بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:
١. لە ڕوانگەی براندی کەسییەوە ناوبانگ ئامانجی کۆتاییە یان هۆکارێک بۆ گەیاندنی بەها؟
٢. ئەو هۆکارانە چیین کە وادەکەن ناوبانگ هیچ سودێکت پێ نەگەیەنێت؟
٣. چۆن بتوانین بەشێوەیەکی زیرەکانە ناوبانگ بەکاربهێنین؟
لە سەردەمێکدا کە هەموو شتێک بە ژمارە پێوانە دەکرێت، ناوبانگیش بە پێوەری سەرەکی سەرکەوتن دادەنرێت، پرسیارێکی گرنگ ئا لێرەیا ڕائەوەستێت ئەویش ئەوەیە ئایا بەڕاستی ناوبانگ لەم جیهانە دیجیتاڵییەدا تەنیا پڕۆفایلێکی سۆشیاڵ میدیایە بە ژمارەیەک فۆڵۆوەری زیاتر یان دەکرێت هۆکارێکی کاریگەر بێت بۆ گەیاندنی بەهای ڕاستەقینە؟
زۆرکەس هەوڵدەدات بەهەر شێوازێک بێت بەناوبانگ بێت بەڵام بیرناکەنەوە لەوەی کە ئەگەر ناوبانگ بە تەنیا و بەبێ بەها بێت زووتر فەرامۆش ئەکرێیت و بەردەوام لەبەر قسەی نەرێنی و توانجی بینەر دا دەبیت و بە نەمانی پڕۆفایلی سۆشیاڵ میدیاکەت خۆت لەدەست دەدەیت.
ئەم بابەتە تەنیا گومان و بیرۆکە نییە بەڵکو ڕاستییەکی ناخۆشە ئێستا زۆر کەس ئەزموونی تاڵی دەکات، لەم بڵۆگەدا بەشێوەیەکی گونجاو و نموونەی ڕاستەقینە باس لەوە دەکەین کە ناوبانگ چۆن دەتوانێت خزمەت بە ئامانجە گرنگەکانی ژیان و براندی کەسیی بکات نەک تەنها ببێتە ئامانجێکی کۆتایی کە دوایی گەشتن پێی هیچ شتێک نەمێنێتەوە.
لەساڵی ٢٠٢٣ دا پڕۆفایلێکی ئینستاگرام بەناوی کەمال زۆر بەخێرایی گەشەی کرد و ناوبانگی دەرکرد بەبێ بەخشینەوەی هیچ بەهایەک لەماوەیەکی کەمدا ٥٠٠ هەزار فۆڵۆوەری تێپەڕاند. پۆستەکانی بەبەردەوامی ئەکتیڤ بوون ژمارەیەکی زۆر لایک و کۆمێنتیان بۆ دەهات، لەڕووی ژمارەوە هەموو پێوەرەکانی سەرکەوتنی پڕدەکردەوە. بەڵام کاتێک کەمال هەوڵی دا براندی کەسیی خۆیی بنیات بنێ و بەهایەک لەو فۆڵۆوەرانە وەربگرێت کە هەیەتی شکستی هێنا چونکە بناغەی درووست بوونی پڕۆفایلەکەی بەبێ هیچ بەهایەک بوو فۆڵۆوەرەکانیش تەنها ژمارەیەک بوون نەک بەهایەک، کەمال بۆی دەرکەوت کە ناوبانگ و ژمارە بە تەنها ناتوانن هیچ بەهایەکی بەردەوام بۆ براندە کەسییەکەت درووست بکەن.
لە بڵاوکراوەیەکی Influencer MarketingHub دا ئەم ڕاستییەمان بۆ پشتڕاست دەکاتەوە کە دەڵێت ٧٠% ی ئینفلۆنسەرەکان و کەسە بەناوبانگەکانی سۆشیاڵ میدیا ناتوانن سوودی ڕاستەقینە لەو ژمارە زۆرە فۆڵۆوەرە وەربگرن کە لە بەردەستیاندایە بۆ درووستکردنی براندی کەسیی کاریگەری خۆیان چونکە بە بەهایەکی ڕاستەقینەوە درووست نەبوون.

