کەسێک مۆبایلێکی زیرەک بەکاردەهێنێت لەکاتێکدا لەسەر مێزێکی دار لە کافێیەکی مۆدێرن دانیشتووە.

لە ڕوانگەی براندی کەسییەوە، ناوبانگ ئامانجی کۆتاییە یان هۆکاری گەیاندنی بەها؟

بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:

١. لە ڕوانگەی براندی کەسییەوە ناوبانگ ئامانجی کۆتاییە یان هۆکارێک بۆ گەیاندنی بەها؟

٢. ئەو هۆکارانە چیین کە وادەکەن ناوبانگ هیچ سودێکت پێ نەگەیەنێت؟

 ٣. چۆن بتوانین بەشێوەیەکی زیرەکانە ناوبانگ بەکاربهێنین؟

خۆت تۆمار بکە ئێستا! گەشە بە برانی کەسیی خۆت بدە

هەفتانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە زانیاریی و فێرکاری و ئۆفەری تایبەتت پێدەگات کە یارمەتیت دەدات لە گەشتی دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا

تکایە دڵنیابە لە ڕاستی ئیمەیڵەکەت

لە سەردەمێکدا کە هەموو شتێک بە ژمارە پێوانە دەکرێت، ناوبانگیش بە پێوەری سەرەکی سەرکەوتن دادەنرێت، پرسیارێکی گرنگ ئا لێرەیا ڕائەوەستێت ئەویش ئەوەیە ئایا بەڕاستی ناوبانگ لەم جیهانە دیجیتاڵییەدا تەنیا پڕۆفایلێکی سۆشیاڵ میدیایە بە ژمارەیەک فۆڵۆوەری زیاتر یان دەکرێت هۆکارێکی کاریگەر بێت بۆ گەیاندنی بەهای ڕاستەقینە؟

 

زۆرکەس هەوڵدەدات بەهەر شێوازێک بێت بەناوبانگ بێت بەڵام بیرناکەنەوە لەوەی کە ئەگەر ناوبانگ بە تەنیا و بەبێ بەها بێت زووتر فەرامۆش ئەکرێیت و بەردەوام لەبەر قسەی نەرێنی و توانجی بینەر دا دەبیت و بە نەمانی پڕۆفایلی سۆشیاڵ میدیاکەت خۆت لەدەست دەدەیت.

 

ئەم بابەتە تەنیا گومان و بیرۆکە نییە بەڵکو ڕاستییەکی ناخۆشە ئێستا زۆر کەس ئەزموونی تاڵی دەکات، لەم بڵۆگەدا بەشێوەیەکی گونجاو و نموونەی ڕاستەقینە باس لەوە دەکەین کە ناوبانگ چۆن دەتوانێت خزمەت بە ئامانجە گرنگەکانی ژیان و براندی کەسیی بکات نەک تەنها ببێتە ئامانجێکی کۆتایی کە دوایی گەشتن پێی هیچ شتێک نەمێنێتەوە.

 

لەساڵی  ٢٠٢٣ دا پڕۆفایلێکی ئینستاگرام بەناوی کەمال زۆر بەخێرایی گەشەی کرد و ناوبانگی دەرکرد بەبێ بەخشینەوەی هیچ بەهایەک لەماوەیەکی کەمدا ٥٠٠ هەزار فۆڵۆوەری تێپەڕاند. پۆستەکانی بەبەردەوامی ئەکتیڤ بوون ژمارەیەکی زۆر لایک و کۆمێنتیان بۆ دەهات، لەڕووی ژمارەوە هەموو پێوەرەکانی سەرکەوتنی پڕدەکردەوە. بەڵام کاتێک کەمال هەوڵی دا براندی کەسیی خۆیی بنیات بنێ و بەهایەک لەو فۆڵۆوەرانە وەربگرێت کە هەیەتی شکستی هێنا چونکە بناغەی درووست بوونی پڕۆفایلەکەی بەبێ هیچ بەهایەک بوو فۆڵۆوەرەکانیش تەنها ژمارەیەک بوون نەک بەهایەک، کەمال بۆی دەرکەوت کە ناوبانگ و ژمارە بە تەنها ناتوانن هیچ بەهایەکی بەردەوام بۆ براندە کەسییەکەت درووست بکەن. 

