بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١.جیاوازی نێوان مارکێتینگ و براندینگ چییە؟
٢. کەی مارکێتینگ و براندینگ بەکاربهێنین؟
لە دنیای بازرگانی و پیشەیی دا، یەکێک لەو هەڵانەی کەسانی کارساز و پیشەیی دەیکەن بریتییە لە جیاوازی نەکردن لە نێوان مارکێتینگ و براندینگ و تێکەڵکردنی ئەم دوو چەمکە.
ئەم هەڵەیە دەکرێت ببێتە ڕێگری گەورە لە بەرەو پێشچوونی بزنسەکەت لە ڕووی براندینگ و گەشەکردنێکی دوور مەودا
عەلی و محەمەد دوو کەسی جیاوازی پیشەیین کە بزنسی کافێیان هەیە
عەلی هەموو هەفتەیەک پارە لە ڕیکلام و سپۆنسەر و بڵاوکراوەدا خەرج دەکات بۆ بزنسەکەی کاتێ کە ڕیکلام دەکات بۆ ماوەیەکی دیاریکراوی ڕیکلامەکە ئەنجامی ئەبێت و خەڵکێکی زۆر دەیدۆزنەوە و سەردانی دەکەن بەڵام کە دەوەستێت لە ڕیکلام کردن کڕیارەکانی کەم دەبنەوە بە جۆرێک وەک بڵێی کڕیارەکانی عەلی بەندبن بە بوونی ڕیکلام و هەوڵێکی بەردەوامی کەسیی خۆی.
لە لایەکی ترەوە
محەمەد کافێیەکی هەیە و ئەویش وەک عەلی پارەی خەرجکردووە، بەڵام ڕێگایەکی جیاوازتری هەڵبژاردووە. محەمەد پارەکەی خەرجناکات تەنها بۆ ئەوەی بە خێرایی فرۆش زیاد بکات، بەڵکو بەردەوام سەرنجی لەسەر بەها بەخشینە بە ئەو کەسانەی کە سەردانی دەکەن. ئەو بەبەردەوامی خزمەتی کڕیارەکانی دەکات و پێداویستییە مەعنەوییەکانیان بۆ دابین دەکات لە ڕێگەی فەراهەمکردنی کەشێکی گونجاو و تایبەت لە کافێکەی دا کە کڕیار هەست بە ئاسوودەی بکات وە لە سۆشیاڵ میدیاش دا لەبری ئەوەی هەموو پۆستەکانی تەنها بۆ فرۆشتن بێت محمد چیرۆکی ئەزموونی تاڵ و شیرینی خۆشی دەگێڕێتەوە بۆ کڕیارەکانی تاکو ئیلهامیان پێ بدات وەک هاوڕێیەک ڕەفتاریان لەگەڵدا دەکات و بە ڕاستی گرنگی بە کڕیارەکانی دەدات.
ئەم جۆرە هەڵسوکەوتە وای کردووە کە خەڵک متمانەی تەواویان پێی هەبێت و نەک تەنها جارێک، بەڵکو ساڵانێکی بەردەوامە هاتوچۆی دەکەن، چونکە ئەوان هەست دەکەن محەمەد بەتەنها فرۆشیارێک نییە، بەڵکو هاوڕێیەکی متمانەپێکراویانە لە ژینگە پیشەییەکەیدا.
عەلی تەنها مارکێتینگی کرد، بەڵام محەمەد کاری لەسەر ستراتیژییەکی گەورەی براند کرد کە بریتی بوو لە براندینگ،

با ئێستا بە تیۆری لە جیاوازی نێوان ئەم دوو بەشە تێبگەین
مارکێتینگ: کۆمەڵێک چالاکیە کە ئامانجیان بەدیهێنانی ئەنجامێکی دیاریکراوە لە مەودایەکی کورت خایەندا. ئەم ئەنجامانە ئەتوانن ببنە هۆی ڕاکێشانی کڕیار هەروەها ببنە هۆی زیادکردنی ژمارەی فۆڵۆوەر لە سۆشیال میدیا و بەرزکردنەوەی ڕێژەی سەردانی وێبسایتێک یان پەیجێک و ڕێکلام کردن.
تایبەتمەندیەکانی:
– ئامانجی کورتخایەن
– پێوانەکراو
– سنووردار
براندینگ : پرۆسەی دروستکردنی هەست و پەیوەندییەکی قوڵتر و زیاترە لە کڕین و فرۆشتنێک لەنێوان کڕیار و بزنسەکەتدا. ئەم پرۆسەیە کاتێکی درێژخایەنی دەوێت و لە کورت مەودادا کاریگەری دیاری نابێت، براندینگ لەوانەیە پێویستی بە چەندین ساڵ هەبێت تاکو بتوانرێت کاریگەری ڕاستەقینەی ببینرێت.
ئەمەش لەبەر ئەوەیە کە براندینگ خۆی لەسەر دروستکردنی متمانە، ناسنامەی براندی بەهێز و کاریگەر و پەیوەندییەکی هەستی قوڵ لەگەڵ کڕیارەکان دادەنێت، ئەم شتانەش هەرگیز لە شەو و ڕۆژێکدا ڕوونادەن.
تایبەتمەندیەکانی:
– ئامانجی درێژخایەن
– کاریگەری لەسەر هەست
– پرۆسەی بەردەوام
" مارکێتینگ دەرت دەخات بەڵام ئەوە براندینگە کە بتهێڵێتەوە و سەرت بخات لای گروپی بەئامانجگیراوت"
داوەر لهۆنی Tweet
مارکێتینگ بەکاربهێنە کاتێک:
– بزنسەکەت نوێیە
– کەمپەینی تایبەتت هەیە
– بەرهەمی نوێت هەیە
– ئامانجی کورتخایەنت هەیە
– خەڵکی دەزانن کە تۆ کێیت
براندینگ بەکاربهێنە کاتێک:
– بزنسەکەت درێژخایەنە
– ڕکابەرت هەیە
– دەتەوێت کڕیارەکان خۆیان مارکێتینگت بۆ بکەن
– ئامانجی درێژخایەنت هەیە
لە کۆتاییدا براندینگ وەک بناغەی بینایەک وایە و مارکێتینگ وەک فرۆشتنی ئەو بینایە وایە
ئەگەر بناغەکە بەهێز بێت مارکێتینگ کاریگەری زیاتر دەکات واتە براندینگ لە ڕێگەی مارکێتینگەوە بەهێز دەکرێت
بەڵام ئەگەر بناغەکە لاواز بوو مارکێتینگ ناتوانێ کاریگەری لەسەر دروست بکات هەر کاریگەرییەکیشی لەسەر بێت هەر بۆ ماوەیەکی کورتە و نامێنێت،
ئەمەش پێمان دەڵێت کە هیچ کات ناتوانیت بە مارکێتینگێکی بەهێز لاوازی براندینگەکەت داپۆشیت.
وە بۆ سەرکەوتن لە بازرگانیدا، پێویستە هەردووکیان بە شێوەیەکی یەکسان بەکاربهێنیت.
بناغەیەکی بەهێز دروست بکە لە ڕێگەی براندینگ بە کاریگەرییەکی زیاتر لە ڕێگەی مارکێتینگ بڵاوی بکەرەوە!
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
کاتێک کە دەڵێین “براندی کەسیی” وشەی کەسیی کرۆکی چەمکەکەیە، وە هەر کەسیش لە ئێمە وەکو مرۆڤ، چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە کۆکراوەی تێگەیشتن و بەها و ئەزموون و تێڕوانینەکانییەتی. ناکرێت باس لە براندی کەسیی بکەین، بەبێ ئەوەی چیرۆکێکمان نەبێت کە بتوانین بەردەوام بیڵێینەوە و بیکەینە مایەی هاندان و دروستکردنی وێنەیەکی کاریگەر لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەمان.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین. ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن،

گەوەرترین هەڵەم لە سۆشیال میدیا چی بوو؟ چۆن براندی دوو وشەیی بدۆزمەوە
راندی دوو وشەیی خۆت پێویستە لەسەرجەم قۆناغەکانی ژیانت بگوجێت و ببێتە وێنەی براندی کەسیی تۆ و ئامانج لەم تەکنیکە یارمەتیدانی تارگێت ئەودیەنسەکەتە لە باشتر وەبیرهاتنەوەی تۆ و دروستکردنی وێنەیەکی فکری لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەت.

بەهێزکردنی ماسوولکەی داواکردن
بەهێزکردنی ماسولکەی داواکردن فێرت دەکات کە بە ئاسانی ڕەتکردنەوەکان وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین جار ڕەت بکرێیتەوە، هەتاوەکو ئەو جارەی کە خۆت مەبەستتە ڕەت نەکرێیتەوە و ئامانجەکەت بەدیبێنی.

دروست کردنی عیلاقات تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت نییە!
بیرتبێت، دروستکردنی عیلاقات زیاترە لە تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت، بەڵکو بریتییە لە بەخیشینەوەی بەها و دروستکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەن

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.