بڵاوکراوەی ئەم هەفتەیە چی لە خۆی دەگرێت؟
١.گۆڕانی شێوازی دروستکردنی پسپۆڕی پیشەیی لە ڕۆژگاری ئەمڕۆماندا
٢. گرنگی سەرنج خستنەسەر بوارێکی دیاریکراو لە بری هەوڵدان بۆ گشتگیری
٣. گرنگی دروستکردنی ناوەڕۆکی تایبەتمەند و بەکارهێنانی ئاماری سۆشیاڵ میدیا
پێش چەندین ساڵ کاتێک کەسێک دەیویست خۆی وەک پسپۆڕێک لەبوارێکدا بناسێنێت دەبوو چاوەڕوانی فرسەتێک بێت کە لەگەڵ کەسانێکی ناسراودا لە پڕۆژەیەکی گەورەدا کاربکات تاکو ئەزموونێک وەربگرێت و خەڵک بیناسێت بەڵام لە ڕۆژگاری ئەمڕۆدا دەتوانرێت بە بەکارهێنانی پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا ناو و پێگە و بەهای خۆت بڵاوبکەیتەوە و بە دەیان هەزار کەس بتبینن، سۆشیاڵ میدیا نەک تەنیا شێوازی ژیانمانی گۆڕی بەڵکو شێوازی دروستکردنی ناوبانگ و ناساندنی پسپۆڕی پیشەییمانی گۆڕی.
ئەمەش بەهۆی ئەوەیە کە سۆشیال میدیا ڕێگایەکی ڕاستەوخۆ پێشکەش دەکات بۆ:
دروستکردنی پەیوەندی ڕاستەوخۆ لەگەڵ گروپە بەئامانجگیراوەکان.
پێشکەشکردنی چارەسەری کێشە ڕاستەقینەکان بە شێوەیەکی کەسیکراو.
دروستکردنی کۆمەڵگایەکی بەرفراوان لە دەوری خزمەتگوزاری یان بەرهەمەکەت.
لە سەردەمی دیجیتاڵی ئێستاماندا بوونی پسپۆڕی لە بوارێکدا واتای ئەوە نییە کە چ بڕوانامەیەکت هەیە یان لە کوێ کارت کردووە، بەڵکو واتای ئەوەیە کە چەند کەس ناوی تۆ و کەسایەتی تۆ ڕاستەوخۆ دەناسێت لە پێگە و بوارێکی دیاریکراودا و باوەڕیان پێت هەیە و لەکاتی پێویستییان لەو کارەدا تۆیان وەک یەکەم کەس بیردێتەوە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانیان.
هیچ کەسێک ناتوانێت لە هەموو شتێکدا پسپۆڕ بێت، ئەنجامی هەوڵدان بۆ ئەوەی لە هەموو شتێکدا پسپۆڕ بیت ئەوەیە کە لە هەموو پسپۆڕییەکاندا کەم دەهێنیت و لە هیچ بوارێکدا ناتوانیت شارەزاییەکی تەواو بەدەست بهێنیت.

سەرنج بدە ئەحمەد کە کارگێڕی عەقاراتێکە پێنج ساڵ لەمەوبەر وەک هەموو ئەوانی تر کاری دەکرد هەوڵی دەدا دەست بخاتە هەموو شتێک و لە هەموو شتێکدا کار بکات و شارەزا بێت بەڵام هەرگیز نەیدەتوانی جیاواز دەربکەوێت و خۆی نیشان بدات لە نێو سەدان کارگێڕی عەقاراتی شارەکەی دا، دوای ماوەیەکی زۆر لە کارکردن تێگەیشت گەورەترین خەمی کڕیار کاتێک موڵکێک دەکڕێت بریتییە لەوەی کە نازانن ئایا ئەو موڵکەی دەیکڕن بەو نرخەی فرۆشیار داوای دەکات نرخەکە لەگەڵ بازاڕدا گونجاوە یان نا. زۆربەی عەقاراتەکان تەنیا موڵک و نرخ پیشان دەدەن ڕوونی ناکەنەوە ئەو نرخەی داوای دەکەن بۆچی کە بەو نرخەیە یان ئەم موڵکە بۆچی جیاوازترە لە موڵکەکانی تر.
