.

پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای

Communion

Public Speaking/Speaking in front of camera

Brand Tone

Brand Story

Networking Strategies

لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.

لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون.  هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.

لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە

ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت

Facebook
Twitter
LinkedIn

خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

دەستێک لەسەر مۆبایلێک دەست دەگرێت کە پرۆفایلی ئینستاگرامی Nice Scrubs لەسەر شاشەکەی دیارە، لەگەڵ ئامێری دەستکاریکردنی وێنە لە خوارەوەی شاشەکە

چۆن چوارچێوە(فرەیمۆرک)ی 5-3-1 یارمەتیت دەدات لە دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت و درێژ؟

چوارچێوەی 5-3-1 ڕێگاچارەیەکی زیرەکانەیە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆکی کورت و درێژ بە هەوڵێکی کەمتر
زۆرێک لە کەسانی پیشەیی تەنها پشت بە ناوەڕۆکی کورتی سۆشیاڵ میدیا دەبەستن و ناوەڕۆکی درێژ پشتگوێ دەخەن.
ئەم چوارچێوەیە یارمەتیدەرە هەم لە ڕێگەی ناوەڕۆکی کورتەوە ئاسان بدۆزرێیتەوە، هەم لە ڕێگەی ناوەڕۆکی درێژەوە متمانە بنیات بنێیت.

Read More »
وێنەیەکی کۆمپیوتەر کە پەڕەیەکی بلۆگ پیشان دەدات

چۆن لە ڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاوە متمانە بۆ براندی کەسیی خۆت دروست دەکەیت؟

لە جیهانێکدا کە زۆر دکتۆر، ئەندازیار، یان هەر پیشەیەکی تر کە هەن کەمینەن کە سەردەکەون چونکە فاکتەری ڕاستەقینەی سەرکەوتن متمانەی پیشەییـەتی.
بە بەخشینی بەهای بەردەوام، ڕەسەنبوون، و نیشاندانی شارەزایی لەڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاوە دەبیت بە سەرچاوەیەکی متمانەپێکراو لە بوارەکەتدا.

Read More »
کۆمەڵێک گۆزەی هونەری سێ ڕەهەندی بە ڕەنگی مۆر و زەرد لەسەر باکگراوندێکی تاریک

براند ئارکیتایپ : چۆن ١٢ جۆری کەسایەتی براند دەتوانن براندی کەسیی تۆ هەڵبسەنگێنن؟

هەر براندێک دەتوانێت ئەو کارەکتەرە بدۆزێتەوە کە لەگەڵ بەها و ئامانجەکانیدا دەگونجێت. کاتێک براندێکی کەسیی ئارکیتایپی دروست هەڵدەبژێرێت و لە هەموو قۆناغەکانی ژیانی کەسیی و پیشەییدا پابەندی بێت، نەک تەنها جیاواز دەبێت لە کەسانی دیکە، بەڵکو پەیوەندییەکی قووڵ و درێژخایەن لەگەڵ گروپی بەئامانجگیراوی دادەمەزرێنێت

Read More »
پیاوێک بە چاکەتی ڕەش و کراسی سپی، کارتێکی سپی و بەتاڵی بە دەستەوە گرتووە کە دەبێ ئەو کارتە بریتی بێ لە پڕۆفایلی کاری

پێشکەوتنی پیشەیی لە ڕێگەی براندی کەسییەوە: چۆن خۆت وەک پسپۆڕێک لە بوارەکەتدا دەناسێنیت؟

کاتێک هەمووان هەوڵ دەدەن لە هەموو شتێکدا پسپۆڕ بن، تۆ ئەگەر لە یەک بواردا قوڵ ببیتەوە وەک ئەحمەد بە خەونەکەت دەگەیت. ئەم بڵۆگە نهێنی گۆڕینی خەونی پسپۆڕبوونت دەکاتەوە ڕاستی لە سۆشیاڵ میدیادا کە چۆن واز لە کۆپی کەسانی تر بهێنیت بۆ دروستکردنی دەنگێکی ناوازەی تایبەت بە خۆت.

Read More »

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

Scroll to Top