بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١. چۆن لە ڕێگەی ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاکەتەوە متمانەی پیشەیی بۆ براندی کەسیی خۆت دروست دەکەیت؟
٢.ڕوونکردنەوەی هەردوو جۆری ناوەڕۆکی کورت و ناوەڕۆکی درێژ
٣. باسکردنی گرنگی پەیوەندییەکانی One-to-One لەگەڵ فرەیمۆرکی 3-9-11
قەت بیرت لەوە کردۆتەوە کە هاوتا بە تۆ چەندەها کەسی تر هەن لە بوارەکەی تۆدا کاردەکەن هاوشێوەی تۆ؟
ئەگەر دکتۆری چەندەها دکتۆری دیکە هەن
ئەگەر ئەندازیاری چەندەها ئەندازیاری دیکە هەن
ئەگەر مامۆستای چەندەها مامۆستای دیکە هەن هتد… بۆ سەرجەم بوارەکانی دیکەش هەمان شت.
فاکتەری جیابوونەوەی تۆ لە هەموو ئەوانی دیکە ئەوەیە کە تۆ متمانەیەکی زیاتر بۆ خۆت و بوارە پیشەییەکەت کۆبکەیتەوە.
هێشتا دوای چەندین ساڵ خوێندن و کارکردن پێت دەڵێن پێدەچێ دکتۆر بێت یان ئەندازیار بێت، هێشتا کارێکی وەهات نەکردوە بناسرێیتەوە، یان لە ڕێگەی پەیجەکەتەوە لە ڕێگەی ناوەڕۆکەکانتەوە بەهایەکی ئەوەندەت نەبەخشیوە بەرامبەر تێبگەیەنیت و بگات بەو متمانە پیشەییەی کە پیشەی تۆ چییە؟ وە دەتەوێت چی پێشکەشی بەرامبەرەکەت بکەیت؟ و چ بەهایەک لە تۆدا هەیە کە بەرامبەر پێویستی پێی هەیە؟
لە سەردەمی ئەمڕۆدا، سۆشیاڵ میدیا بەتەنها پلاتفۆرمێک نییە بۆ بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆ و ناوەڕۆکی هەڕەمەکی، بەڵکو دەروازەیەکە بۆ دروستکردنی براندی کەسیی و دامەزراندنی متمانەیەکی قووڵ لەگەڵ خەڵکی دا.
متمانەی پیشەیی ئەو خاڵەیە کە جیاکارییەکی ڕاستەقینە دروست دەکات لە نێوان کەسێک کە تەنها لە بوارەکەیدا بە ئاسایی کار دەکات و کەسێکی دیکە کە وەک سەرچاوەیەکی ڕاستەقینە و متمانەپێکراو لە بوارەکەی خۆیدا کاردەکات و خزمەت دەکات و ناسراوە.
قۆناغەکانی دروستکردنی متمانەی پیشەیی لە ڕێگەی هەڕەمی متمانەوە(Trust Pyramid):
قۆناغی یەکەم: ئاشنابوون (Awareness)
لەم قۆناغەدا, خەڵکی تەنها دەزانن کە تۆ هەیت لەوانەیە جارێک دەرکەوتنێکی تۆیان بینیبێت یان ناوتیان بیستبێت یان ناوەڕۆکێکت بەرچاویان کەوتبێت، بەڵام هیچ پەیوەندییەکی قووڵیان لەگەڵت دروست نەکردووە.
قۆناغی دووەم: بەریەککەوتن(Engagement)
لێرەدا خەڵکی دەست دەکات بە کارلێککردن و سەیرکردنی ناوەڕۆکەکانت، پاش ئەوەی کە ناوەڕۆکەکانت خستە خزمەت بوارێکی دیاریکراو و گروپێکی بە ئامانجگیراوت دەستنیشان کرد ئەو گروپەش بەبەردەوامی بینەری ناوەڕۆکەکانت دەبن لایک و کۆمێنت دەکەن، هاوبەشی بە ناوەرۆکەکانت دەکەن
وە لێرەدا متمانەی پیشەیی دەست بەدروست بوون دەکات.
قۆناغی سێیەم: متمانەی قووڵ (Deep Trust)
لەم ئاستەدا، تۆ دەبیتە سەرچاوەی یەکەمیان کاتێک کێشەیەک یان پرسیارێکیان هەیە لە بوارەکەتدا یەکەم کەس کە بیریان دێتەوە تۆیت ئەوان ئامادەن بەشداری خزمەتگوزارییەکانت(وەک وۆرکشۆپ، کۆرس، کتێب) بکەن، چونکە پێیان وایە تۆ باشترین هەڵبژاردەی بۆ چارەسەری کێشەکانیان پاش ئەوەی لەڕێگەی ناوەڕۆکەکانت و بەخشینەوەی بەها و پەیامەکانت بوویت بە جێگەی متمانەی ئەوان.
"فاکتەری ڕاستەقینەی سەرکەوتن متمانەی پیشەییـە"
داوەر لهۆنی Tweet
ڕۆڵی ناوەڕۆک لە دروستکردنی متمانەی پیشەییدا چییە؟
ئەو متمانە پیشەییەی کە تۆ چاوەڕوانی دەکەیت لە گەشتی دروستکردن و گەشەدان بە براندی کەسیی خۆت دا بۆ خەڵکی دروست ببێت بەرامبەر بە براندی کەسییت، بە یەکجار و دانانی پەیجێک و دروستکردنی چەند ناوەڕۆکێک دروست نابێت، بەڵکو بەردەوامیدان بە دروستکردنی ناوەڕۆک و بەخشینەوەی بەردەوامی بەهای دەوێت، دەبێت بەهای ناوەڕۆکەکانت ببێت بە پردێک لە نێوان براندی کەسیی تۆ و گروپی بەئامانجگیراوت، دەبێت بەهایەکی وەها هەبێت لە ناوەڕۆک و کارەکانتدا جێگەی متمانە لە دڵ و مێشکی گروپی بەئامانجگیراوتدا دروست بکەیت ئەویش لە ڕێگەی پێویستی و جۆری ناوەڕۆکەکانت و شێوازی پێشکەشکردنی بە گروپی بەئامانجگیراوت.
ئەو چوار بنەمایانە چین کە پێویستە لە ناوەڕۆک دا هەبن بۆ دروستکردنی متمانەی پیشەیی:
بنەمای یەکەم: بەخشینەوەی بەها(Value Giving)
ناوەڕۆکەکانت دەبێت هەڵگری بەهای ڕاستەقینە بن، دەبێت بەهایەکی وەها ببەخشیت کە چارەسەری کێشەیەکی گروپی بەئامانجگیراوت دەکەیت یان یارمەتی دەدەیت لەو ڕێگایانەی کە پیایدا تێدەپەڕێت.
بنەمای دووەم: ڕەسەنبوون(Authenticity)
خەڵکی متمانە بە کەسایەتی ڕەسەن و بینراو دەکەن، ناکرێت تۆ ماسکێک ببەستیت و دەرنەکەویت تەنها لە ڕێگەی ناوەڕۆکەکانتەوە چاوەڕێ بیت متمانەت پێ بکەن دەبێت دەربکەویت بەشێوازێکی ڕەسەن.
بنەمای سێیەم: بەردەوامی(Consistency)
وەکو کورد دەڵێت: “هەرگیز لە پڕێ نابی بە کوڕێ”
هەمیشە لەبیرت بێت بەردەوامبوون لە بەها بەخشینەوە متمانە دروست دەکات، متمانە لە شەو و ڕۆژێکدا دروست نابێت.
بنەمای چوارەم: شارەزایی(Expertise)
دەبێت ناوەڕۆکەکانت دەرخەری شارەزایی و ئەزموونی تۆ بن، پیشانی بدەن کە تۆ شارەزای بوارەکەتی ئەمەش لە ڕێگەی تاقیکردنەوە و ئەزموونەوە پەیدادەبێت و بەدەردەکەوێت.
ناوەڕۆکی کورت یان ناوەڕۆکی درێژ کامیان دەبێتە هۆی دروستکردنی متمانەی پیشەیی؟
یەکێک لە پرسیارە باوەکان لای کەسانی پیشەیی کە بەبەردەوامی لێمان دەپرسن لە چاوپێکەوتن و پڕۆگرامە تایبەتییەکانی کۆچینگ ئەوەیە:
ئەو: کاک داوەر نازانم کار لەسەر کام جۆری ناوەڕۆک بکەم ناوەڕۆکی کورت(وەک پۆست و ستۆری و کارۆسێڵ و ڕیڵ) یان ناوەڕۆکی درێژ(وەک بڵۆگ و ڤیدیۆی درێژ)؟ کامیان وا دەکات براندی کەسییم ببێتە جێگەی متمانە لەلای گروپی بەئامانجگیراو؟
وەڵامی من: دروستکردنی هەردوو جۆری ناوەڕۆک پێویستە بەڵام بۆ مەبەستی جیاواز:
ناوەڕۆکی کورت(Short-Form Content):
ناوی جۆری ناوەڕۆکەکە لە خودی ناوەڕۆکەکەوە هاتووە کە ناوەڕۆک و پەیامی کورتە بە بینەری دەگەیەنیت(وەک سینگڵ پۆست، ستۆری، کارۆسێڵ، ڕیڵ)، ئەلگۆریزمەکانی سۆشیاڵ میدیا زیاتر پشتگیری لەم جۆرە ناوەڕۆکە دەکەن. بۆ ئەوەی ناوەڕۆکەکانت بگەن بە خەڵکانێکی زیاتر ئەم جۆرە ناوەڕۆکە بۆ یەکەم قۆناغی هەرەمی متمانە کە ئاشنابوونە(Awareness) زۆر گرنگ و پێویستە، تۆ دەتوانیت لە ڕێگەی دروستکردنی ناوەڕۆکی کورتەوە چاوی خەڵک بۆ سەر براندە کەسییەکەت بهێنیت و ئاشنایان بکەیت بەڵام هەرگیز ناتوانیت لە ڕێگەی دروستکردنی ناوەڕۆکی کورتەوە ببیتە جێگەی متمانەی قووڵی پیشەیی.
ئەم ناوەڕۆکە زۆر کاریگەرە بۆ ئەوەی کەسانی تر بتدۆزنەوە Discoverability.
ناوەڕۆکی درێژ(Long-Term Content):
ئەم جۆرە ناوەڕۆکە کات و ووزە و سەرچاوەیەکی تەرخانکراوی زیاتری پێویستە بۆ ئەوەی کاری لەسەر بکەیت (وەک بڵۆگ، پۆدکاست، وێبینار)، دەگونجێت بەشێکی زۆر کەمی گروپە بەئامانجگیراوەکانت لەم جۆرە ناوەڕۆکە لەگەڵتدا بن و بینەری بابەتەکانت بن بەڵام لە ڕێگەی ئەم جۆرە ناوەڕۆکەوەیە تۆ دەتوانیت کاریگەری گەورە جێبهێڵیت و ببیت بە جێگەی بایەخ و متمانە لەلای گروپی بەئامانجگیراوت، چونکە لەم جۆرە ناوەڕۆکەدا تۆ دەرفەتێکی زیاترت هەیە تاکو ئەو زانیاری و شارەزاییانەی هەتن دەریبخەیت و بە وردی تیشک بخەیتە سەر بابەتەکان وە ئەو کەسانەی گروپی بەئامانجگیراوتن و بینەری ئەم جۆرە ناوەڕۆکانەت دەبن متمانەیەکی قووڵ دروست دەکەن لەگەڵ ناوەڕۆکەکانت و دروستکردنی ئەم جۆرە ناوەڕۆکەیە دەبێت بە پردێکی بەهێز کە لەگەڵ گروپی بەئامانجگیراوتدا دەتانبەسێتەوە بەیەک بە وەرگرتنی ڕاوێژ و بەشداریکردن لە خزمەتگوزاری براندە کەسییەکەت لە ڕێگەی دروستکردنی پەیوەندییەکی قووڵتر.
پەیوەندی one-to-one چییە لە ناوەڕۆکی درێژدا؟
دروستکردنی پەیوەندییەکی ڕاستەوخۆی کەسییە لە ناوەڕۆکە درێژەکانتدا، واتە کاتێکی دیاریکراو دەڕەخسێنیت بۆ بینەرەکەت کە بەبێ پچڕان بەها لە تۆوە وەربگرێت. بە دەرخستنی ئەو هێزی پەیوەندییەی کە ئەگەر چی هەزاران کەس بینەری ناوەڕۆکەکانت دەبن بەڵام پەیامەکەت یان ناوەڕۆکەکەت ئاڕاستەی هەر تاکێک کراوە، هەر تاکێک لە هەزاران دەبێت وا هەست بکات کە ناوەڕۆکەکە تایبەتە بە ئەو و بۆ ئەو نوسراوە.
