بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:
١. بۆچی ناسینی خاڵی بەهێزی خۆمان گرنگە لە براندی کەسییدا؟ چۆن خاڵی بەهێزی خۆمان بدۆزینەوە؟
٢. چیرۆکی دکتۆرە نورا، بەشداربوویەکی کۆچینگی تایبەتە، لەسەر دۆزینەوەی خاڵی بەهێز
سڵاو هاوڕێ گیان، هیوادارم زۆر باش بیت،
زۆر سپاس ئەم هەفتەیەش کاتت تەرخان کرد بۆ خۆت بۆ خوێندنەوەی بڵاوکراوەکە. دەمەوێت مژدەیەکی خۆشت بدەمێ، لە لە ئێستا بە دواوە لەسەر وێبسایتەکەم، تەواوی ژمارەکانی بڵاوکراوەی “براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا” بەردەستە و دەتوانیت کە بەپێی گونجاوی خۆت سەرجەم بابەتەکان بخوێنیتەوە.
کلیک لێرە بکە بۆ سەردانی Dawar.krd بکە بۆ خوێندنەوەی سەرجەم ناوەڕۆکەکان
لەم بڵاوکراوەیەدا، درێژە دەدەین بە باسکردن لە ستراتیژیای براندی کەسیی. زنجیرەکانی پێشوو، لەسەر ئەم بابەتانەمان بووسی: ستراتیژیای براندی کەسی لەم بەشانە پێکدێت:
(کلیک بکە لە لینکەکان بۆ خوێندنەوەی بابەتەکان)
١. بەها کەسییەکانت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
٢. چیرۆکی کەسییت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
٣. خاڵی لاواز و بەهێزت – لەم بڵاوکراوەیەدا باسی دەکەین
٤. پاراستنی ڕەسەنایەتی
جا با ئێستا دەست بکەین بە ناوەڕۆکی بۆچی زانینی خاڵی بەهێزی خۆت گرنگە لە پرۆسەی دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا؟

بەڵام دوای دوو ساڵ لە کارکردن لە بواری پرۆگرامسازیدا، ڕۆژ بە ڕۆژ هەستم بە پوکانەوەی حەز و تواناکانم دەکرد! بەردەوام لە خۆمم دەپرسی ئاخۆ بۆچی من ڕۆژ بەڕۆژ حەزم بۆ ئەم کارەم نامێنێت! خۆ ئەم کارە خەونی مناڵیم بوو. لەو سەروبەندانەدا بوو کە ئاشنایم پەیداکرد لەگەڵ چەمکی براندی کەسیی، و ڕۆژێکیان لە ناو ئۆتۆمبێل گوێم لە وتارێک دەگرت کە ڕاهێنەرێک باسی ئەوەی دەکرد کە کرۆکی سەرکەوتنی پیشەیی ئەوەیە کە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و سەرمایەگوزاری تێدا بکەیت.
منیش لە خۆمم پرسی، “باشە هەر بەڕاست، خالێ بەهێزی من چییە؟” هەر چەندە وەڵامەکەم دەهێنا و دەبرد، هەر سەرم لەوەوە دەردەچوو کە “من قسەکەر و وتاربێژێکی باشم” و ئەوە خاڵی بەهێزی منە. ئینجا لەخۆمم پرسی، “باشە لە بواری پرۆگرامسازییەکەمدا، ئەو خاڵە بەهێزەم بەکاردێنم؟!” وەڵامەکەم یەک نەخێری گەورە بوو.
ئیتر بەرە بەرە، لەوە تێگەیشتم کە من بە فەرامۆشکردنی خاڵی بەهێزی خۆم، زیانێکی زۆرم لە ژیانی پیشەیی خۆمداوە و لەو ساتەوە بەرە بەرە وام کرد کە واز لە کاری پرۆگرامسازییەکە بهێنم و بچمە بوارێک کە “قسەکردن و وتاربێژی” بەکاربێنم و زۆر بە جدی سەرمایەگوزاری بکەم لە توانای وتاردان لە سەر ستەیج و لە پێش کامێرادا، بۆیە ئێستا سپاس بۆ خودا، بەردوام لە کۆنفرانس و بۆنە جیاوازەکان داوام لێدەکرێت کە وتار و سیمینار پێشکەش بکەم لە بواری براندی کەسیی.
