بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:
١. گروپی بەئامانجگیراو یاخود تارگێت ئەودیەنس بۆچی گرنگە؟
٢. گفتوگۆیەکی من و تانیا خان لەسەر گرنگی تارگێت ئەودیەنس لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
سڵاو هاوڕێ گیان،
هیوادارم زۆر باش و تەندروست بیت،
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
لە سەردەمی سۆشیاڵ میدیادا، ڕەنگە بتوانیت کە ژاوەژاوێکی زۆر لە دەوری براندی کەسیی خۆت دروست بکەیت، بەڵام ئەگەر ڕاستەوخۆ گروپێک نەبێت کە تۆ بە قوڵی لەگەڵیان بدوێیت و کێشەکانیان چارەسە بکەیت، ئەوا لە کۆتاییدا کەس لە براندی کەسیی تۆ تێناگات.
بیرت نەچێت، هەموو کات خوێنەری سەرجەم بابەتەکانی پێشووتر بیت کلیک لەم لینکە بکە
لە چەند بڵاوکراوەی هەفتەکانی پێشوودا، سەرجەم بەشەکانی ستراتیژیای براندی کەسییمان باسکرد، بۆ باشتر تێگەیشتن لە ئامانجی بڵاوکراوەی “براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا”، جارێکی دیکە پێکهاتەی بڵاوکراوەکەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە کە لەم بەشانەی خوارەوە پێکدێت:
پێکهێنەرە سەرەکییەکانی براندی کەسیی (کرتە بکەن لەسەر لینکەکان بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی پێشوو)
١. ستراتیژیا
بەها کەسییەکان – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
چیرۆکی کەسییت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
خاڵی لاواز و بەهێزت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
پاراستنی ڕەسەنایەتی – چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
٢. ئامانج
گرنگی هەبوونی ئامانجێکی دیاریکراو – بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
چوارچێوەی SMART وەک ڕێنیشاندەرێک بۆ دانانی ئامانج بۆ براندی کەسییت
٣. گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس)
بۆچی براندی کەسیی قەت سەرکەوتوو نابێت بەبێ هەبوونی گروپی بەئامانجگیراو (لەم بڵاوکراوەیەدا باسی دەکەین)
٤. چەناڵەکانی گەیاندن – (لە بڵاوکراوەکانی داهاتوودا باسی دەکەین)
- بۆچی براندی کەسیی تۆ قەت سەرکەوتوو نابێت ئەگەر تارگێت ئەودیەنس (گروپی بە ئامانجگیراوت نەبێت)؟
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
وەهمێک هەیە لەناو کارسازاندا کە پێیان وایە پێویستە پەیامەکانی براندی کەسیی خۆیان بگات بە زۆرترین کەس! ئەو وەهمەش دەبێتە هۆی قسەکردن و نوسین و بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک بۆ “هەموو کەس” و هەوڵی ڕازی کردنی دڵی هەموو کەس. ئەوەش خێراترین ڕێگایە بۆ کەمکردنەوەی بەهای پەیامەکانمان بە دەستی خۆمان!
سەیرێکی سۆشیاڵ میدیا بکە، ڕۆژانە چەند پۆست و ناوەڕۆک دەبینیت دەربارەی ئامۆژگاری پیشەیی و ڕێنیشاندان و هاندان، بەڵام هەر بەڕاستی چەند لەو ناوەڕۆکانە وا لە تۆ دەکەن کە لەسەریان بوەستیت و بە هەند وەریان بگریت و بیانکەیت بە ڕێچکەی ژیانت؟! کێشەکە لە تۆ نییە، کێشەکە لەو ناوەڕۆکانەدایە چونکە پەیامەکانیان گشتگیرە و تایبەت نین بە تۆ.
بۆ نونە، با سەیرێکی ئەم دوو نمونەیە بکەین:
یەکەم: کەسێک دەڵێت، “من یارمەتی تۆ دەدەم کارت دەست بکەوێت”
دووەم: کەسێک دەڵێت، “من یارمەتی کەسانی پیشەیی دەدەم کە هەست بە ون بوون دەکەن لە ژیانی پیشەییاندا بۆ ئەوەی کارێک بدۆزنەوە کە لەگەڵ کەسایەتی و وزەی خۆیان بگونجێت”
کام لەم دووانە پەیامەکانیان ڕوونترە؟ بەدڵنیایەوە، بژاردەی دووەم لەبەر ئەوەی کە قسە بۆ تەواوی خەڵکی ناکات، بەڵکو گروپێکی دیاریکراوی هەیە کە پەیامیان پێدەگەیەنێت.

سۆشیال میدیاکەت ناوەندی گفتوگۆیە لەگەڵ تارگێت ئەودیەنسەکەت، نەک سەکۆی گەیاندنی پەیامی گشتی
کاتێک کە پۆست دەکەیت، تۆ پێویستە گفتوگۆیەک لە ناخی تارگێت ئەودیەنسەکەتدا دروست بکەیت کە سوود دەگەیەنێت بە تارگێت ئەودیەنسەکەت. ئەگەر نەزانیت تارگێت ئەودیەنسەکەت كێیە، ئەوا ناشزانیت کە:
بە چ زمانێک قسە دەکات
کێشەکانی چین
چ شتێک هانیان دەدات
چ پلاتفۆڕمێکیان لەلا مەبەستە زیاتر
چ جۆرە ناوەڕۆکێک زیاتر سوودیان پێدەگەینێت
هەربۆیە نەناسینی وردەکاری تارگێت ئەودیەنسەکەت، وات لێدەکات لە بری بەرپارکردنی گفتوگۆیەکی ڕاستەوخۆ لەگەڵ تارگێت ئەودیەنسەکەت، تەنها پەیامی گشتگیر بنێریت و کاریگەریت نەبێت.
براندی کەسیی کاریگەر بریتیی نییە لە هاوارکردن بە دەنگێکی بەرزتر، بەڵکو بریتییە لە ڕوون بوون و دروستکردنی گفتوگۆیەکی هێمنانە لەگەڵ گروپێکی بەئامانج گیراو.
داوەر لهۆنی Tweet
ئەودیەنسەکەت تۆن و بینراو و بەهاکانی تۆ ڕێک دەخات
دەبێت سپاسگوزاری ئەودیەنسەکەت بیت! چونکە لەگەڵ زیاتر ئاشنابوون بە ئەوان تۆش ڕێکخراو تر دەبیت
تۆنی قسەکردن: ئایا ئەودیەنسەکەت بە تۆنێکی فەرمی یاخود کاسواڵ قسەدەکات؟
بینراوەکان: ئایا چ ستایلێکی ناوەڕۆکی بینراوی لەلا پەسەندە؟ حەزی لە چ جۆرە ڕەنگ و فۆنت و دیزاینێکە؟
ستراتیژیای ناوەرۆک: ئایا چ جۆرە ناوەڕۆکێک سوودی هەیە بۆی؟ چۆن دەتوانین هەستی چالاکبوون و فێربوونی لەلا دروست بکەیت؟ دەیەوێت زیاتر چی ببینێت؟
هەر بۆیە هەتا زیاتر تارگێت ئەودیەنسی خۆت بناسیت، ئەوەندە زیاتر تۆش ڕیکخراوتر دەبیت.
ئاشنابوون بە ئەودیەنسی خۆت دەرفەتی زیاتر بۆ دروست دەکات
کاتێک کە ناوەڕۆکەکانت دەبنە پڕ بە بەری ئەودیەنسەکەت:
فۆڵۆوەری کوالیتی بەرز بەدەست دەهێنیت
متمانەت زیاتر دەبێت لەلای ئەودیەنسەکەت
ئەودیەنسەکەت بە قوڵتر لەگەڵ ناوەڕۆکەکانت ئاوێتە دەبێت و ئینگەیجمێت زیاتر دەبێت
دەرفەتی بزنسی باشتر و زیاترت پێدەگات
دەبیت جێگەی پێشنیار بۆ کەسانی دیکەش
براندی کەسیی کاریگەر بریتییە نییە لە هاوارکردن بە دەنگێکی بەرزتر، بەڵکو بریتییە لە ڕوون بوون و دروستکردنی گفتوگۆیەکی هێمنانە لەگەڵ گروپێکی بەئامانج گیراو. کاتی خۆت بەفیڕۆمە بە دروستکردنی ناوەڕۆک بۆ هەمووان چونکە ئەوە هێزی براندی کەسییت لەناو دەبات. پەیامەکانت ڕێکبخە بۆ ئەو گروپەی کە دەتوانیت باش خزمەتیان بکەیت و ئەوانیش دەبنە هۆکاری بەرزکردنەوەی بەهای براندی کەسیی تۆ.






گفتوگۆیەکی من و تانیا خان لەسەر گرنگی تارگێت ئەودیەنس لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
تانیا خان بەڕێوبەری کۆمپانیایەکی بیناسازییە لە کوردستان و بەشداربوویەکی پرۆگرمی کۆچینگی تایبەتە. تانیا خان دەیویست بەشداربێت لە یەکێک لە پۆدکاستە بەناوبانگەکانی کوردستان. بەڵام لەپاش شیکردنەوەی گرنگی تارگێت ئەودیەنس، تانیا خان لەوە تێگەیشت کە بینەرەکانی ئەو پۆدکاستە زۆر دوورن لە تارگێت ئەودیەنسی براندی کەسیی خۆی هەم لەڕووی تەمەنەوە و هەم لەڕووی ناوەڕۆکەوە. بۆیە پێشنیاری بەشداربوون لە پۆدکاستێکی دیکەم بۆ کرد هاوتا بن بە تارگێت ئەودیەنسەکەی خۆی بۆ ئەوەی بتوانێت کاریگەرتر نزیک بێتەوە لەو ئامانجەی کە هەیبوو بۆ براندی کەسیی خۆی.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟
گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس) تەنها بیریتی نییە لە زانینی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندن لە براندی کەسیی تۆ و تۆ دەتەوێت بە ئامانجیان بگریت! زانینی ڕەگەز و تەمەن ڕەنگە یارمەتیت بدەن کە بیاندۆزیتەوە، بەڵام یارمەتیت نادەن لە بەدەستهێنانی سەرەنج و متمانەیان.

براندی کەسیی سەرکەوتوو نابێت بەبێ گروپی بەئامانجگیراو
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
وەهمێک هەیە لەناو کارسازاندا کە پێیان وایە پێویستە پەیامەکانی براندی کەسیی خۆیان بگات بە زۆرترین کەس!

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان
“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.