 

لە بڵاوکراوەیەکی Influencer MarketingHub دا ئەم ڕاستییەمان بۆ پشتڕاست دەکاتەوە کە دەڵێت ٧٠% ی ئینفلۆنسەرەکان و کەسە بەناوبانگەکانی سۆشیاڵ میدیا ناتوانن سوودی ڕاستەقینە لەو ژمارە زۆرە فۆڵۆوەرە وەربگرن کە لە بەردەستیاندایە بۆ درووستکردنی براندی کەسیی کاریگەری خۆیان چونکە بە بەهایەکی ڕاستەقینەوە درووست نەبوون.

ژنێک کە ڤیدیۆیەک لەسەر مۆبایلێکی زیرەک تۆمار دەکات بە بەکارهێنانی ڕێکخستنی ڕووناکی ئەڵقە بۆ دروستکردنی ناوەڕۆک.

٢ هۆکاری سەرەکی وادەکەن کە ناوبانگ ببێت بە بار بەسەر کەسێکەوە و هیچ سوودێکی پێ نەگەیەنێت :
١.سەرنج خستنە سەر ژمارەکان لە بری کوالێتی:

زۆر کەس وادەبینن کە ژمارەیەکی زیاتری فۆڵۆوەر یەکسانە بە سەرکەوتن، ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە لەبەر چەند هۆکارێک ئەوانیش:
کاتێک سەرنج ئەخەیتە سەر ژمارەکان پەیوەندییەکانت قوڵ نابنەوە لە بری ئەوەی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ گروپێکی دیاریکراودا ببەستیت هەوڵ دەدەیت ببیت بە کەسێک کە هەزاران کەس دەیناسن بەڵام بۆ بەهایەکی ڕاستەقینە نا.
ژمارەکان بەئاسانی دەکرێت زیادبکرێن بە ڕێگەی ساختە ئەمیش جۆرێکە لە فریودانی خۆت پاشان خەڵک چونکە وادەکات پڕۆفایلەکەت پڕبێت لە کەسانێک کە بەڕاستی هیچ گرنگییەکیان بۆ تۆ و براندە کەسییەکەت نییە لە ئەگەری هەبوونی براند.
ئەلگۆریزمەکانی سۆشیاڵ میدیا لە ئێستاشدا زۆر زیرەکن کە توانای جیاوازی کردنیان هەیە لە نێوان فۆڵۆوەری ڕاستەقینە و ساختە وە لە ڕاستیدا ١٠٠ فۆڵۆوەری ڕاستەقینە(ئەو کەسانەی کە بە قەناعەتی خۆیان تۆیان فۆڵۆو کردووە و پێویستیان بە ناوەڕۆکەکانت هەیە و باوەڕیان بە تۆ و براندی کەسیی تۆ هەیە) باشترە لە ١٠٠ هەزاری ساختە(ئەکاونتی بە بۆت دروست کراون کە هیچ کەسایەتییەکی ڕاستەقینە لە پشتیانەوە نییە یان ئەو ئەکاونتانەی کە چیتر بەکارناهێنرێن و ئەکتیڤ نیین).

٢. پشتگوێخستنی پەیوەندی ڕاستەقینە لەگەڵ گروپی بە ئامانجگیراو:

کاتێک تۆ تەنیا سەرنجت لەسەر ئەوەیە ژمارەیکی زۆر دەتبینن و بیر لە درووستکردنی پەیوەندییەکی ڕاستەقینە ناکەیتەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دەتبینن ئەوا هەڵەیت چونکە:
لە ڕۆژگاری ئەمڕۆی سۆشیاڵ میدیادا سەرنجی خەڵک پەرش و بڵاو کراوە بەسەر هەزاران بابەت دا ئەگەر پەیوەندییەکی ڕاستەقینەت نەبێ لەگەڵ بینەرەکانتدا بە ئاسانی لەبیردەکرێیت، خەڵک تەنیا ئەو کەسانەیان لەبیر دەمێنێت کە کاریگەری ڕاستەقینەیان لەسەر ژیانیان هەبووە.
ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ فۆڵۆوەرەکانت قوڵ نەبێتەوە ئەوا ئەو ناوبانگەی هەتە بێ مانا دەبێت چونکە ناوبانگی ڕاستەقینە لە باوەر و متمانەوە سەرچاوە دەگرێت نەک لە تەنیا ئەوەی خەڵک بتناسن.