ئەوەی کە لەم چیرۆکە دەمەوێت پێت بڵێم ئەوەیە کە، هەرکەس لە ئێمە خاڵی بەهێزی هەیە و داتاکان پێمان دەڵێن کە ئەو کەسانەی سەرمایەگوزاری لەسەر خاڵی بەهێزی خۆیان دەکەن ڕێژەی گەشەیان ٪٧٣ زیاترە.
ئێستە لە خۆت بپرسە، “خاڵی بەهێزی من چییە و چۆن دەتوانم براندی کەسیی بەهێزی لەسەر بنیاد بنێم؟”
چۆن خاڵی بەهێزی خۆمان بدۆزینەوە؟
ڕاستە کە مرۆڤ دەتوانێت هەر خاڵێکی بەهێز کە خۆی دەیەوێت لە خۆیدا گەشەی پێبدات، بەڵام ئامانجەکە ئەوەیە کە ئەو خاڵە بەهێزانە بدۆزینەوە کە ئیمە بە سروشتی هەمانە و سەرمایەگوزاری لەو خاڵانەدا بکەین. ئەم چەند تەکنیکە زۆر کاریگەرە کە یارمەتیت دەدات خاڵی بەهێزی خۆت باشتر بدۆزیتەوە:
١. بزانە کە چ تواناییەک هەیە بەبێ ماندوبونێکی زۆر دەرەنجامێکی باشت دەداتێ. من هەر لە منداڵییەوە، هەتا کاتی زانکۆش بەردەوام حەزم لەو بابەتانە بوو کە پێویست بوو هەستیتە سەر تەختە و ڕونی بکەیتەوە، بەڵام دەمبینی کە چەندێک خوێندکارەکانی دیکە لێی دەترسان!
٢. لە دەوروبەرەکەت بپرسە، “من لە چیدا زۆر باشم؟” “خاڵی بەهێزی من چییە؟” دەبینیت کە چەندە وەڵامی بەپێز و سەرسوڕهێنەرت پێدەگات.
٣. بزانە کە چ شتێک بە حەزەوە دەکەیت و ئاگات لە کات نامێنێت کاتێک خەریک دەبیت.
٤. تێڕامانی گشتگیر بکە لەسەر هەڵوێستەکانی ژیانت، بزانە چ کاتێک خەڵکی سەرسوڕماون بە توانایەکت و لەلای تۆ کارێکی ئاسان بووە.
٢.چیرۆکی دکتۆرە نورا، بەشداربوویەکی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت و دۆزینەوەی خاڵی بەهێزی خۆی
دکتۆرە نورا پزیشکێکی هەناوییە کە لە خەستەخانەیەکی سلێمانی خزمەتی نەخۆشە جیاوازەکان دەکات. کە بەشداربوو لە پرۆگرامی کۆچینگ نەیدەزانی چ خاڵێکی بەهێزی هەیە بیکاتە بناغەی براندی کەسیی خۆی و وا بکات لە نەخۆشەکانی ئەو بەو سیفەتە بناسنەوە.
لە پاش گفتوگۆکردن و ڕاوێژی چەند کاتژمێری، گەیشتین بەو دەرەنجامەی کە دکتۆرە نوورا زۆر باشە لە گوێگرتنێکی هاوسۆزانە بۆ نەخۆشەکانی. بەڕادەیەک ئەو سیفەتە خاڵی بەهێزبوو تێیدا کە نەخۆشەکانی دەچونە لای هەر دکتۆرێکی دیکە، ڕاستەوخۆ، دەگەڕانەوە لای دکتۆرە نورا و هۆکاری گەڕانەوەکەشیان ئەوەبوو، “کەس وەکو تۆ ناتوانێت گوێمان بۆ بگرێت و لێمان تێبگات”.
بۆیە ئێمە لە ماوەی پرۆگرامەکەدا، ستراتیژیای ناوەڕۆکی سۆشیاڵ میدیاکەی دکتۆرە نورامان وا دارشتەوە کە زیاتر سەرمایە گوزاری لەو خاڵە بەهێزەی خۆیدا بکات و بیکاتە فاکتەری ناسراوی خۆی وەک دکتۆرێکی گوێگری کاریگەر، کە لەو ڕیگەیەوە نەخۆشی زیاتر بتوانن سەردانی کلینیکەکەی بکەن.
ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.
داوەر لهۆنی Tweet
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان
“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت: ١. داڕشتنەوەی چیرۆکی کەسیی دەکرێت ببێتە فاکتەری سەرکەوتنی پیشەییت. ٢. دیارییەک بۆ تۆ سڵاو هاوڕێ گیان،هیوادارم زۆر باش

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین. ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن،