ناوەندەکانی گواستەنوەی براندی کەسیی

ناوەندەکانی گواستنەوەی بەهاکانی براندی کەسیی کامانەن؟

بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت:

١.  چەند ناوەندی جیاوازم لەبەردەستدایە بۆ گواستنەوەی پەیامەکانی براندی کەسیی و دروستکردنی کۆمەڵگەیەکی دیجیتاڵی لە دەوری خۆم؟

٢. گفتوگۆیەکی من وتانیا خان لەسەر ترسان لە دەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا وبژاردە جیاوازەکانی ناوەندەکان لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت

لە چەند بڵاوکراوەی هەفتەکانی پێشوودا، سەرجەم بەشەکانی ستراتیژیای براندی کەسییمان باسکرد، بۆ باشتر تێگەیشتن لە ئامانجی بڵاوکراوەی “براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا”، جارێکی دیکە پێکهاتەی بڵاوکراوەکەتان بۆ ڕوون دەکەمەوە کە لەم بەشانەی خوارەوە پێکدێت:

پێکهێنەرە سەرەکییەکانی براندی کەسیی (کرتە بکەن لەسەر لینکەکان بۆ خوێندنەوەی بابەتەکانی پێشوو)

١.  ستراتیژیا

بەها کەسییەکان – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: لە کوێوە دەستپێبکەم؟

چیرۆکی کەسییت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چیرۆکەکەت کلیلی سەرکەوتنتە 

خاڵی لاواز و بەهێزت – براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟

پاراستنی ڕەسەنایەتی – چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟  چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟

٢.  ئامانج

گرنگی هەبوونی ئامانجێکی دیاریکراو – بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟

چوارچێوەی SMART وەک ڕێنیشاندەرێک بۆ دانانی ئامانج بۆ براندی کەسییت

٣.  گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس)

بۆچی براندی کەسیی قەت سەرکەوتوو نابێت بەبێ هەبوونی گروپی بەئامانجگیراو
چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟ 

٤.  ناوەندە جیاوازەکانی گەیاندنی پەیامەکانی براندی کەسیی کامانەن – (لە بڵاوکراوەکانی داهاتوودا باسی دەکەین)

خۆت تۆمار بکە ئێستا! گەشە بە برانی کەسیی خۆت بدە

هەفتانە لە ڕێگەی ئیمەیڵەوە زانیاریی و فێرکاری و ئۆفەری تایبەتت پێدەگات کە یارمەتیت دەدات لە گەشتی دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا

تکایە دڵنیابە لە ڕاستی ئیمەیڵەکەت

براندی کەسیی تایبەتمەندی و ناسنامەی کەسایەتی تۆیە، ئەو وێنەیەیە کە لە بیری خەڵکی دا دروستی دەکەیت لەبارەی توانا و بەهرە و بەهاکانی تۆ، دروستکردنی براندی کەسیی تەنها بەبیرکردنەوە و پلاندانان ناگاتە جێی خۆیی پێویستە بەهاکان و پەیامەکانی ئەو براندە کەسییە بە چەند ناوەندێکی کاریگەر بگەیەنرێت بە گروپە بە ئامانجگیراوەکانت. کاریگەری گواستنەوەکان بەپێی ناوەندەکان کەم تا زۆر دەگۆڕێت، هەندێک لەم ناوەندانە کۆنتر و کاریگەرن وەک کتێب کە ڕێگایەکی قووڵی پەیوەندییە لەگەڵ خوێنەر، هەندێکی تر وەک دەنگ(پۆدکاست) پەیوەندییەکی نزیک و کاریگەرتر دروست دەکات، هەندێکی تریش وەکو سۆشیاڵ میدیا کە بە خێرایی و فراوانی گەیشتن بە گروپی بە ئامانجگیراو دەناسرێت.

لەم وتارەدا ناوەندە سەرەکییەکانی گواستنەوەی بەهاکانی براندی کەسیی ڕوون دەکەینەوە وجەخت دەکەینەوە لەسەر چۆنیەتی بەکارهێنانی هەریەکەیان بۆ گەیاندنی کاریگەری پەیامەکانی براندی کەسیی تۆ.

ناوەندە جیاوازەکانی گەیاندنی پەیامەکانی براندی کەسیی

ناوەندەکانی گواستنەوەی بەهاکانی براندی کەسیی :


براندی کەسیی تەنها بریتی نییە لە بەها و توانا بەڵکو پێویستی بە گەیاندنێکی کاریگەرانەی بەها و تواناکانە لە ڕێگەی کۆمەڵێک ناوەندی جیاواز بۆ گروپە بە ئامانجگیراوەکانت، بەکارهێنانی ناوەندە جیاوازەکان دەرفەتێکی فراوانتر دەدات بە بەها و تواناکانت بۆ گەیشتن بە کەسانی زیاتر، هەر ناوەندێک تایبەتمەندی و کاریگەری جیاوازی هەیە، لەم بەشەدا باس لەوە دەکەین کە چۆن لە ڕێگەی چوار ناوەندی جیاوازەوە سوود وەربگریت لە گەیاندنی بەهاکانی براندی کەسیی خۆت:

هەریەک لەم ناوەندانە سوود و کاریگەری خۆیان هەیە، باشترین ڕێگا ئەوەیە کە تێکەڵەی کۆمەڵێک لەوانە بەکاربهێنیت بەپێی ئامانج و سەرچاوەکانت.

١. ناوەندی نووسین

نووسین یەکێکە لە کاریگەرترین ناوەندەکان بۆ گەیاندنی بەهاکانی براندی کەسیی، بەشێوازێکی قوڵ و درێژخایەن کاردەکات بۆ ناساندنی بیرۆکە و تواناکانت چونکە ڕێگایەکی باوەڕپێکراوە بۆ ناساندنی تواناکانی تۆ، دەتوانیت لە ڕێگەی ئەزموون و چیرۆکە کەسییەکانتەوە پەیوەندی لەگەڵ خوێنەر دروست بکەیت هەر بۆ نموونە کتێبی Start with Why بووە هۆی ناساندنی سایمۆن سینەک لە بواری سەرکردایەتی و پەرەپێدانی کەسیی، وە تەنانەت پێش هاتنی سەردەمی دیجیتاڵی و سۆشیاڵ میدیا کتێب تاکە ناوەندی سەرەکی بوو بۆ دروستکردنی براندی کەسیی و گەیاندنی بیرۆکەکان بە خەڵکی زۆرێک لە کارەکتەرە مێژووییەکان تەنها لە ڕێگای کتێبەوە توانییان ناوی خۆیان بنووسنەوە لە مێژووی براندی کەسیی دا و براندی کەسیی خۆیان لە

پێش چاوی ئێمەدا دروستکردووە.
وە هەروەها نووسین لەسەر شێوازی وتار و بڵۆگ دەتوانێت لە پەیوەندییەکی بەردەوام و کاریگەردا بتهێڵێتەوە لەگەڵ گروپە بە ئامانجگیراوەکانت.

٢. ناوەندی دەنگ
ناوەندی دەنگ وەک بەشداری کردن لە پۆدکاست یەکێکە لە ناوەندە کاریگەر و هەست بزوێنەکان بۆ گەیاندنی بیرۆکە و پەیامەکانت, گوێگر دەتوانێت هەستت پێبکات وە ناوەندێکی باشە بۆ پیشاندانی کەسایەتی و شێوازی گفتوگۆ کردنت.

٣. ناوەندی سۆشیاڵ میدیا

سۆشیاڵ میدیا یەکێکە لە بەهێزترین و باوترین ناوەندە کاریگەرەکانی ئەم سەردەمە بۆ گەیشتنی سەرجەم بەهاکانی براندە کەسییەکەت چونکە دەتوانیت بەخێرایی بگەیت بە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک وە دەتوانیت ناسنامەیەکی پیشەیی تایبەت بە براندە کەسییەکەت دروست بکەیت، سۆشیاڵ میدیا تەنها ناوەندێک نییە بۆ پەیوەندی بەڵکو کۆکەرەوەی سەرجەم بەشەکانی میدیایە(نووسین، گرافیک، دەنگ، ڤیدیۆ) ئەم شێوازی کۆکردنەوەیە کاری دروستکردنی ناوەڕۆکی ئاسانتر و کاریگەرییەکەی زیاتر کردووە و بەکارهێنەر دەتوانێت لە یەک شوێندا چەندین جۆری جیاوازی ناوەڕۆک بگەیەنێت.

وە هەروەها بواری ئەوەی نەهێشتۆتەوە کە بەکارهێنەران بڵێن من حەزم لەم جۆرە ناوەڕۆکە نییە چونکە ئەلگۆریزمەکانی سۆشیاڵ میدیا بەشێوەیەک داڕێژراوە کە هەموو جۆرەکانی ناوەڕۆک تێکەڵ دەکات ناوەڕۆکەکان بەگشتی وا دابەش دەکرێن کە بەکارهێنەر چەندین ناوەڕۆکی جیاواز دەبینێت و وە هەموو جۆرەکانی ناوەڕۆک لە سۆشیاڵ میدیاش دا جێگەیان دەبێتەوە.