ئەحمەد بڕیاری دا ئیتر تەنیا سەرنج بخاتە سەر ئەو بەشە و کاری جددی لەسەر بکات هەربۆیە دەستی کرد بە دروستکردنی ڕاپۆرت لەسەر نرخی موڵکەکان لە هەریەک لە شوێنەکان لەگەڵ شیکردنەوەی ئەوەی کە بۆچی نرخەکان بەرزدەبنەوە یان نزم دەبنەوە. لە سۆشیاڵ میدیا دەستی کرد بە بڵاوکردنەوەی ناوەڕۆک لەسەر ئەوەی کە ئەگەر بێت “موڵکێک لەم شوێنەدا بکڕیت بەو نرخەوە ئایا باشە یان خراپە؟ ” لەگەڵ پشتبەستن بە ئاماژەدان بە ئامارەکان و پێشبینییەکان بۆ ئایندەی ناوچەکە.
لەماوەیەکی کەمدا ئەحمەد بوو بە یەکەمین کەس کە خەڵکی ئەو ناوچەیە بیریان لێدەکردەوە بۆ ڕاوێژی کڕینی موڵک کاتێک دەیانویست موڵکێک بکرن بۆئەوەی بزانن باشە یان خراپ وە نرخی گونجاوە یان نا.
ئەحمەد تێگەیشت لەوەی کە پسپۆڕبوون واتای ئەوە نییە لە هەموو شتێکدا شتێک بزانیت بەڵکو واتای ئەوەیە لە بوارێکی دیاریکراودا و لە شتێک دا قوڵ بیتەوە و زانیاری زیاترت هەبێت لە هەموو کەسێکی تر لەو بوارەدا ئەمە هەر بۆ عەقارات نا بەڵکو بۆ هەموو پیشەیەکی تریش ڕاستە.
"پسپۆڕبوون واتای ئەوە نییە لە هەموو شتێکدا شتێک بزانیت، بەڵکو واتای ئەوەیە لە شتێکی دیاریکراودا لە هەموو کەسێکی تر زیاتر قوڵ بیتەوە"
داوەر لهۆنی Tweet
چۆن بتوانین لە پسپۆرییەکی دیاریکراودا خۆمان بدۆزینەوە؟
– بیر لەو بەهایە بکەرەوە کە دەتەوێت بە کەسانی تری ببەخشیت،
ئایا تۆ چارەسەری کێشەیەکی تایبەتی ئەکەیت
ڕێگایەکی نوێ بۆ ئەنجامدانی کارێک دادەهێنیت؟
– گروپی بەئامانجگیراو دیاری بکە هەرچەندە بوارە پیشەییەکەت فراوان بێت ئەبێت تێبگەیت لەوەی کە هەموو کەسێک گروپی بەئامانجگیراوی تۆ نییە وە پێویستە ئەو کەسانە دیاری بکەیت کە بەهاکانت کاریگەرییان دەخاتە سەر.
– پاش دیاریکردنی گروپی بەئامانجگیراوت دەبێت بەهایەکی تایبەتی خۆت دروست بکەیت کە جیات بکاتەوە لە ڕکابەرەکانت و شێوازی کارکردن و میکانیزمێکی گونجاو بۆ یارمەتیدانیان بدۆزیتەوە.
– هەروەها پێویستە بەردەوام بیت لە تاقیکردنەوە و گەڕان و خوێندنەوەی زانستیانە بۆ دۆزینەوەی ڕێگای کاریگەر و زانینی ئەوەی کە کام ڕێگا باشترینە و کاریگەری زیاترە.
ئەحمەد لە سەرەتادا ویستبووی وەکو کارگێری عەقاراتێک کار لەسەر هەموو جۆرە موڵکێک و بەشەکانی عەقارات بکات بەڵام کات و سەرچاوەیەکی زۆری دەویست و نەیدەتوانی لە هەموویاندا باش بێت، هەر بۆیە ئەحمەد پاش بەشداریکردن لە پڕۆگرامی کۆچینگی تایبەت و گۆڕینەوەی ئەزموون و بیروڕاکانی لەگەڵ داوەر لهۆنی و بە سەرنجدان بە ئەزموونی تایبەتی پیشەیی خۆیی بڕیاری دا کە تەنها لەسەر گونجانی نرخ و بارودۆخی بازاڕ کار بکات و خۆی وەک پسپۆڕێکی عەقارات لە بواری خستنە ڕووی موڵک لە بازاڕدا دا ناساند و گروپی بەئامانجگیراوی خۆی دۆزییەوە و کێشەکانی بواری هەڵبژێردراوی خۆیی کردە ناوەڕۆکێک و چارەسەری تایبەتی پێشکەشکردن.
