بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:
١. چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟
٢. گفتوگۆیەکی من و کاک هێمن لەسەر گرنگی تارگێت ئەودیەنس لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
سڵاو هاوڕێ گیان،
هیوادارم زۆر باش و تەندروست بیت،
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
لە سەردەمی سۆشیاڵ میدیادا، ڕەنگە بتوانیت کە ژاوەژاوێکی زۆر لە دەوری براندی کەسیی خۆت دروست بکەیت، بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆ گروپێک نەبێت کە تۆ بە قوڵی لەگەڵیان بدوێیت و کێشەکانیان چارەسە بکەیت، ئەوا لە کۆتاییدا کەس لە براندی کەسیی تۆ تێناگات.
بیرت نەچێت، هەموو کات خوێنەری سەرجەم بابەتەکانی پێشووتر بیت کلیک لەم لینکە بکە
لە چەند بڵاوکراوەی هەفتەکانی پێشوودا، سەرجەم بەشەکانی ستراتیژیای براندی کەسییمان باسکرد، بۆ باشتر تێگەیشتن لە ئامانجی بڵاوکراوەی “براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا”، جارێکی دیکە پێکهاتەی بڵاوکراوەکەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە کە لەم بەشانەی خوارەوە پێکدێت:
پێکهێنەرە سەرەکییەکانی براندی کەسیی (کرتە بکەن لەسەر لینکەکان بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی پێشوو)
١. ستراتیژیا
بەها کەسییەکان – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
چیرۆکی کەسییت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
خاڵی لاواز و بەهێزت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
پاراستنی ڕەسەنایەتی – چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
٢. ئامانج
گرنگی هەبوونی ئامانجێکی دیاریکراو – بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
چوارچێوەی SMART وەک ڕێنیشاندەرێک بۆ دانانی ئامانج بۆ براندی کەسییت
٣. گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس)
بۆچی براندی کەسیی قەت سەرکەوتوو نابێت بەبێ هەبوونی گروپی بەئامانجگیراو
چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟ (لەم بڵاوکراوەیەدا باسی دەکەین)
٤. چەناڵەکانی گەیاندن – (لە بڵاوکراوەکانی داهاتوودا باسی دەکەین)
- چۆن باشتر لە گروپی بەئامانجگیراوی براندی کەسیی تێبگەم؟
بۆ ئەوەی بتوانیت کە براندێکی کەسیی وەها بنیادبنێیت کە بتوانێت بە قوڵی ببەسترێتەوە لەگەڵ خەڵکی و خەڵکانی ئاساییت بۆ بگۆڕێت بە کڕیار، پێویستە لەوە تێبگەیت کە چەند ئاستێکی ناسینیەوە هەیە و تایبەتمەندییە دیمۆگرافییەکانی وەک، ڕەگەز و تەمەن تەنها ڕووکەشی ئەو ئاستانەیە، بەڵکو تایبەتمەندییە سایکۆلۆجییەکانی هاوشێوەی شێوازی بیرکردنەوە و سەرچاوەی ئیلهام و خاڵی ئازار و هۆکاری بڕیاردان لە بەشە گرنگەکانی تایبەتمەندی ناسینەوەی تارگێت ئەودیەنسەکەتن.بۆچی تایبەتمەندییە دیمۆگرافییەکان بە تەنها کورت دەهێنن و کاریگەر نین؟!
تایبەتمەندییە دیمۆگرافییەکانی وەک ڕەگەز و تەمەن تەنها پێت دەڵێت کە گروپی بەئامانجگیراوی تۆ کێیە لەسەر کاغەز! بەڵام تایبەتمەندییە سایکۆلۆجییەکان پێت دەڵێن کە گروپی بەئامانجگیراوی تۆ چ شتێکی بەلاوە گرنگە و بۆچی گرنگی پێدەدات.
دوو کەس ڕەنگە هەمان تەمەن بن و لە هەمان شار بژین و هەمان کاریش بکەن، بەڵام دەکرێت ئامانج و بیروباوەڕ و ئالانگاریی جیاوازیان هەبێت، ئەگەر ئەو ناوەڕۆکانەی سۆشیاڵ میدیا کە بۆ براندی کەسیی خۆت دروستیان دەکەیت، گرنگی بە ناواخن و جیهانی ناوەوەی گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنسەکەت) نەدات ئەوا کاریگەرییان نابێت هەرچەندە لە ڕووی ڕووکەش و نەخشاندنەوە زۆریش جوان و سەرەنجڕاکێش بێت.
ئەو تایبەتمەندییانەن کە یارمەتیت دەدەن لەم شێوازی بیرکردنەوە و عەقڵیەتی خەڵکی تێبگەیت، وەک:
بەهاکانیان چییە؟ بیروباوەڕیان چییە؟ چ شتێک زۆر لە پێشینەیە؟
شێوازی ژیانیان چؤن؟ چۆن کاتەکانیان بەسەردەبەن؟
چۆن بڕیار دەدەن؟ چ فاکتەرێکی کاریگەری هەیە لەسەر بڕیارەکانیان؟
چ شتێک هانیان دەدات بۆ ئەوەی کارێک بکەن؟
چ بەربەستێکیان هەیە کە دەیانەوێت لە ژیانیاندا لای ببەن؟
کاتێک براندەکەی تۆ و ناوەڕۆکەکانت ئاوێزانی ئەم تایبەتمەندییانەی گروپی بەئامانجگیراوی خۆت دەبێت، ئەوا گروپی بەئامانجگیراو زیاتر و باشتر حساب بۆ براندەکەت دەکات.

خەڵکی ڕێزێکی زۆر بۆ ئەو براندانە دادەنێن کە دەبنە سەرچاوەی ئیلهام
تەنها ئاگادارکردنەوە و فێرکردن بەس نییە! گروپی بەئامانجگیراوی تۆ خەون و ئامانجی هەیە، براندکەی تۆ دەبێت زیاتر ئاشنای ئەو خەونانەبێت! بۆیە لە خۆت بپرسە:
چۆن دەتوانم هاوکاری گروپی بەئامانجگیراوی خۆم بم کە خەونەکەی بەدەست بهێنێت؟
چۆن براندی کەسیی من دەبێتە پاڵپشت بۆ سەرکەوتنی ئامانجەکانی گروپی بەئامانجگیراو؟
چۆن بتوانم ناوەڕۆکێک دروست بکەم کە زیاتر پاڵ بە گروپی بەئامانجگیراوی خۆم بدەم نزیک بێتەوە لە خەون و ئامانجەکەی؟
کاتێک براندەکەت دەکەیتە پردێک بۆ گەیاندنی گروپی بەئامانجگیراوی خۆت بەرەو ئامانجەکەی، ئەوا تۆ وەک سەرمەشق و ڕۆڵ مۆدێلی سەرکەوتن دەبینرێیت.
خاڵەکانی ئازاری گروپی بەئامانجگیراو چین؟
تۆ تەنها بە باسکردنی سەرکەوتنەکان ناتوانین سەرەنجی گروپی بەئامانجگیراو بۆ خۆت ڕابکێشیت، زۆر گرنگە کە بتوانیت لە کێشەکانیان تێبگەیت و یارمەتیان بدەین لە چارەسەردا. لە خۆت بپرسە:
گروپی بەئامانجگیراوی من چ کێشەیەکی هەیە؟
لە چ شتێک دەترسێت؟
چ هەڵەیەک هەیە کە بەردەوام دووبارەی دەکەنە و بوەتە هۆی ڕێگری لە گەشەکردنیان؟
کە لەمانە تێگەیشتیت، ناوەڕۆکی باهاداریان بۆ دروست بکە کە ببێتە هۆی ئیلهام بەخشین و یارمەتیدانیان لە سەرکەوتن بەسەر ئەو خاڵانەی ئازاردا. کاتێک کە ئەو دڵسۆزییە لە تۆدا دەبینین، ئیتر هۆگرت دەبن.
کاتێک براندەکەت دەکەیتە پردێک بۆ گەیاندنی گروپی بەئامانجگیراوی خۆت بەرەو ئامانجەکەی، ئەوا تۆ وەک سەرمەشق و ڕۆڵ مۆدێلی سەرکەوتن دەبینرێیت.
داوەر لهۆنی Tweet
گروپی بەئامانجگیراو چۆن بڕیار دەدات؟
کە لە فاکتەرەکانی بڕیار تێگەیشتیت، دەتوانیت وایان لێبکەیت چۆن تۆ هەڵبژێرن. بۆیە لە خۆت بپرسە:
چ بەڵگەیەکم پێویستە هەتا متمانەم پێبکەن؟
پێش ئەوەی بڕیار بدەن، بیر لە چی دەکەنەوە؟
چ هەستێک هۆکاری ئەوەیە کە بڕیارێکیان پێبدات؟
تێگەیشتن لەم خاڵانە وا دەکات کە بتوانین پەیامەکانت و کردارەکانت بەو ئاڕاستەیە بن کە بەشێوازێکی ستراتیژی ئەوان تۆ هەڵبژێرن.
ئێستا چۆن هەموو ئەو خاڵانەی سەرەوە بەیەکەوە کۆ بکەینەوە، دەتوانین بەم شێوازەی خوارەوە چوارچێوەیەک دروست بکەین بۆ باشتر ناسینی گروپی بەئامانجگیراوی خۆمان:
دیمۆگرافیا: تەمەن، شوێن، کار چییە؟
سایکۆلۆجیا: بیروباوەڕ و کەسایەتی چۆنە؟
سەرچاوەی ئیلهام: دەیەوێت چی بەدەستبهێنێت؟
خاڵی ئازار: چ شتێک ئازاری دەدات و هێواشی دەکاتەوە لە گەشەکردن؟
هۆکاری بڕیار: چی وا دەکات بڕیارێک بدات؟
شوێنی چالاکی: لە چ پلاتفۆڕمێک زۆر چالاکترە؟ ئینستاگرام، لینکدئین، هتد؟
جۆری ناوەڕۆک: چ جۆرە ناوەڕۆکێک زیاتر دەبێتە جێگای سەرەنجی؟ فێرکاری، پۆدکاست، چیرۆکی سەرکەوتن، هتد؟
ڕەچاوکردنی ئەم چوارچێوەیە دەبێتە هۆکاری باشترکردنی ناوەڕۆکەکانی سۆشیاڵ میدیاکەت لە داهاتوودا.
ئەگەر دەتەوێت کە براندی کەسیی تۆ بەڕاستی ببێتە هۆکاری ئەوەی کە دەرفەتەکان تۆ بدۆزنەوە، ئەوە بوەستە لە قسەکردن بۆ خەڵکی بەبێ ناسینەوی گروپی بەئامانجگیراوی خۆت. قسە بۆ کەسێک بکە نەک قەرەباڵغی و ئەو کەسەش بە وردی قوڵی بناسە بۆ ئەوەی بتوانیت گۆڕانکاری دروست بکەیت لە ژیانیدا. بۆیە دەڵێین، کە بچۆرە جیهانی خەیاڵی گروپی بەئامانجگیراوی خۆت. ئەگەر وات کرد، بە هەوڵێکی کەمتر کاریگەرییەکی زیاتر دەبێت و قورسایی براندەکەت زیاتر دەبێت.
گفتوگۆیەکی من و کاک هێمن لەسەر گرنگی تارگێت ئەودیەنس لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
کاک هێمن بەڕێوەبەری پرۆژەیە لە یەکێک لە ڕێکخراوە گەورەکانی کوردستان. کاک محمد کە بەشداری کردن لە پرۆگرامی کۆچینگدا لە سەرەتادا لای ڕوون نەبوو کە پێویستە ناوەڕۆکەکانی سۆشیاڵ میدیاکەی ئاڕاستەی چ گروپێک لە خەڵکی بکات، هەر بۆیە، زۆر نامورتاح بوو لە دروستکردنی ناوەڕۆک و پێی دەوتم، “دەترسم لە دەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا!” هۆکاری سەرەکی ترسەکەشی نەناسین و باش تێنەگەیشتن بوو لە گروپی بەئامانجگیراوی خۆی. بەڵام لە ماوەی پرۆگرامەکەدا، بە هۆی باشتر تێگەیشتن لە ئامانجەکانی داهاتووی کاک هێمن، توانیمان چوارچێوەی گروپی بە ئامانجگیراوی خۆی بدۆزینەوە و لە ئێستادا هەست بە گۆڕانکارییەکی زۆر دەکەم لەو ترسەی کە هەیبوو، لە ئێستادا کاک هێمن بە باوەڕبەخۆبوونێکی زیاتر و بەرچاوڕونییەکانی باشترەوە خەریکی ئامادەکردنی ناوەڕۆکە.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟
گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس) تەنها بیریتی نییە لە زانینی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندن لە براندی کەسیی تۆ و تۆ دەتەوێت بە ئامانجیان بگریت! زانینی ڕەگەز و تەمەن ڕەنگە یارمەتیت بدەن کە بیاندۆزیتەوە، بەڵام یارمەتیت نادەن لە بەدەستهێنانی سەرەنج و متمانەیان.

براندی کەسیی سەرکەوتوو نابێت بەبێ گروپی بەئامانجگیراو
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
وەهمێک هەیە لەناو کارسازاندا کە پێیان وایە پێویستە پەیامەکانی براندی کەسیی خۆیان بگات بە زۆرترین کەس!

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان
“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.