هەریەک لەم ناوەندانە سوود و کاریگەری خۆیان هەیە، باشترین ڕێگا ئەوەیە کە تێکەڵەی کۆمەڵێک لەوانە بەکاربهێنیت بەپێی ئامانج و سەرچاوەکانت.

 

هەڵبژاردنی ناوەندە گونجاوەکان :
لە جیهانێک دا کە چەندین ناوەندی گەیاندنی پەیام و بەها هەیە، هەڵبژاردنی ناوەندی گونجاو دەبێتە کلیلی سەرکەوتنی براندە کەسییەکەت، بەلام بۆئەوەی هەڵبژاردنەکەت بەشێوازێکی درووست ئەنجام بدەیت پێویستە وەڵامی ئەم چەند پرسیارەی خوارەوە بدەیتەوە :
بۆ کێ قسە دەکەیت ؟
پێویستە سەرەتا بزانیت بۆ کێ قسە دەکەیت ؟

گروپی بە ئامانجگیراوت کێ یە ؟

ئایا چ تەمەنێکن ؟

وە لە چ پێگەیەکدان ؟

هەر کۆمەڵەیەک لەمانە ڕێگای گونجاوی خۆیی هەیە کە پێویستە کاری لەسەر بکەیت و دەستنیشانی بکەیت.چ بەهایەک دەگەیەنیت ؟پاشان دەبێت بزانیت چ بەهایەک دەگەیەنیت ؟

بەها سەرەکییەکانی براندە کەسییەکەت چییە ؟

ئایا زانست و شارەزاییەکە یان کەسایەتی و جیاوازی ؟

هەر بەهایەک پەیوەندی جیاواز لەگەڵ ناوەندەکاندا دروست دەکات بە نموونە کتێب و وتار ناوەندێکی باشتر و کاریگەرترن بۆ گەیاندنی زانست و بیرۆکەی قووڵ لە کاتێکدا سۆشیاڵ میدیا باشترە بۆ نیشاندانی کەسایەتی و کارلێکی ڕاستەوخۆ.
چۆن دەیگەیەنیت ؟


کاتێکیش دێتە سەر پرسیارە گرنگەکەی چۆن بیگەیەنیت دەبێت ناوەندەکان بەپێی دوو فاکتەری سەرەکی هەڵبژێرین ئەوانیش: کاریگەری و سەرچاوە، بە نموونە کتێب و پۆدکاست کاریگەری قوڵ و درێژخایەنیان هەیە و سەرچاوەی زیاتری پێویستە، لە بەرامبەردا سۆشیاڵ میدیا کاریگەرییەکەی کورتخایەنترە و سەرچاوەی کەمتری پێویستە.


لە کۆتایی دا باشترین ڕێگە تێکەڵەیەکە لە هەموویان لەوانەیە زۆرکەس بکەونە ئەو هەڵەیەی کە تەنها یەک ناوەند هەڵبژێرن، بەڵام ڕاستییەکەی ئەوەیە کە تێکەڵەیەک لە ناوەندە جیاوازەکان کاریگەرترە، وە پێویستە ئەم هەڵبژاردنە وەک بەشێک لە ستراتیژییە گشتییەکەی براندی کەسیی سەیربکرێت هەر ناوەندێک کە هەڵی دەبژێریت دەبێت یارمەتیدەری گەیشتن بە ئامانجە گشتییەکانی براندە کەسییەکەت بێت.


بۆچی ناوەندی سۆشیاڵ میدیا لەمڕۆدا کاریگەرترین ناوەندە بۆ گەیاندنی پەیامەکانی براندی کەسیی بە کارسازان و کەسانی پیشەیی ؟


سۆشیاڵ میدیا پلاتفۆرمێکی سەرەکی و کاریگەری گەیاندنی براندی کەسییە بەشێوازێکی خێرا و بووەتە باشترین ناوەند بۆ گەیاندنی پەیام و بەهاکانی براندی کەسیی بۆ کارسازان و کەسانی پیشەیی لەمڕۆدا ئەم ڕاستییەش لە چەند هۆکارێکەوە سەرچاوە دەگرێت:


گەیشتن بە ژمارەیەکی زۆر لە خەڵک
سۆشیاڵ میدیا ڕێگە دەدات بە گەیشتنت بە هەزاران تاکو ملیۆنان کەس وە بوونی پلاتفۆرمی جیاواز بەپێی تایبەتمەندی کەسایەتی و بەهاکانی براندە کەسییەکەت.