٢ هۆکاری سەرەکی وادەکەن کە ناوبانگ ببێت بە بار بەسەر کەسێکەوە و هیچ سوودێکی پێ نەگەیەنێت :
١.سەرنج خستنە سەر ژمارەکان لە بری کوالێتی:
زۆر کەس وادەبینن کە ژمارەیەکی زیاتری فۆڵۆوەر یەکسانە بە سەرکەوتن، ئەم بیرکردنەوەیە هەڵەیە لەبەر چەند هۆکارێک ئەوانیش:
– کاتێک سەرنج ئەخەیتە سەر ژمارەکان پەیوەندییەکانت قوڵ نابنەوە لە بری ئەوەی پەیوەندییەکی بەهێز لەگەڵ گروپێکی دیاریکراودا ببەستیت هەوڵ دەدەیت ببیت بە کەسێک کە هەزاران کەس دەیناسن بەڵام بۆ بەهایەکی ڕاستەقینە نا.
– ژمارەکان بەئاسانی دەکرێت زیادبکرێن بە ڕێگەی ساختە ئەمیش جۆرێکە لە فریودانی خۆت پاشان خەڵک چونکە وادەکات پڕۆفایلەکەت پڕبێت لە کەسانێک کە بەڕاستی هیچ گرنگییەکیان بۆ تۆ و براندە کەسییەکەت نییە لە ئەگەری هەبوونی براند.
– ئەلگۆریزمەکانی سۆشیاڵ میدیا لە ئێستاشدا زۆر زیرەکن کە توانای جیاوازی کردنیان هەیە لە نێوان فۆڵۆوەری ڕاستەقینە و ساختە وە لە ڕاستیدا ١٠٠ فۆڵۆوەری ڕاستەقینە(ئەو کەسانەی کە بە قەناعەتی خۆیان تۆیان فۆڵۆو کردووە و پێویستیان بە ناوەڕۆکەکانت هەیە و باوەڕیان بە تۆ و براندی کەسیی تۆ هەیە) باشترە لە ١٠٠ هەزاری ساختە(ئەکاونتی بە بۆت دروست کراون کە هیچ کەسایەتییەکی ڕاستەقینە لە پشتیانەوە نییە یان ئەو ئەکاونتانەی کە چیتر بەکارناهێنرێن و ئەکتیڤ نیین).
٢. پشتگوێخستنی پەیوەندی ڕاستەقینە لەگەڵ گروپی بە ئامانجگیراو:
کاتێک تۆ تەنیا سەرنجت لەسەر ئەوەیە ژمارەیکی زۆر دەتبینن و بیر لە درووستکردنی پەیوەندییەکی ڕاستەقینە ناکەیتەوە لەگەڵ ئەو کەسانەی کە دەتبینن ئەوا هەڵەیت چونکە:
– لە ڕۆژگاری ئەمڕۆی سۆشیاڵ میدیادا سەرنجی خەڵک پەرش و بڵاو کراوە بەسەر هەزاران بابەت دا ئەگەر پەیوەندییەکی ڕاستەقینەت نەبێ لەگەڵ بینەرەکانتدا بە ئاسانی لەبیردەکرێیت، خەڵک تەنیا ئەو کەسانەیان لەبیر دەمێنێت کە کاریگەری ڕاستەقینەیان لەسەر ژیانیان هەبووە.
– ئەگەر پەیوەندیت لەگەڵ فۆڵۆوەرەکانت قوڵ نەبێتەوە ئەوا ئەو ناوبانگەی هەتە بێ مانا دەبێت چونکە ناوبانگی ڕاستەقینە لە باوەر و متمانەوە سەرچاوە دەگرێت نەک لە تەنیا ئەوەی خەڵک بتناسن.
