پێکانی ئامانج

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟

بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:

١.  بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟

٢.  نمونەیەکی دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی لەگەڵ بەشداربوویەکی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت (سارا)یی

سڵاو هاوڕێ گیان،

هیوادارم زۆر باش و تەندروست بیت،

وتەیەکی ئینگلیزی هەیە کە دەڵێت، “هەر شتێک نەتوانیت پێوانەی بکەیت، ناتوانیت گەشەی پێ بدەیت” داینەمۆی زۆر کاری ژیانی منە، لە نێویشیاندا، براندی کەسیی خۆم.  لە بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیەدا، باسی گرنگی هەبوونی ئامانج دەکەین لە پشتی براندی کەسیی خۆمانەوە و تێدەگەین کە هەبوونی ئامانج دەروازەی پێوانەکردنی گەشەکردنە.

 

 

بیرت نەچێت، هەموو کات خوێنەری سەرجەم بابەتەکانی پێشووتر بیت کلیک لەم لینکە بکە

لە چەند بڵاوکراوەی هەفتەکانی پێشوودا، سەرجەم بەشەکانی ستراتیژیای براندی کەسییمان باسکرد، بۆ باشتر تێگەیشتن لە ئامانجی بڵاوکراوەی “براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا”، جارێکی دیکە پێکهاتەی بڵاوکراوەکەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە کە لەم بەشانەی خوارەوە پێکدێت:

 

پێکهێنەرە سەرەکییەکانی براندی کەسیی (کرتە بکەن لەسەر لینکەکان بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی پێشوو)

١.  ستراتیژیا

         بەها کەسییەکان – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟

         چیرۆکی کەسییت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە 

        خاڵی لاواز و بەهێزت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟

        پاراستنی ڕەسەنایەتی – چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟  چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟

٢.  ئامانج – (لەم بڵاوکراوەیەدا باسی دەکەین)

٣.  تارگێت ئەودیەنس – (لە بڵاوکراوەکانی داهاتوودا باسی دەکەین)

٤.  چەناڵەکانی گەیاندن – (لە بڵاوکراوەکانی داهاتوودا باسی دەکەین)

خۆت تۆمار بکە ئێستا! گەشە بە برانی کەسیی خۆت بدە

هەفتانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە زانیاریی و فێرکاری و ئۆفەری تایبەتت پێدەگات کە یارمەتیت دەدات لە گەشتی دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا

تکایە دڵنیابە لە ڕاستی ئیمەیڵەکەت
  1. بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟ 

لە پاش تێگەیشتنی ورد و قوڵ بۆ ستراتیژیای براندی کەسیی خۆت، لەو ڕاستییە تێدەگەیت کە “ئەگەر نەزانیت بۆ کوێ دەچیت، لە هەموو شوێنێک هەر ونیت”، بۆیە بۆ ئەوەی کە لە هەموو شوێنێک ون نەبیت، زۆر گرنگە کە شوێنێک دیاری بکەیت و تەنها هەوڵی گەشتن بەو شوێنە بدەیت.

 

دیاری کردنی ئەو شوێنە بریتییە لە دیاریکردنی ئامانجێک بۆ براندی کەسیی خۆت.  جەیسن هارتماند، خاوەن براندی کەسیی جیهانی لە بواری خانووبەرەدا دەڵێت، “براندی کەسی تۆ بەڵێنێکە بۆ کڕیارەکانت… بەڵێنی کوالیتی، بەردەوامی، لێهاتوویی و متمانەپێکراوی.”  وەک دەبینین لە وتەکەی جەیسن هارتماند، “کوالیتی، بەردەوامی، لێهاتووی و متمانەپێکراوی” دەبنە ئامانجی پشت براندی کەسیی کە لە کۆتاییدا دەبێتە هۆکارێکی ڕازیبوونی تارگێت ئەودیەنس و سەرکەوتنی پیشەیی.

 
پێکانی ئامانج

کێشەیەک کە زۆرێک لە کارساز و کەسانی پیشەیی هەیانە ئەوەیە کە سەرەڕای هەبوونی ستراتیژیا و خولیایەکی باش بۆ گەشەدان بە براندی کەسیی خۆیان، بەهۆی نەبوونی ئامانجێکی دیارەوە لە پشت براندی کەسیی خۆیان، بەردەوام هەرچیەک دەکەن، هەست بە گەشەی براندی کەسیی خۆیان ناکەن. هەرچەندە ناوەڕۆک دروست دەکەن و سەرجەم ڕێکارەکان ئەنجام دەدەن، ناتوانن گەشەی براندی کەسیی خۆیان ببینن، یاخود هەر گەشەناکەن! وەک لەسەرەوە باسمان کرد، “ئەگەر نەزانیت بۆ کوێ دەچیت، لە هەموو شوێنێک تۆ ونیت”. وە زۆربەی جار بە داخەوە نەبوونی ئامانج دەبێت هۆی بێزاربوون و بێتاقەتبوونی خاوەن براندی کەسیی کە وای لێدەکات وابزانێت کە هیچ شتێک سوودی نییە و واز لە گەشەدان بە براندی کەسیی خۆی بهێنیت.

ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

 

لە چەند هەفتەی پێشوودا، لەگەڵ پۆدکاستی خەندان، گفتوگۆیەکی تێر و تەسەلمان کرد لەسەر براندی کەسیی و ئەم بابەتانەمان بە وردی تاووتوێ کرد،

 

چۆن لە ڕێگەی براندی کەسییەوە خودناسی بەدەستبهێنین؟

چۆن سەرمایەگوزاریی بکەین لەسەر خاڵی بەهێزی خۆمان لە براندی کەسییدا؟

 حەزی بەناوبانگ بوون و براندی کەسیی پەیوەندییان چییە بەیەکەوە؟

و چەندین ناوەڕۆکی تر

 

ئێستا دەتوانن بینەر بن 

چۆن دانانی ئامانج، قۆناغی داهاتوومان ئاسانتر دەکات؟

کاتێک کە دەگەین بەو بڕوایەی پێویستە ئامانجێکمان هەبێت بۆ براندی کەسیی خۆمان، ئیتر دەگەین بەو ڕاستییەش کە زۆر گرنگە ئامانجەکەمان ڕووی لە کۆمەڵێک لە خەڵکی بێت، کە بەو کۆمەڵەیە دەوترێت تارگێت ئەودیەنس یاخود گروپی بە ئامانجگیراو. چونکە ئێمە لە بنەڕەتەوە ناتوانین هەموو شتێک بین بۆ هەموو کەسێک!

 

بۆ ئەوەی باشتر تێبگەین، ئەگەر کەسێک بیەوێت کە براندێکی کەسیی لە بواری کتێب خوێندنەوەدا دروست بکات و خەڵکی ئەو بە پێشڕەوی کتێبخوێنی و ڕۆشنبیری بزانن، پێویستە کە بزانێت جیهانی کتێب خوێندنەوەی جیهانێکی زۆر فراوانە و پێویستە ستراتیژیانە بوارێکی دیاریکراو و بچوکی ناو کتێبخوێندەوە بدۆزێتەوە. بۆیە کە زیاتر لە خودی خۆی و حەزەکانی ورد دەبێتەوە لەوە تێدەگات کە کتێبی ئابووری بژاردەیەکی باشە. ئەی باشە کێ گونجاوترین کەسە کە بتوانێت پەیامەکانی ئاڕاستە بکات!؟ لە بری ئەوەی بەبێ پلان بکەوێتە دروستکردنی ناوەڕۆک لەسەر کتێبی ئابووری، ئەم کەسە هەڵدەستێت بە دیاریکردنی گروپی کەسانی خێزاندار و یارمەتی ئەوان دەدات لەڕێگەی ڕۆشنبیری ئابووریەوە باری دارییان باشتر بکات. وەک دەبینین ئەم کەسە لە کتێبخوێندنەوەوە گەشت بە یارمەتیدانی کەسانی خێزاندار بۆ باشتر کردنی ژیانی ئابوری خۆیان لەڕێگەی ناوەڕۆک لەسەر کتێبە ئابوورەیەکانی پەیوەست بە خێزان!