 

"ناوبانگ ئامانج نییە، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ گەیاندنی بەها"

بۆئەوەی بتوانیت کە ناوبانگ بەشێوەیەکی زیرەکانە بەکاربهێنیت و بمێنیتەوە لەناو یادی خەڵک تەنها بە ژمارەیەکەوە پەیوەست نەبی و سوودت هەبێت بۆ خەڵک پێویستە:
١. بەهای خۆت بەڕوونی دیاری بکەیت:

بەهای ڕاستەقینەی خۆت دیاری بکەیت کە چیت پێیە بۆ خەڵک و دەتوانیت چییان پێبدەیت کە کەسی تر ناتوانێت وە چۆن یارمەتی ژیانیان دەدەیت بۆ بەرەو باشتربوون؟
بە نموونە ئەگەر شارەزای تەکنەلۆژیایت بەهاکەت ئەکرێت ئەوە بێت کە دەتوانیت تەکنەلۆژیا بە زمانێکی سادە و ئاسان ڕوون بکەیتەوە بۆئەوەی هەمووان تێیبگەن، یان ئەگەر شارەزایی تەندروستیت بەهاکەت ئەکرێت یارمەتیدانی خەڵکی بێت کە ژیانێکی تەندروست و باشتر بژین.
٢. سیستەمێکی پەیوەندی درووست بکەیت:

بە وەڵامدانەوەی کۆمێنت و نامەکانیان و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تایبەت کە لە پەیوەندیدا بن بۆئەوەی کاریگەری و بەها درووست بکەن بۆ براندە کەسییەکەت و فۆڵۆوەرەکانت ببەیتە قۆناغێکی زیاتر لە فۆڵۆوەر.
٣. کاریگەری ڕاستەقینەبوونیان پێوانە بکەیت:

پێوانەی ئەوە بکەیت کە تا چەنێک کاریگەری ڕاستەقینەت لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە دەتبینن ئەویش بەزانینی ئەوەی کە چەنێک لە ئەوان ئەو ڕاوێژ و پێشنیارانە جێبەجێ دەکەن کە تۆ پێشکەشیان دەکەیت، چەن کەس بەهۆی تۆوە گۆڕانکاری باشیان لە ژیانیان بە ئەنجام گەیاندووە.
ئەگەر ناوبانگەکەت لەسەر بناغەی ئەو ٣ خاڵە نەبێت کە لە سەرەوە باسمان کرد سوکایەتی بۆ کەسەکە دەهێنێت چونکە خەڵک تێدەگەن لەوەی کە ئەو کەسە هیچ بەهایەکی ڕاستەقینەیان پێشکەش ناکات.


لە کۆتاییدا ناوبانگ خۆی ئامانج نییە بەڵکو هۆکارێکە بۆ گەیاندنی بەهای ڕاستەقینە، کاتێک ناوبانگت لەسەر بنەمای بەهای ڕاستەقینە دروست دەکەیت خەڵک نەک بە تەنها دەتناسن بەڵکو ڕێزت دەگرن و خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانت دەکڕن یاخود هەلی کارت دەدەنێ، دەتوانیت بە بەها ڕاستەقینەکانت کاریگەری باش لەسەر ژیانیان دروست بکەیت بەم شێوەیەش ناوبانگەکەت بەردەوام بەرەو بەهێزبوون دەتبات نەک لاوازبوون وە دەشبێت بە دەرفەتی زیاتر و پەیوەندی زیاتر بۆت و هەست بە دڵنیاییەک دەکەیت کە ناوبانگەکەت شایەنی ئەو ڕێزەیە کە خەڵک لێیان ناویت.

پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت

پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە.  یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.

پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای

Communion

Public Speaking/Speaking in front of camera

Brand Tone

Brand Story

Networking Strategies

لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.

لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون.  هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.

لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە

ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت

Facebook
Twitter
LinkedIn

خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

گەنجێکی ئەمەریکی مۆبایلەکەی بەدەستەوەیە لەگەڵ ئایکۆنی سۆشیاڵ میدیاکان دا

ئایا بەناوبانگبوون خراپە؟ : تێگەیشتنێکی نوێ دەربارەی پەیوەندی نێوان کاریگەربوون و ناوبانگ لە سەردەمی سۆشیال میدیادا

سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

Read More »
گروپی بەئامانجگیراو (تارتگێت ئەودیەنس)

چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟

گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس) تەنها بیریتی نییە لە زانینی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندن لە براندی کەسیی تۆ و تۆ دەتەوێت بە ئامانجیان بگریت! زانینی ڕەگەز و تەمەن ڕەنگە یارمەتیت بدەن کە بیاندۆزیتەوە، بەڵام یارمەتیت نادەن لە بەدەستهێنانی سەرەنج و متمانەیان.

Read More »
Scroll to Top