"ناوبانگ ئامانج نییە، بەڵکو ڕێگایەکە بۆ گەیاندنی بەها"
داوەر لهۆنی Tweet
بۆئەوەی بتوانیت کە ناوبانگ بەشێوەیەکی زیرەکانە بەکاربهێنیت و بمێنیتەوە لەناو یادی خەڵک تەنها بە ژمارەیەکەوە پەیوەست نەبی و سوودت هەبێت بۆ خەڵک پێویستە:
١. بەهای خۆت بەڕوونی دیاری بکەیت:
بەهای ڕاستەقینەی خۆت دیاری بکەیت کە چیت پێیە بۆ خەڵک و دەتوانیت چییان پێبدەیت کە کەسی تر ناتوانێت وە چۆن یارمەتی ژیانیان دەدەیت بۆ بەرەو باشتربوون؟
بە نموونە ئەگەر شارەزای تەکنەلۆژیایت بەهاکەت ئەکرێت ئەوە بێت کە دەتوانیت تەکنەلۆژیا بە زمانێکی سادە و ئاسان ڕوون بکەیتەوە بۆئەوەی هەمووان تێیبگەن، یان ئەگەر شارەزایی تەندروستیت بەهاکەت ئەکرێت یارمەتیدانی خەڵکی بێت کە ژیانێکی تەندروست و باشتر بژین.
٢. سیستەمێکی پەیوەندی درووست بکەیت:
بە وەڵامدانەوەی کۆمێنت و نامەکانیان و دروستکردنی کۆمەڵگایەکی تایبەت کە لە پەیوەندیدا بن بۆئەوەی کاریگەری و بەها درووست بکەن بۆ براندە کەسییەکەت و فۆڵۆوەرەکانت ببەیتە قۆناغێکی زیاتر لە فۆڵۆوەر.
٣. کاریگەری ڕاستەقینەبوونیان پێوانە بکەیت:
پێوانەی ئەوە بکەیت کە تا چەنێک کاریگەری ڕاستەقینەت لەسەر ئەو کەسانە هەیە کە دەتبینن ئەویش بەزانینی ئەوەی کە چەنێک لە ئەوان ئەو ڕاوێژ و پێشنیارانە جێبەجێ دەکەن کە تۆ پێشکەشیان دەکەیت، چەن کەس بەهۆی تۆوە گۆڕانکاری باشیان لە ژیانیان بە ئەنجام گەیاندووە.
ئەگەر ناوبانگەکەت لەسەر بناغەی ئەو ٣ خاڵە نەبێت کە لە سەرەوە باسمان کرد سوکایەتی بۆ کەسەکە دەهێنێت چونکە خەڵک تێدەگەن لەوەی کە ئەو کەسە هیچ بەهایەکی ڕاستەقینەیان پێشکەش ناکات.
لە کۆتاییدا ناوبانگ خۆی ئامانج نییە بەڵکو هۆکارێکە بۆ گەیاندنی بەهای ڕاستەقینە، کاتێک ناوبانگت لەسەر بنەمای بەهای ڕاستەقینە دروست دەکەیت خەڵک نەک بە تەنها دەتناسن بەڵکو ڕێزت دەگرن و خزمەتگوزاری و بەرهەمەکانت دەکڕن یاخود هەلی کارت دەدەنێ، دەتوانیت بە بەها ڕاستەقینەکانت کاریگەری باش لەسەر ژیانیان دروست بکەیت بەم شێوەیەش ناوبانگەکەت بەردەوام بەرەو بەهێزبوون دەتبات نەک لاوازبوون وە دەشبێت بە دەرفەتی زیاتر و پەیوەندی زیاتر بۆت و هەست بە دڵنیاییەک دەکەیت کە ناوبانگەکەت شایەنی ئەو ڕێزەیە کە خەڵک لێیان ناویت.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان
“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە
کاتێک کە دەڵێین “براندی کەسیی” وشەی کەسیی کرۆکی چەمکەکەیە، وە هەر کەسیش لە ئێمە وەکو مرۆڤ، چیرۆکێکی تایبەت بەخۆی هەیە کە کۆکراوەی تێگەیشتن و بەها و ئەزموون و تێڕوانینەکانییەتی. ناکرێت باس لە براندی کەسیی بکەین، بەبێ ئەوەی چیرۆکێکمان نەبێت کە بتوانین بەردەوام بیڵێینەوە و بیکەینە مایەی هاندان و دروستکردنی وێنەیەکی کاریگەر لەلای تارگێت ئەودیەنسەکەمان.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟
یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین. ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن،