بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١. ڕوونکردنەوەی ئەو هەڵە باوەی کە تێیدا بزنسەکان تەنیا گرنگی بە ڕاکێشانی کڕیاری نوێ دەدەن.
٢. ستراتیژییەکانی هێشتنەوەی کڕیار بە خستنەڕووی چوار هەنگاوی کرداری.
ئاراس خاوەن پێشانگایەکی گەورەی کەلوپەلی کارەبایی ناوماڵ بوو، ئەو ساڵانە ملیۆنان دیناری لە ڕیکلامی کەلوپەلەکانی دا خەرج دەکرد تەنها بۆ ئەوەی ناوی خۆی لە بازاڕدا جێگیر بکات. ڕۆژێکیان کڕیارێکی کۆنی بە ناوی کاک شوان کە بەنزیکەیی سێ ساڵ بوو هەموو پێداویستییە کارەباییەکانی ماڵەکەی لە لای ئاراس دەکڕی، لە پاش ئەوەی کاک شوان ئامێرێکی کارەبایی قاپشۆری لێ کڕیبوو بەم دواییانە بە تەلەفۆن پەیوەندیی پێوە کرد چونکە تەنیا دوای دوو ڕۆژ ئامێرەکە لە کار کەوتبوو.
ئاراس کە لەو ساتەوەختەدا خەریکی پلانداڕشتن بوو بۆ هەڵمەتێکی ڕیکلامی نوێ بۆ ڕاکێشانی ١٠٠ کڕیاری نوێ، وەڵامی کاک شوانی زۆر بەساردی دایەوە و پێی ووت “ئێمە تەنیا دەفرۆشین، بۆ چاککردنەوە پەیوەندی بە کۆمپانیای چاککردنەوەی ئامێرە کارەباییەکانەوە بکە و هیچ پەیوەندییەکی بەئێمەوە نییە” کاک شوان کە پێشتر وا هەستی دەکرد کڕیارێکی تایبەتە و ڕێزی لێ دەگیرێت، لەو ساتەدا هەستی کرد تەنیا وەک سەرچاوەیەکی پەیداکردنی پارە سەیر دەکرێت.
ئەمە دەستپێکی کێشەکان بوو بۆ ئاراس، کاک شوان نەک هەر چیتر لای ئاراس کەلوپەلی ناوماڵەکەی نەکڕی، بەڵکوو لە هەر کۆڕ و دانیشتنێکیشدا بوایە بەخراپی باسی براندە بازرگانییەکەی ئاراس و دژی ئاراس قسەی دەکرد.
ئەو کێشەیەی کە ئاراس و زۆربەی کارسازان تێی دەکەون، لە زانستی بازاڕگەریدا بە (The Leaky Bucket Effect) یان با بڵێین «سەتڵی کونکراو» دەناسرێتەوە، لەڕووی زانستییەوە ئەم کێشەیە دەچوێنرێت بەهەوڵدان بۆ پڕکردنی سەتڵێکی کونکراو کە هەرگیز پڕنابێت..!
چونکە زۆرێک لە بزنسەکان هەوڵێکی زۆر دەدەن ئاو بکەنە سەتڵەکەیانەوە(کڕیاری نوێ بهێنن بۆ بزنسەکەیان)، بەڵام چونکە سەتڵەکە کونی تێدایە (لەبەر نەبوونی خزمەتگوزاری پێویستی کڕیار و ساردیی مامەڵەکردنیان لەگەڵ کڕیار)، کڕیارەکان بەخێرایی لە دەست دەدەن و بۆ جارەکانی داهاتوو بەپەرۆشەوە نایەنەوە بۆلایان.
ئەمە زۆر مەترسیدارە چونکە بەپێی داتا و لێکۆڵینەوەکانی (Harvard Business Review)، تێچووی بەدەستهێنانی کڕیارێکی نوێ لە نێوان ٪٥ بۆ ٪٢٥ گرانترە و تێچووی زیاترە لە هێشتنەوەی کڕیارێکی کۆن. کاتێک تۆ کڕیارێکی کۆن لە دەست دەدەیت، بەتەنیا ئەو قازانجە لە دەست نادەیت کە لەوجارەدا خەرجی دەکات لەکڕینی بەرهەمەکە بەڵکوو هەموو ئەو قازانجانە لە دەست دەدەیت کە دەبوو لە هەموو جارەکانی داهاتوودا لە تۆی بکڕێت.
دوای تێپەڕبوونی ساڵێک بەسەر پەیڕەوکردنی ئەم ستراتیژییەدا ئاراس بینی کە قازانجی بەڕێژەی %٣٥ دابەزیوە، سەرەڕای ئەوەی بودجەی ڕیکلامیشی زیاد کردبوو…
توێژینەوەکانی (American Express) دەریدەخەن کە کڕیارێکی ناڕازی ئەزموونە خراپەکەی لەگەڵ بزنسێکدا لانی کەم بۆ تا ١٥ کەس دەگێڕێتەوە، لە کاتێکدا کڕیارێکی ڕازی ئەزموونە باشەکەی بەلایەنی زۆرەوە بۆ تا ١٠ کەس باس دەکات.
ئەبێ ئەوەش بزانیت کە کڕیارە نوێیەکان هەمیشە بەدوای داشکاندن و ڕێگەی هەرزاندا دەگەڕێن بۆ ئەوەی ڕووبکەنە بزنسەکان بەڵام کڕیارە کۆنەکان بەهۆی ئەو دڵسۆزی و متمانەو ئەزموونە باشانەی کە پێیان دراوە و لایان دروست بووە بەرامبەر بزنسەکان کەمتر هەستیارترن بۆ جیاوازی نرخەکان کە ڕوودەدات.
ئاراس تەنیا قازانجی یەک فرۆشتنی دەبینی، نەک ئەو قازانجەی کە کڕیارێکی وەک شوان دەیتوانی لە ماوەکانی داهاتووی کڕینی پێداویستییەکانی ماڵەکەیدا پێی ببەخشێت.
هەربۆیە ئاراس دوای شکستهێنانێکی گەورە، بڕیاری دا ستراتیژیای کارکردنی بگۆڕێت.
"فرۆشتن کۆتایی پڕۆسەکە نییە، بەڵکوو سەرەتای دەستپێکردنی مامەڵەیە لەگەڵ کڕیار."
داوەر لهۆنی Tweet
ئەم خاڵە جەوهەرییانەی جێبەجێ کرد کە زانستی بازاڕگەریی هاوچەرخ جەختیان لێ دەکاتەوە و وەک ستراتیژی بۆ هێشتنەوەی کڕیار:
1. بەکارهێنانی سیستەمی (CRM(Customer Relationship Management
ئاراس درکی بەوە کرد کە پێویستە چیتر کڕیارەکان وەک ژمارە نەبینرێن بەڵکو بەبەکارهێنانی سیستەمێکی وەکو CRM کە یارمەتیدەرە بۆ زانینی حەز و ئارەزووەکان و ویست و پێویستییەکانی کڕیار وە زانینی چەند وردەکارییەکی کڕیار وەکو ڕۆژی لەدایکبوونی کڕیار و بۆنە فەرمی و گشتییەکان، و کۆکردنەوەی سەرجەم ئەو زانیارییانە و بەدواداچوون کردنیان…
بۆ نموونە لە ڕۆژی لەدایکبوونیدا نامەیەکی پیرۆزبایی یان داشکاندنێکی تایبەتی بۆ کڕیارێکی کۆنت بنێریت…
بەڕوویەکی خۆشەوە مامەڵە لەگەڵ کڕیاربکرێت تاکو هەست بە گرنگی بکات.
2. خزمەتگوزاریی دوای فرۆشتن (After-Sales Service)
فرۆشتن کۆتایی پڕۆسەکە نییە، بەڵکوو سەرەتای دەستپێکردنی مامەڵەیە لەگەڵ کڕیار بۆئەوەی جارەکانی داهاتووی کڕینیشی لەلای تۆوە بێت. ئاراس تیمێکی Customer Support تایبەتی پێکهێنا بۆ ئەوەی دوای هەفتەیەک لە کڕینی ئامێرێک پەیوەندی بە کڕیارەوە بکەن و لێی بپرسن:
«ئایا لە ئامێرەکە ڕازیت؟ ئایا پێویستت بە هاوکاری هەیە؟» فیدباکی کڕیاری لەسەر وەربگیرێت.
چونکە لەڕێگەی ئەم هەنگاوە بچووکەوە کڕیار متمانەیەکی گەورە بەرامبەر بزنسەکەت دروست دەکات.
3. سیستەمی پاداشت و وەفاداری (Loyalty System)
بۆ ئەوەی کڕیار بگەڕێتەوە لە جارەکانی کڕینی داهاتووی دا، پێویستە هاندەرێکی هەبێت.
دروستکردنی کارتێکی خاڵ کۆکەرەوە کە کڕیار لە هەر کڕینێکدا خاڵ کۆ بکاتەوە لە خاڵێکی دیاریکراودا Coupon وەربگرێت وەکو دیاری یان داشکاندن، کە ئەمە هۆکارێکی دەروونیی بەهێزە (Dopamine Trigger) وا لە کڕیار بکات بۆ دووبارە کڕینەوە.
4. گوێگرتن لە کێشە و چارەسەری کڕیار
کاتێک کڕیارێک کێشەیەکی بۆ دروست دەبێت و بە شێوەیەکی ناوازە گوێی لێ بگیرێت و چارەسەری پێشکەش بکرێت، زیاتر وەفادار و دڵسۆزتر دەبێت لە کڕیارێک کە هەرگیز کێشەی بۆ دروست نەبووە و بۆ چارەسەر نەهاتۆتەوە لات. چونکە تۆ لە کاتی تەنگانەدا سەلماندووتە کە پاڵپشت و پشتیوانی بەردەوامیت.
هەمیشە لەبیرت بێت بزنسە سەرکەوتووەکان بەتەنها بەرهەم نافرۆشن و هەمیشە بەدوای کڕیاری نوێ دا ناگەڕێن بەڵکو مامەڵەیەکی تەندروست و باش لەگەڵ ئەو کڕیارانە دەکەن کە لە ئێستا و ڕابردوودا کڕیاریان بوون پەیوەندی و متمانەیەکی بەهێزیان لەگەڵدا دروست دەکەن ئەوان خۆیان دەبن بە باڵیۆزی بزنسەکە بۆیان نەک تەنها کڕیارێکی کاتی…
“ئەگەر دەتەوێت سەتڵەکەت هەمیشە پڕبێت پێش ئەوەی ئاوی تێبکەیت دەرچەکانی بگرە..!”
(ئەگەر دەتەوێت کڕیار هەمیشە ڕوو لە بزنسەکەت بێت پێش ئەوەی لە خەمی کڕیاری نوێ دا بیت مامەڵەیەکی باش بکە لەگەڵ کڕیارە کۆنەکانت)
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
کاتێک کە دەڵێین “براندی کەسیی” وشەی کەسیی کرۆکی چەمکەکەیە، وە هەر کەسیش لە ئێمە وەکو مرۆڤ، چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە کۆکراوەی تێگەیشتن و بەها و ئەزموون و تێڕوانینەکانییەتی. ناکرێت باس لە براندی کەسیی بکەین، بەبێ ئەوەی چیرۆکێکمان نەبێت کە بتوانین بەردەوام بیڵێینەوە و بیکەینە مایەی هاندان و دروستکردنی وێنەیەکی کاریگەر لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەمان.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین. ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن،

گەوەرترین هەڵەم لە سۆشیال میدیا چی بوو؟ چۆن براندی دوو وشەیی بدۆزمەوە
راندی دوو وشەیی خۆت پێویستە لەسەرجەم قۆناغەکانی ژیانت بگوجێت و ببێتە وێنەی براندی کەسیی تۆ و ئامانج لەم تەکنیکە یارمەتیدانی تارگێت ئەودیەنسەکەتە لە باشتر وەبیرهاتنەوەی تۆ و دروستکردنی وێنەیەکی فکری لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەت.

بەهێزکردنی ماسوولکەی داواکردن
بەهێزکردنی ماسولکەی داواکردن فێرت دەکات کە بە ئاسانی ڕەتکردنەوەکان وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین جار ڕەت بکرێیتەوە، هەتاوەکو ئەو جارەی کە خۆت مەبەستتە ڕەت نەکرێیتەوە و ئامانجەکەت بەدیبێنی.

دروست کردنی عیلاقات تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت نییە!
بیرتبێت، دروستکردنی عیلاقات زیاترە لە تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت، بەڵکو بریتییە لە بەخیشینەوەی بەها و دروستکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەن
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