 

بەم جۆرە پەیوەندییەکی ستراتیژی دروستبوو لە نێوان دانانی ئامانج و تارگێت ئەودیەنسی دیاریکراودا و کەم بەم شێوازە پێوانی گەشە و کاریگەربوونی براندی کەسیی ئاسانتر و ڕوونترە بەراورد بەوەی کە هیچ پلانێت بوونی نەبێت.

 

جۆرە جیاوازەکانی ئامانج چین و دیارترین نمونەی دانانی ئامانج چییە؟

جۆرەکانی ئامانج دەکرێت بەپێی پلانی دوورمەدای خاوەن براند گۆڕانکارییان تێدا بکرێت، بەڵام دیارترین ئامانجەکان دەکرێت ئەمانە بن:زیادکردنی فۆڵۆوەرزی هەژمارێکی سۆشیاڵ میدیا
زیادکردنی ڕێژەی فرۆشی بەرهەم/کاڵایەک
زیادکردنی ڕێژەی سەردانی کردنی وێبسایتێک
زیادکردنی ژمارەی ئەندامانی گروپێک یاخود کۆمەڵگایەکی دیجیتاڵی
زیادکردنی ڕێژەی نامە بۆ هەژمارێک (بە مەبەستی فراوان کردنی کڕیار)
چەندین ئامانجی دیکە…

ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

 

 

٢. نمونەیەکی دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی و نمونەی بەشداربوویەکی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت (سارا)
سارا خان یەکێکە لە بەشداربووانی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت و لە سەرەتای بەشداری کردنی لە پرۆگرامەکەدا، توانیمان بەیەکەوە پلانی گەشەی براندەکەی دابنێین. بۆ ئەوەی بتوانین کە پێوانەی گەشەی براندەکەی بکەین، جۆری ئەو پلانەی کە داماننا، کردمان بە سێ ئاستەوە، پلانی کورت خایەن (بۆ ماوەی سێ مانگە)، پلانی مامناوەند (بۆ ماوەی شەش مانگ)، و پلانی درێژخایەن (بۆ ماوەی ساڵێک).

 

ئەوەی کە لە ئێستادا سارا خان تەرکیزی لەسەر و بەیەکەوە کاری بۆدەکەین ئەوەیە کە لە ماوەی سێ مانگادا، ژمارەی سەبسرایبەرەکانی یوتیوبی بگەیەنەتە ١٠٠٠ سەبسرایب و لە تەواوی پرۆسەکەدا، لە دروستکردنی ناوەڕۆک و شیکاری داتاکاندا من هاوکاری دەبم.

پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت

 

پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە.  یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.

 

پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای

Communion

Public Speaking/Speaking in front of camera

Brand Tone

Brand Story

Networking Strategies

لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.

 

لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون.  هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.

لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە

ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت

Facebook
Twitter
LinkedIn

خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

وێنەکە باسی گرنگی دەستپێکردنێکی دروست دەکات

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان

“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

Read More »
پێکانی ئامانج

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟

ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

Read More »
وێنەکە باس لە ڕەسەنایەتی دەکات

 براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا:  چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟  چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟

هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

Read More »
کەسێک کار لەسەر خاڵی بەهێزی خۆی دەکات بۆ گەشەدان بە براندی کەسیی خۆیە

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟

ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

Read More »
ئەم وێنەیە باس لە ستراتیژیای براندی کەسیی دەکات

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟

یەكیک لە پایە گرنگەکانی گەشەدان بە براندی کەسیی خۆمان ئەوەیە کە تێبگەین کە بەها کەسییەکانی خۆمان چییە و لەسەر ئەو بنەمایانە جۆڵەی پیشەیی خۆمان بەکەین. ئەوەی کە هێز دەبەخشێت بە براندی کەسییت بەها کەسییەکانی تۆن. بەهاکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕدرێن،

Read More »

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked *

Scroll to Top