هەنگاوە گەورەکەی دوای ئەوەی کە دیاریت کرد لە چیدا دەتەوێت پسپۆڕ بیت دروستکردنی ناوەڕۆکە، ناوەڕۆک دڵی براندی کەسیی تۆیە چونکە لەو ڕێگەیەوە خەڵک دەتناسن و باوەڕت پێدەهێنن، گەورەترین هەڵە کە زۆرێک لە کەسانی کارساز و پیشەیی دەیکەن ئەوەیە کە هەوڵ ئەدەن کە کۆپی ئەوانی تر بن و ڕەسەنی خۆیان وون دەکەن و جیاواز دەرناکەون.
گەورەترین بەهای سۆشیاڵ میدیا ئەوەیە کە پێت دەڵێت چ ناوەڕۆکێک کاردەکات و گونجاوە بۆ پسپۆڕی براندی کەسیی تۆ، هەموو پلاتفۆڕمەکانی سۆشیاڵ میدیا ئاماری تەواوی ئەوەت پێدەدات کە ناوەڕۆکەکەت گەشتووە بەچەند کەس و چەند کەس ناوەرۆکی تۆیان بینیوە و چەند کەس لایک و کۆمێنتیان کردووە و شەیریان کردووە، کێن ئەو کەسانەی بینەری ناوەڕۆکەکانت لە تەمەن و ڕەگەز و شوێنی جوگرافییان ئەم زانیارییانە گەورەترین بەهان بۆ دۆزینەوەی ناوەڕۆکی گونجاوی تایبەت بە بواری پیشەیی و براندی کەسیی تۆ.
ئەم شیکارییانە تەنیا ژمارەیەک نیین بەڵکو ڕێگان بۆ تێگەیشتن لە گروپی بەئامانجگیراوت. هەرچەند زیاتر لەسەریان بزانیت کە سەرنج زیاتر ئەخەنە سەر چ ناوەڕۆکێک و چ جۆرە ناوەڕۆکێک سەرنجڕاکێشە بۆیان ئەوەندە زیاتر دەتوانیت کە ناوەڕۆکی تایبەتمەندیان بۆ دروست بکەیت کە ڕاستەوخۆ پەیوەست بیت بە پێویستییەکانیان.
لە کۆتاییدا سۆشیاڵ میدیا ئەم دەرفەتانەی داوە کە خۆتی پێ بناسیت بەڵام لە بیرت بێت بوون بە پسپۆڕ لە بوارێکی دیاریکراودا کارێکی دریژخایەنە و پێویستی بە خوێندنەوە و ڕاهێنان کردن و ئەزموون وەرگرتن و گرنگتر لە هەموویان پێویستی بە دروستکردنی متمانە هەیە ئەمەش تەنیا بە کات و کارکردنی بەردەوام بەدەست دێت، وە هەر هەنگاوێک کە دەینێیت زیاتر نزیکت دەکاتەوە لە گەشتن بەو خاڵەی کە خەونتە لە بواری پیشەییتدا.
پرۆگرامی کۆچینگی تایبەت
پرۆگرامێکی ڕاوێژکاری دووبەدووە، واتە تەنها بۆ کەسی بەشداربووە. یارمەتی کارسازان و کەسانی پیشەیی دەدات لە ڕێگای ڕاوێژی تایبەتەوە بە کاتێکی کەم براندیکی کەسیی پیشەیی بەهێز دروست بکەن.
پرۆگرامەکە بۆ کەسانی پیشەیی و کارسازانە کە دەیانەوێت گەشە بە براندی کەسیی خۆیان بدەن لە ڕێگەی گەشەدان بە توانای
Communion
Public Speaking/Speaking in front of camera
Brand Tone
Brand Story
Networking Strategies
لە ڕێگای دروست بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیاوە.
لە ماوەی کۆچینگەکاندا، فرەیمۆرکی تایبەت بۆ بەشداربوو دادەڕیژرێت و سەرچاوە و دۆکیۆمێنتی بۆ ئامادەدەکرێت بۆ ئەوی بەشداربوو لە پاش کۆچینگیش بتوانێت بەردەوام بێت لە فێربوون. هەروەها هۆموۆرک و واجبی پەیوەست بە فرەیمۆرکی خۆی پێدەدرێت و پاش کۆچێنت بۆ هەر هۆموۆركێک بە ئۆنلاین هەڵسەنگاندن و فیدباک دەدرێت بە بەشداربوو.
