دروست کردنی عیلاقات تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت نییە!
پێنج هەنگاوی کاریگەر دەربارەی بەکارهێنانی براندی کەسیی لە دروستکردنی عیلاقاتی بەسوود دا.

ڕێنمایی یەکەم: پێشوەختە خۆناساندێکی ڕێکخراو Sales Pitch ئامادە بکە
خۆناساندنی ڕێکخراو بریتییە لە کورتەیەک دەربارەی:
تۆ کێیت؟
چی دەکەیت؟
بەها و ئامانجەکانت چین؟
چۆن جیاوازیت لە ڕکابەرەکانت؟
دەکرێت کە خۆناساندی ڕێکخراوی خۆت لەبەربکەیت و کەسی پێویست بوو بیڵێیت.
بۆ نموونە:
“من ناوم داوەرە. لە ژێر درووشمی ‘با دەرفەتەکان تۆ بدۆزنەوە’ هاوکاری کەسانی پیشەیی و کارسازان دەدەم کە گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگای سۆشیاڵ میدیاوە و جەخت لەسەر گەشەدان بە توانستی گفتوگۆی کاریگەر دەدوم لەسەر ستەیج و لەبەردەم کامێرادا”
ڕێنمایی دووەم: بۆنە و کۆبونەوەی دروست و پەیوەست بە بوارەکەی خۆت هەڵبژێرە و لە کاتی خۆیدا ئامادەبە
کۆبونەوە گشتییەکان جێگایەکی زۆر باشن بۆ بەسترانەوە بە کەسانی پیشەیی و دروستکردنی عیلاقات. دروست بپۆشە و لە کاتی خۆیدا ئامادەبە
ئەو بۆنانە هەڵبژێرە کە کەسانی لە خۆت زیرەکتر و بەتواناتری لێیە.
ڕێنمایی سێیەم: لەبری زۆر قسەکردن، زیاتر پرسیار بکە
زیاتر جەخت بخەرە سەر گوێگرتن لە ئامانج و پلانی ئەوانی دیکە.
پرسیاری قوڵ و بەهادار بکە، وەک، “چ شتێک هاندەربوو کە لەو بوارەدا کار بکەیت؟”
بە تاسەوە گوێبگرە و ئارەزوو پیشانبدە لە قسەی ئەوانی دیکەدا.
ڕێنمایی چوارەم: بەها ببەخشەرەوە نەک تەنها بزنس کارت!
باسی ئەو سەرچاوانە بکە کە سودیان هەبووە بۆت، وەک کتێب و پۆدکاست.
خەڵکی ڕێزی ئەو کەسانە دەگرن کە سوودیان پێدەگەیەنن و زیاتر ئەو کەسانەیان بیردەمێنێت.
ڕێنمایی پێنجەم: خەڵکی ئاشنا بکە بەو هەژماری سۆشیال میدیای کە ناوەڕۆکی لێ بڵاو دەکەیتەوە
سۆشیاڵ میدیا ناوەندی بەردەوام درەوشانەوەی براندی کەسیی تۆیە، بۆیە بیناسێنە بە خەڵکی و بیانکەرە فۆڵۆوەری هەمیشەیی خۆت.
هەژماری ئەو کەسانەی چاوپێکەوتنیان لەگەڵ دەکەیت فۆڵۆو بکە و بە چالاکی لایک و کۆمێنتیان بۆ بکە، ئەمەش وا دەکات بە بەردەوامی ببەسترێنەوە بەیەکەوە
بیرتبێت، دروستکردنی عیلاقات زیاترە لە تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت، بەڵکو بریتییە لە بەخیشینەوەی بەها و دروستکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەن
ئەم ناوەڕۆکە شەیربکە بۆ هاوڕێکانت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

گەوەرترین هەڵەم لە سۆشیال میدیا چی بوو؟ چۆن براندی دوو وشەیی بدۆزمەوە
راندی دوو وشەیی خۆت پێویستە لەسەرجەم قۆناغەکانی ژیانت بگوجێت و ببێتە وێنەی براندی کەسیی تۆ و ئامانج لەم تەکنیکە یارمەتیدانی تارگێت ئەودیەنسەکەتە لە باشتر وەبیرهاتنەوەی تۆ و دروستکردنی وێنەیەکی فکری لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەت.

بەهێزکردنی ماسوولکەی داواکردن
بەهێزکردنی ماسولکەی داواکردن فێرت دەکات کە بە ئاسانی ڕەتکردنەوەکان وەربگریت بۆ ئەوەی بتوانیت زۆرترین جار ڕەت بکرێیتەوە، هەتاوەکو ئەو جارەی کە خۆت مەبەستتە ڕەت نەکرێیتەوە و ئامانجەکەت بەدیبێنی.

دروست کردنی عیلاقات تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت نییە!
بیرتبێت، دروستکردنی عیلاقات زیاترە لە تەنها بەخشینەوەی بزنس کارت، بەڵکو بریتییە لە بەخیشینەوەی بەها و دروستکردنی پەیوەندییەکی درێژخایەن