کارلێکی ڕاستەوخۆ
سۆشیاڵ میدیا ڕێگە دەدات بە گفتۆگۆی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گروپە بە ئامانجگیراوەکانت ئەم کارلێکە باوەر و پەیوەندییەکی بەهێز دروست دەکات.
نیشاندانی شارەزایی
دەتوانیت شارەزایی و ئەزموونی خۆت لە سۆشیاڵ میدیا دا پیشان بدەیت.


هەڵسەنگاندن
سۆشیاڵ میدیا لە ڕێگەی ئامرازی تایبەتەوە هەڵسەنگاندنی ئاماری وردت پێدەدات بۆ هەڵسەنگاندنی کاریگەری پەیام و بڵاوکراوەکانت لە ڕێگەی بینینی ئەوەی کە پەیامەکانت گەیشتووە بە چەند کەس و چەند کەس کارلێکیان لەگەڵ کردووە و هاوبەشییان کردووە.


خێرایی و گونجاوی
سۆشیاڵ میدیا ڕێگە دەدات بە گەیاندنی پەیام و بەهاکانت بە خێراترین شێوە و کەمترین کات.


بە کورتی سۆشیاڵ میدیا وەکو مایکێکی جیهانی کاردەکات کە ڕێگە دەدات بە هەموو کەس کە دەنگ و بیرۆکە جیاوازەکانی بگەیەنێت بە جیهان .

 

لە کۆتاییدا براندی کەسیی تەنها بریتی نییە لە کۆمەڵێک بەها بەڵکو هونەرێکی زیرەکانەی مامەڵەکردن و پەیوەندیکردنە لە ڕێگەی ناوەندە گونجاوەکانەوە، هەریەکە لەو ناوەندانەی باسمان کرد سوود و تایبەتمەندی خۆیی هەیە، هەڵبژاردنیان بەندە بە ئامانج و سەرچاوە و کەسایەتی خۆتەوە.
ئێستا بڕیارت داوە چی بکەیت ؟ ئایا دەتوانیت تێکەڵەیەک لەو ناوەندانە هەڵبژێریت بۆ براندە کەسییەکەت ؟
بەڵام لەبیری مەکە کاریگەری براندەکەت لە بەردەوامی و ڕاستەقینەکەییەتی .

 

٢. گفتوگۆیەکی من وتانیا خان لەسەر ترسان لە دەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا وبژاردە جیاوازەکانی ناوەندەکان لە پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت

تانیا خان بەشداربوویەکی پرۆگرامی کۆچینگی تایبەتە کە سەرەڕای ئەو سەرکەوتنە پیشەیی کە بەدەستی هێناوە،  و لە پلەی باڵای کۆمپانیاکەی خۆیدا کار دەکات، ترسێکی زۆری هەیە لە دەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا.  

لە ماوەی پرۆگرامی کۆچینگەکەدا، بەیەکەوە بژاردەی ناوەندی جیاوازەکانمان باسکردوو، بۆی دەرکەوت کە نوسینی بڵاوکراوەی هەفتانە کاریگەرترین شێوازی گونجاوە لەگەڵ کەسایەتی خۆیدا و لە ئێستا لەڕێگەی بلۆگەوە کار لە دروستکردنی کۆمەڵگەی دیجیتاڵی خۆی دەکات.

پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت

 

پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە.  یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.

 

پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای

Communion

Public Speaking/Speaking in front of camera

Brand Tone

Brand Story

Networking Strategies

لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.

 

لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون.  هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.

لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە

ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت

Facebook
Twitter
LinkedIn

خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

گەنجێکی ئەمەریکی مۆبایلەکەی بەدەستەوەیە لەگەڵ ئایکۆنی سۆشیاڵ میدیاکان دا

ئایا بەناوبانگبوون خراپە؟ : تێگەیشتنێکی نوێ دەربارەی پەیوەندی نێوان کاریگەربوون و ناوبانگ لە سەردەمی سۆشیال میدیادا

سەرکەوتن لە سۆشیاڵ میدیا پەیوەندی بە ڕاستەقینەبوون و ناوەڕۆکی ڕەسەنەوە هەیە! فێربە چۆن ناوەڕۆکی ڕەسەن دروست بکەیت و خۆت جیاواز بکەیتەوە.

Read More »
گروپی بەئامانجگیراو (تارتگێت ئەودیەنس)

چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟

گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس) تەنها بیریتی نییە لە زانینی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندن لە براندی کەسیی تۆ و تۆ دەتەوێت بە ئامانجیان بگریت! زانینی ڕەگەز و تەمەن ڕەنگە یارمەتیت بدەن کە بیاندۆزیتەوە، بەڵام یارمەتیت نادەن لە بەدەستهێنانی سەرەنج و متمانەیان.

Read More »
Scroll to Top