لە سەرجەم پلاتفۆڕمەکان فۆڵۆوم بکە
ئەم ناوەڕۆکە شەیر بکە لای خۆت
خوێنەری بڵاوکراوەکانی پێشوو بە

چۆن کاریگەری دروست بکەم لەسەر گروپی بەئامانجگیراوی خۆم؟
گروپی بەئامانجگیراو (تارگێت ئەودیەنس) تەنها بیریتی نییە لە زانینی ڕەگەز و تەمەنی ئەو کەسانەی کە ئارەزومەندن لە براندی کەسیی تۆ و تۆ دەتەوێت بە ئامانجیان بگریت! زانینی ڕەگەز و تەمەن ڕەنگە یارمەتیت بدەن کە بیاندۆزیتەوە، بەڵام یارمەتیت نادەن لە بەدەستهێنانی سەرەنج و متمانەیان.

براندی کەسیی سەرکەوتوو نابێت بەبێ گروپی بەئامانجگیراو
“کاتێک دەتەوێت هەمووان لێتتێبگەن، ئەوا کەس لێتتێناگات”
وەهمێک هەیە لەناو کارسازاندا کە پێیان وایە پێویستە پەیامەکانی براندی کەسیی خۆیان بگات بە زۆرترین کەس!

چوارچێوەی SMART وەک کاریگەرترین ڕێگای دانانی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆمان
“ئەگەر نەزانیت کە بۆ کوێ دەڕۆیت، بۆ هەر شوێن بڕۆیت، ونیت” ئەم وتەیە زۆر دروستە کاتێک کە بیر لە ئامانجی پشت گەشەدان بە براندی کەسیی دەکەین لەسەر سۆشیاڵ میدیا. هەبوونی ئامانج ڕێگرە لەوەی کە ون بیت و هەوڵەکانت بە زایە بچێت، بەڵکو تەنها هەبوونی ئامانج یارمەتیت دەدات بگەیتە ئەو خاڵەی کە دەتەوێت.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە براندی کەسییمان ئامانجێکی دیاریکراوی هەبێت؟
ئەوەی کە گرنگە ئەوەیە کە بیزانین، خاوەنی براندی کاریگەر، ستراتیژیانە هەموو جوڵە و پلانێکی براندەکەی خۆی کۆ دەکاتەوە لە یەک ئامانجدا بۆ ئەوەی بتوانێت پێوانەی گەشەی براندەکەی خۆی پێبکات. هەر بۆیە دەڵێین، نەبوونی ئامانج بۆ براندی کەسیی خۆت، دەبێتە هۆی ساردبوونەوە و وەستان لە پرۆسەی گەشەدان بە براندەکە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: چۆن بتوانین براندی کەسیی خۆمان دووربخەینەوە لە لاسایی کردنەوەی ئەوانی دیکە؟ چۆن ٪١٠٠ خۆمان بین؟
هەمیشە ئەوەت بیربێت کە هۆکاری جێبەجێ نەکردنی ڕەسەنایەتی لە براندی کەسیی خۆتدا بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە کوێرانە سەرسامی ئەوانی دیەکەیت و دەتەوێت لاساییان بکەیتەوە. مەبەست لە کوێرانە ئەوەیە کە هۆکارێکی قوڵت نییە بۆ سەرسام بوون بە ئەوانی دیکە و هێشتاش خۆت بە قوڵی نەناسیەوە.

براندی کەسیی لە پێنج خولەکدا: بۆچی گرنگە خاڵی بەهێزی خۆت بزانیت و چۆن خاڵی بەهێزی خۆت دەدۆزیتەوە؟
ئەوەی گرنگە کە بیزانیت ئەوەیە، سەرمایەگوزاری کردن و بەکارهێنانی خاڵی بەهێزی خۆت لە دروستکردنی براندی کەسیی خۆتدا، دەبێتە سەنگی مەحەک بۆ دروستکردنی براندێک کە سەرکەوتنی پیشەیی بەدوای خۆیدا بهێنێت.

Lorem ipsum dolor sit amet, consectetur adipiscing elit. Ut elit tellus, luctus nec ullamcorper mattis, pulvinar dapibus leo.