ئەوەی کە گرنگە بیزانیت ئەوەیە کە ناوەڕۆکی کورت یارمەتیت دەدات بدۆزرێیتەوە، بەڵام ئەوە ناوەڕۆکی درێژە کە متمانەت بۆ دروست دەکات.
فرەیمۆرکی 3-9-11 چییە لە ناوەڕۆکی درێژدا؟
ئەم پەیوەندییە لەسەر سێ قۆناغی سەرەکی دامەزراوە کە هەر یەکێکیان ڕۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە دابینکردنی پردێکی بەهێز لە نێوان تۆ و ئەو کەسانەی کە دەتەوێت کاریگەریان لەسەر دروست بکەیت:
قۆناغی یەکەم: بریتییە لە 11 جار بەرچاوکەوتن لە ماوەی یەک مانگدا، لەم قۆناغەدا پێویستە بەرچاوی خەڵکی بکەویت لە پلاتفۆرمە جیاوازەکاندا، جا ئەوە لە ڕێگەی سۆشیاڵ میدیاوە بێت وەک ئینستاگرام و فەیسبووک یان لە ڕێگەی یوتیوب و ئامادەبوونت بێت لە پۆدکاست و میدیاکانی تر.
ئەم بەرچاوکەوتنە بەردەوامە وا دەکات کە براندی کەسیی تۆ لە بیری خەڵکیدا بمێنێتەوە و هەستێکی ئاشنایەتی و نزیکی لەگەڵیاندا دروست ببێت.
قۆناغی دووەم: 9 جار وەستان و بەرکەوتن لەگەڵ ناوەڕۆکەکانت، لەم قۆناغەدا نابێت تەنها بەرچاویان بکەویت بەڵکو پێویستە ڕابوەستن و سەرنج بخەنە سەر ناوەڕۆکەکانت و کارلێکیان لەگەڵدا بکەن و سوود لە ناوەڕۆکەکانت ببینن.
ئەوەی هەرە گرنگە قۆناغی سێیەمە: 3 کاتژمێر خوێندنەوە و سوودوەرگرتن لە ناوەڕۆکەکانت لە ماوەی یەک مانگدا. ئەمە ئەو قۆناغەیە کە تێیدا متمانەی قووڵ و ڕاستەقینە دروست دەبێت، کاتێک کەسێک سێ کاتژمێری تەواو لە مانگێکدا کات دەخاتە سەر ناوەڕۆکەکانت، جا بە خوێندنەوەی بلۆگە درێژەکانت بێت، سەیرکردنی ڤیدیۆ و گوێگرتن لە پۆدکاستەکانت، یان بەشداریکردن لە وێبیناڕ و کۆرسەکانت، ئەوە واتە کە ئەو کەسە ئێستا بە تەواوی لە ستراتیژی و ڕێبازی براندەکەت ئاگادارە.
لەم کاتەدا کەسەکە هەست بە پەیوەندییەکی قووڵتر دەکات، چونکە بەڕاستی کات و وزە و سەرنجی خستووەتە سەر وەرگرتنی زانیاری و فێربوونەوە لێت، و ئەمەش وای لێدەکات کە بە تەواوی ئامادە بێت بۆ کڕینی بەرهەم و خزمەتگوزارییەکانت، و تەنانەت بوون بە بەرگریکارێکی دڵسۆزی براندەکەت لەبەردەم کەسانی تر.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

بەهێزکردنی ماسوولکەی داواکردن
بەهێزکردنی ماسولکەی داواکردن فێرت دەکات کە بە ئاسانی ڕەتکردنەوەکان وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین جار ڕەت بکرێیتەوە، هەتاوەکو ئەو جارەی کە خۆت مەبەستتە ڕەت نەکرێیتەوە و ئامانجەکەت بەدیبێنی.

دروست کردنی عیلاقات تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت نییە!
بیرتبێت، دروستکردنی عیلاقات زیاترە لە تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت، بەڵکو بریتییە لە بەخیشینەوەی بەها و دروستکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەن
Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.

